فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
MON, 1 JUN 2020 03:20 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: MON, 25 NOV 2019 15:16
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی سەنتەرێکی داڵدەدانی ئافرەتان لە هەولێر دەکات

• پێویستە ئافرەتانیش وەک هەر تاکێکی کۆمەڵگە مافی ژیانێکی تەندروستیان لە کۆمەڵگەیەکی تەندروستدا هەبێت. بێگومان ئەمەش بەستراوەتەوە بە هەبوونی کۆمەڵێک یاسا و هەڵسوکەوتی کۆمەڵگە بەرامبەر ئافرەت.

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٩/١١/٢٥ لە رۆژی جیهانیی بنبڕکردنی تووندوتیژی دژ ئافرەتان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی یەکێک لە سەنتەرەکانی داڵدەدانی ئافرەتانی لە شاری هەولێر کرد.

سەرۆکی حکومەت بەیاوەری کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بەشەکانی سەنتەرەکەی بەسەرکردەوە و گوێی لە داخوازییەکانیان گرت و دەزگاکانی حکومەتیشی راسپارد پێداویستییەکانیان دابین بکەن.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە پێم باشتربوو لە جیاتی ئەوەی تەنیا وتارێک بخوێنمەوە، لە نزیکەوە سەردانی ئێوە بکەم و گوێم لە داخوازییەکانتان بێت. گوتیشی ”ئێمە دەمانەوێت کۆمەڵگەی ئێمە دوور بێت لە هەموو تووندوتیژیەک و ئافرەتان نەک تەنیا پارێزراو بن بەڵکو هەموو مافێکی ژیان و خۆپێگەیاندنیان پارێزراو بێت. پێویستە ئافرەتانیش وەک هەر تاکێکی کۆمەڵگە، مافی ژیانێکی تەندروستیان لە کۆمەڵگەیەکی تەندروستدا هەبێت. بێگومان ئەمەش بەستراوەتەوە بە هەبوونی کۆمەڵێک یاسا و هەڵسوکەوتی کۆمەڵگە بەرامبەر ئافرەت. حکومەتیش دەبێت پارێزەری ئەو مافانە بێت و لەمڕوەوە ئێمە هیچ درێغییەک ناکەین“.




ڕوونکردنەوەیەک لە بارەی قەرز و ئیلتیزاماتە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان
TUE, 26 MAY 2020 18:51

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رۆژی سێشەممە ٢٦ گوڵانی ٢٠٢٠ روونكردنەوەیەك سەبارەت بە پرسی قەرز و ئیلتیزاماتە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە، ئەمەش دەقی روونكردنەوەكەیە:

 
دەقى ووتاری بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی پلانەکانی حکومەت بۆ رووبەرووبوونەوەی قەیرانی دارایی
FRI, 22 MAY 2020 21:10

سەرەتا بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیودارام کاتێکی خۆش لە رۆژانی جەژندا بە سەر ببەن، داواشتان لێدەکەم بۆ پاراستنی خۆتان و کەسوکار و کۆمەڵگەکەتان، رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان لەبەرچاو بگرن.

 
ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتارێکی گرنگ پێشکەش دەکات .
FRI, 22 MAY 2020 15:31

ئەمڕۆ هەینی 2020/5/22 کاتژمێر 8 ی ئێوارە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێزدار مەسرور بارزانی گوتارێکی گرنگ دەربارەی پلانی حکومەتی هەرێم بۆ رووبەرووبوونەوەی قەیرانی دارایی پێشکەش دەکات.

 

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە قەرز و پابەندییە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

SUN, 31 MAY 2020 15:33

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) -- ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٠/٥/٣١ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرە پەیوەندیدارەکان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە قەرز و پابەندییە داراییەکانی سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هاوپەیمانان كۆبووه‌وه‌

SAT, 30 MAY 2020 17:22

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، دوایین پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا و هه‌وڵ و ڕێكاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، هه‌روه‌ها لێكه‌وته‌كانى به‌تایبه‌تى له‌ بواره‌كانى ته‌ندروستى و ئابووریدا‌ و كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌رنامه‌ و جموجووڵى سه‌ربازیى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سووریا تاوتوێ كرا.

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا دەکات

SAT, 30 MAY 2020 16:08

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) – رۆژی شەممە ٢٠٢٠/٥/٣٠ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە مێجەر جەنەڕاڵ ئیریک هیل فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد.

 

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە بارەی مەترسیی تەشەنەکردنی زیاتری پەتای کۆرۆنا

FRI, 29 MAY 2020 11:55

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) – مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رۆژی ھەینی ٢٩ ئایاری ٢٠٢٠ لە پەیامێكدا داوا لە ھاووڵاتییانی كوردستان دەكات بۆ پاراستنی تەندروستیی خۆیان و خێزانەكانیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بن، ئەمەش دەقی پەیامەكەیەتی: