فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
WED, 29 JAN 2020 08:43 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: WED, 27 NOV 2019 17:05
ئەنجومەنی وەزیران دوا پێشکەوتنەکانی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ دەکات

• ئەنجومەنی وەزیران راپۆرتی شاندی دانوستاندکار بۆ پرسی بودجەی فیدراڵ تاوتوی کرد.

• ئەنجومەنی وەزیران پشتگیریی بەردەوامبوونی پڕۆژەی دانانی پێوەری ئاوی ماڵان دەکات و داواش لە هاووڵاتییان دەکات ئاو بەفیڕۆ نەدەن.

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٩/١١/٢٧ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران تیشکی خستە سەر سەردانیی حەفتەی رابردووی مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ هەولێر کە دووپاتکردنەوەی رۆڵی گرنگی هەرێمی کوردستان بوو لە ناوچەکەدا.

ئینجا گفتوگۆ دەربارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکانی شاندی دانوستاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کرا کە بە راسپاردە و سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆک وەزیران بوون. ئەندامانی شاندەکە دوایین پێشکەوتنەکانی رەوشی دانوستاندن و گفتوگۆی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی خستەڕوو. ئەنجومەنی وەزیران خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکان بە ئاراستەی رێککەوتن لە سەر پڕۆژە بودجەی فیدراڵ بۆ 2020 کە ئێستا لە قۆناخی ئامادەکردندایە لە لایەن وەزارەتی دارایی عیراق. ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە پابەندییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە لە بەرامبەر دابینکردنی تەواوی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە رەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی هاوبەشی هەردولا. بڕیاریشە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو شاندی دانوستاندکار سەردانی بەغدا بکات.

پاشان ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری راپۆرتێکی خستەڕوو ، دەربارەی میکانیزمی جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە رێکخستن و یەکخستنەوە و گەڕاندنەوەی سەرجەم داهاتەکان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری و، پێداچوونەوەی تەرخانکراوی خەرجییەکان لە سەر بنەمای پێداویستی و کارە لە پێشینەکان. ئەنجومەنی وەزیران راپۆرتەکەی پەسەند کرد و وەزارەتی دارایی و ئابووری راسپارد کە ریکاری پێویست بۆ کەمکردنەوەی رووتینی خەرجکردنی پێشینەی وەزارەتەکان بگرێتەبەر، بە جۆرێک ئاسانکاری بکرێت بۆ ئەوەی بتوانن کار و پرۆژەکانیان راپەڕێنن لە چوارچێوەی تایبەتمەندی و دەسەڵاتەکانیان.

ئینجا ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، چەند روونکردنەوەیەکی پێویستی دەربارەی پڕۆژەی پێوەری ئاوی ماڵان خستەڕوو، ئاماژەشی بەوەدا کە رۆژانە (٢.١ ملیۆن مەتر سێجا) ئاوی شیرین بەرهەم دەهێنرێت، کە تێچووی گشتی رۆژانە لە سەر حکومەت (٨٤٠ ملیۆن دینارە)، کەبەداخەوە رۆژانە (٨٥٠ هەزار مەترسێجا) ئاوی پاکی خواردنەوە بە فیرۆ دەدرێت کەتێچووەکەی رۆژانە دەکاتە (٣٤٠ ملیۆن دینار) و ساڵانە زیاتر لە ١٢٤ ملیار دینارە، لەگەڵ بەفیرۆچوونی ٤٠ مێگاواتی کارەبای رۆژانە. ئەنجومەنی وەزیران پشتگیریی بەردەوامبوونی پڕۆژەی دانانی پێوەری ئاوی ماڵان دەکات و ، داواش لە هاووڵاتیان دەکات کە بەرپرسیاریەتی پاراستنی ئاو لە ئەستۆبگرن کە سامانێکی نیشتمانییە و، سنوورێکیش بۆ بەفیڕۆدانی ئاو دابنرێت، چونکە خەرجییەکی زۆر لە سەر حکومەت دەکەوێت.

لە کۆتاییدا کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا روونکردنەوەی پێویستی بە داتا وزانیاری دا لە بارەی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانیی بە هاووڵاتیان کە لە ئەنجامی بەکارهێنانی زیاتر بەهۆی وەرزی زستان و ، زیادەڕۆیی بۆ سەرتۆڕی کارەباوە دروست بووە. وەزیری کارەبا ئاماژە بە هەوڵەکانی وەزارەتەکەی دا لەمبارەیەوە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لە کۆبوونەوەی داهاتوو گفتوگۆی زیاتر لە سەر پرسی کارەبا بکات.




سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات
MON, 27 JAN 2020 11:33

رۆژی دووشەممە 2020/1/27 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا كرد كە لە بەڕێزان مارکوس گروبەل و یورگن هاردت پەرلەمانتارانی ئەم وڵاتە پێکهاتبوو.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و کونسوڵی گشتی کۆماری ڕووسیای فیدڕاڵ لە هەرێم باسیان لە چەند پرسێکى هەنووکەیى کرد
SUN, 26 JAN 2020 18:43

سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئۆلێگ ڤلادیمیرۆڤیچ لێڤین، کونسوڵی گشتی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
SAT, 25 JAN 2020 22:07

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی وەزیری دەرەوەی تورکیاوە هاوسۆزی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیانی بوومەلەرزەی شاری ئەلئەزیز (خارپێت) و دەوروبەری دەربڕی و، هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارانی ئەو کارەساتە خواست


 

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کۆبۆوە

TUE, 28 JAN 2020 17:38

ئەمڕۆ سێشەممە (2020/1/28) کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێم، بەڕێز ستیڤ فەیگن بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەڕێز سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی فەرمانگەی کرد.


ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە

MON, 27 JAN 2020 21:14

ئیدانەى ئەو هێرشە مووشەکییە دەکەین کە شەوى ڕابردوو باڵیۆزخانەى ئەمەریکاى لە بەغدا کردە ئامانج. ئەم کردەوانە مەترسیى ڕاستەقینە لەسەر دۆخ و سەقامگیرى و بەرژوەندیییەکانى عێراق دروست دەکەن، دووبارەبوونەوە و بەردەوامیشیان، لێکەوتە و ئەنجامى خراپیان بۆ سەر وڵات دەبێت.

 

بەرپرسى پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لەبەرپرسی نووسینگەی کاروباری سیاسی یۆنامی کرد

MON, 27 JAN 2020 20:26

ئەمڕۆ دووشەممە سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی کرد لە بەڕێز مەنوج ماثیو، بەرپرسی کاروباری سیاسی یۆنامی لە عێراق بە ئامانجی ئاشنابوون بە دوایین بەرەوپێشچوونەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە.

 

نێچیرڤان بارزانى: عێراق و سووریا شایه‌نى ژیانێكى باشترن

MON, 27 JAN 2020 20:11

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27/1/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى خه‌ڵاتكردنى براوه‌كانى فیستیڤالى كورته‌فیلمى به‌ره‌و پێشه‌وه‌ كرد كه‌ بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان UNDP به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نیشتەجێ مرۆییەکان، کۆمەکى سەندووقى متمانەى هەرێمى، سەر بە یەکێتیى ئەورووپا بۆ بەدەمەوەهاتنى قەیرانەکانى سووریا، سەندووقى متمانەى مەدەدى سەر بە یەکێتیى ئەورووپا ساز كرابوو.