فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SUN, 8 DEC 2019 08:51 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: THU, 28 NOV 2019 09:33
كه‌لتووری كوردی له‌فیستیڤاڵی فره‌كه‌لتووری كراكۆڤ نیشاندرا

نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پۆڵۆنیا، سەنتەری كوردی و هونه‌رمه‌ندانی كورد و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی به‌شداریان له‌نیشاندانی كه‌لتووری كوردی كرد له‌فیستیڤاڵی فره‌كه‌لتوری و پێكه‌وه‌بوونی شاری كراكۆڤ له‌پۆڵۆنیا.

نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پۆڵۆنیا و سەنتەری كوردی یه‌كێكن ‌له‌هاوبه‌شانی به‌ڕێوه‌بردنی فیستیڤاڵه‌كه‌.
ئامانجی فیستیڤاڵه‌كه‌ زیاتر ئاشناكردنی خه‌ڵكه‌ به‌كه‌لتووری جیاوازی میلله‌‌تانی ناو شاری كراكۆڤ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زیاد له‌60 به‌رنامه‌ی جیاجیا پێشكه‌ش ده‌كرێت له‌لایه‌ن میلله‌ته ‌جیاوازه‌كانه‌وه‌.

له‌یه‌كه‌م ڕۆژی فیستیڤاڵه‌كه‌دا له‌چه‌ند شوێنێكی جیاجیا میلله‌ته‌كان كه‌لتووری خۆیان نیشاندا. ئێمه ‌وه‌ك كوردستانیان له‌بینای سەنتەری كوردی لەكراكۆڤ كۆبووینه‌وه‌و چه‌ند نمایشێكی كه‌لتووری كوردیمان ئه‌نجامدا.
  
سه‌ره‌تا به‌ڕێز زیاد ڕه‌ئووف و خاتوو كەتاژینا گورالچیك (Katarzyna Góralczyk ) به‌خێرهاتنی میوانه‌كانیان كرد و دواتر دوو هونه‌رمه‌ندی به‌توانا (ئاراد ئه‌مامغولو و سامان ئەلیاس) باسیان له‌مێژووی دێرینی ئامێری ده‌ف و زوڕنا بۆ ئاماده‌بووان كرد و دواتر چه‌ند پارچه‌ موزیكێكیان پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بوان كرد. به‌هۆی خۆشی موزیكه‌كه‌وه‌ئاماده‌بوان كه‌وتنه‌جۆش و خرۆش و دواتر ده‌ستكرا به‌هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی و پۆڵۆنیه‌كانیش به‌منداڵ و گه‌وره‌وه‌به‌شداریان له‌هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردیدا كرد و ھەوڵی فیربوونی لێدانی دەفیان دا .

له‌كۆتا به‌شی به‌رنامه‌كه‌دا، ئاماده‌بوان ڕۆیشتنه ‌ناوه‌ندی شار و به‌ئاڵای كوردستان و هه‌ڵپه‌ڕكێ و میوزیكی كوردیه‌وه ‌سه‌رنجی سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی ئاماده‌بوویان بۆ لای خۆیان ڕاكێشا. زۆرێك له‌هاوڵاتیان له‌و لاته‌دا پرسیاریان له‌ناو و شوێنی ئاڵا و جۆری ئامێره ‌میوزیكیه‌كه ‌ده‌كردو وێنەو ڤیدێۆیان تۆمار دەكرد . له‌وێدا ده‌رفه‌تێكی باش ڕه‌خسا بۆ زیاتر ناساندنی كه‌لتووری كوردی به‌ئاماده‌بووان.  

وا بڕیاره‌ له‌به‌رواری 1ی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا و له‌كۆتا ڕۆژی فیستیڤاڵه‌كه‌دا به‌رنامه‌یه‌ك تایبه‌ت به‌كوردستان سه‌باره‌ت به‌سیسته‌می ڕێنووس و دیالێكتی كورد و چیرۆك بۆ مناڵان ساز بكرێت. هه‌روه‌ها كورته‌فیلمی ''كراكۆڤی من، كوردستانی من'' پێشكه‌ش ده‌كرێت و دواتر به‌ڕێز زیاد ڕه‌ئووف به‌شداری پانێڵێك ده‌كات و زیاتر كه‌لتووری كوردی به‌ئاماده‌بوان ئاشنا ده‌كات .

 




کونسوڵی گشتی نوێی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو، لەلایەن بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لێکرا
THU, 5 DEC 2019 13:10

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی (٥/١٢/٢٠١٩) ، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە، پێشوازی له‌ به‌ڕێز ئیشتڤان ئیمری کونسوڵی گشتی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان كرد کە تیایدا هەردولا تاوتوێی دوایین پرسە هەنووکەییەکان و پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنی و مرۆییەکان کرد و هیوایان خواست بەردەوام بن لەسەر برەودانی زیاتری پەیوەندیەکانی بەرژەوەندی هاوبەش.

 
راگەیاندراوێك لە فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هەرێمی كوردستانەوە
THU, 5 DEC 2019 11:39

پەلاماری داعش بۆ سەر لیوایەكی پێشمەرگەی كوردستان لە خانەقین، دوابەدوای زنجیرەیەك كردەوەی تیرۆریستیی یەك لە دوایەكی ئەم چەند مانگەی رابردوو لە ناوچەكانی دەوروبەری كەركووك و گەرمیان، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە كە داعش كۆتایی نەهاتووە و هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر ئارامی و ئاساییش، شەڕی لەنێوبردنی ئەو دوژمنە سەرسەختەی مرۆڤایەتی هێشتا درێژەی هەیە.

 
سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ ریکاردۆ رۆدریگز بەرپرسى نووسینگەى نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمى کوردستان (UNAMI) کۆبووەوە
THU, 5 DEC 2019 11:36

لە دیدارێکى نێوان سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ ریکاردۆ رۆدریگز بەرپرسى نووسینگەى نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمى کوردستان UNAMI باس لە هاوکارى هەماهەنگى نێوان دامەزراوەکانى هەرێم و ئاژانسەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان کرا.

 

 

گوتاری سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌بۆنه‌ی سه‌د رۆژی كاركردنی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

SAT, 7 DEC 2019 21:43

لە ڕۆژی سوێندخواردنی کابینەکەمان لە پەرلەمان، ئاماژەم بەوەکرد، کە ئەرکێکی سەختمان لە ئەستۆ گرتووە، بەڵام وتمان کە پشت بەخوا و متمانەی هاوڵاتیانمان، دەتوانین بەسەر سەختییەکاندا زاڵ ببین و ، ئەم قۆناغە تێپەڕێنین. خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ لێرەدا ڕایبگەیەنم ، کە بە بڕوای ئێمە قۆناغی باشمان بڕیوە و ڕەوتی کارەکانمان کەوتووەتە سەر ڕاستەڕێ و دەسکەوتی بەرچاو بەدی هاتوون.

 

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆز جەیمس جێفری دەکات

SAT, 7 DEC 2019 16:57

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٩/١٢/٧ مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆز جەیمس جێفری نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سوریا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کرد.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لە جێگرى باڵیۆزى ئوسترالیا لە عێراق کرد

THU, 5 DEC 2019 23:44

سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت، پێشوازى لە بەڕێز (جەیسن ئالفێریک) جێگرى باڵیۆزى ئوسترالیا لە عێراق کردو باس لە ڕەوشى هەنووکەیى عیراق و ناوچەکە و پەیوەندیەکانى نێوان هەولێرو بەغدا.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە شاندی ژووری بازرگانی ئەمریکا کرد

THU, 5 DEC 2019 13:31

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی (٥/١٢/٢٠١٩) ، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە، پێشوازی له‌ به‌ڕێز ستیڤ لەتس، جێگری سەرۆکی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ژووری بازرگانی ئەمریکا و شاندی یاوەری کرد بە ئامانجی تاوتوێ کردنی برەودانی پەیوەندیەکانی  ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنان.