فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
TUE, 7 JUL 2020 18:35 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: MON, 10 FEB 2020 12:17
پەیامى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ یادى یۆبیلى زێڕینى یەکێتیى نووسەرانى کورد

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە یادى یۆبیلى زێڕێنى یەکێتیى نووسەرانى کورددا، پەیامێکى ئاراستەى ڕێوڕەسمى یادەکە کرد، ئەمە دەقەکەیەتى:

ئامادەبووانى بەڕێز،

ئاهەنگگێڕانی یادی یۆبیلی زێڕینی یەکێتیی نووسەرانی کورد..

سڵاوتان لێ بێت،

پیرۆزباییی ئەم بۆنە مێژوویییە لە ئێوەی بەڕێز و تەواوی نووسەران و ئەدیبانی کوردستان و دەستخۆشی لە ئامادەکارانی ئەم ڕێوڕەسمە دەکەم.

ئەم یادە، ڕێزگرتنە لە نیو سەدە خەباتی ڕێکخراوێکی سەنگین و بەهەڵوێست، ڕێزگرتنە لە قەڵەم و هزر و بەرهەم و بەخششی کاروانی پەنجا ساڵەی نووسەرانی کورد کە هەمیشە لە سەنگەری گەلەکەیدا بوون و یەکێک لە مەتەرێزە خۆڕاگرەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان بوو، هەرواش دەمێنێتەوە.

یەکێتیی نووسەرانی کورد پەنجا ساڵ لەمەوبەر وەک دەستکەوتێکى شۆڕشی ئەیلوول و بەرهەمێکى ڕێکەوتننامەی ئازاری ١٩٧٠ دامەزرا. دامەزراندنی ئەم ڕێکخراوە و کۆڕی زانیاریی کورد، بەڵگەیە کە شۆڕشی کوردستان تەنیا چاوی لە دەستکەوت و مافی سیاسی نەبوو، بەڵکو خزمەتکردن بە کولتوور و زمان و ئەدەب و داهێنان، هێندەی مافە سیاسییەکان بەلاوە جێی بایەخ بووە.

یەکێتیی نووسەرانی کورد لە پەنجا ساڵەی تەمەنی خۆیدا، سەرباری خزمەتی ئەدەب و کولتوور، لە مەیدانی بەرگری و هەڵوێستی نیشتمانی و نەتەوەییشدا، نموونەی خۆڕاگری و چاونەترسی و سیمبولی بەرەنگاربوونەوەی ستەم و سەرکوتکاریی ڕژێمە خۆسەپێنەکان بووە.

بەڕێزان..

باوەڕی تەواومان بەوەیە کە وشەی جوان، بیری جوان، مرۆڤی جوان، زادەی ژینگەیەکی ئازادن، هەموو هەوڵێکیشمان لە ڕابردوو و ئێستاشدا بۆ ڕەخساندنی ئەو ژینگەیەیە، چونکە ژینگەی دروستی نووسین و داهێنان، ئەوەیە کە تیایدا ئازادیی بیر و بۆچوون و ڕادەربڕین، بەهایەکى بەنرخ بێت، ژیان و جوانی ڕێزلێگیراو بن.

چاوەڕوانیی ئێمە لە نووسەرانمان، لە نێوخۆدا، بینینی ڕۆڵی کاریگەریانە لە پتەوکردنی بنەماکانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان و یەکسانى و خۆشویستنی ژینگە و کۆمەڵگە و نیشتمان.

نووسەران و ئەدیبان پرد و ڕایەڵەی پەیوەندیی نێوان گەلانی خۆیان و جیهانن، ئامادەییى هەر نووسەرێکی کورد لە کتێبخانەکانی دنیادا، ئامادەبوونی ناسنامە و مێژووی گەلێکە، بۆیە گرنگە نووسەرانمان هەوڵی جددی بدەن بۆ تێپەڕاندنی سنووری کوردستان و وەرگێڕانی بەرهەمەکانیان بۆ زمانە زیندووەکانی دنیا و نەخشاندنی جێدەستی کوردستان لە جیهانی داهێنان و جوانیدا.

لەم یادە پڕ شکۆیەدا، دروود بۆ گیانی پاکی ئەو نووسەرە شەهیدانەی لە سەنگەری بەرگرى و زیندانە تاریکەکاندا گیانی پاکیان بە خاک و گەل و وشە بەخشی. سڵاو و ڕێز بۆ خانەوادە سەربەرزەکانیان. سڵاو لە گیانی پاکی سەرجەم ئەو نووسەرانەی ژیانی خۆیان بۆ خزمەتی گەشە و پێشکەوتنی گەلی کوردستان بەخشی.

ئەم یادە لە هەموو نووسەران و ئەدیبانی کوردستان پیرۆز بێت. هیواى بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم و هەر شاد و سەرفراز بن.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

10/2/2020




نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی یٔەوروپا بەشداری لە کۆبوونەوەی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەوروپا لەگەڵ عێراق دەکات
TUE, 30 JUN 2020 20:48

 د. دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە بەشداری لە کۆبوونەوەی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەوروپا لەگەڵ عێراق کرد بە سەرۆکایەتی خاتوو سارا سکایتاداڵ سەرۆکی لیژنە و ئەندامانی پەرلەمانی یٔەوروپا هەروەها بەرپرسی دۆسیەی عێراق و کەنداو لە نووسینگەی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و باڵیۆزی عێراق لە یەکێتی ئەوروپا.

 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی دانوستاندکار لەگەڵ حکومەتی فیدرالی کۆدەبێتەوە
TUE, 30 JUN 2020 14:43

ھەولێر، ھەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٠/٦/٣٠ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەگەڵ شاندی دانوستانکار لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی کۆبووەوە.

 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە پارێزگاری نوێی دهۆک دەکات.
TUE, 30 JUN 2020 13:40

سەرۆکی حکومەت هیوای خواست پارێزگار لە ئەرکی تازە و خزمەتکردنی هاووڵاتییانی پارێزگای دهۆکدا سەرکەوتووبێت و بە ھاوکاریی گشت دامودەزگاکانی پارێزگا خزمەتێکی زیاتر و شایستەی پارێزگاکە بکەن


 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات.

TUE, 7 JUL 2020 15:37

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/7/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێنین هێنیس- پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەکات

MON, 6 JUL 2020 14:04

ھەولێر، ھەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 2020/7/6 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کرد.

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری گەیاندنی عێراق دەکات

THU, 2 JUL 2020 19:02

ھەولێر، ھەرێمی كوردستان، عێراق - ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٠/٧/٢ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەندازیار ئەرکان شەهاب ئەحمەد ئەلشەیبانی وەزیری گەیاندنی عێراقی و شاندێکی یاوەری کرد.

 

ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ دەربارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاساى چاکسازی و ڕێکخستنەوەی سیستەمی باج و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت دەکات

WED, 1 JUL 2020 19:42

ھەولێر، ھەرێمی كوردستان ، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/٧/١ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەشداربوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبووەوە.