فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
TUE, 14 JUL 2020 13:46 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: FRI, 15 MAY 2020 16:36
139 هاوڵاتى لە سوید و 84 هاوڵاتى لە ئیمارات گەڕێندرانەوە هەرێمى کوردستان

لەسەر راسپاردەی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ لە رێگەى دوو فڕۆکە  ١٣٩ هاوڵاتى لە سویدو ٨٤ هاوڵاتى لە ئیمارات كە بەھۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەكان، لە ئەوروپاو ئیمارات گیریان خواردبوو، گەڕێندرانەوە هەرێمى کوردستان.

پرۆسەی گەڕاندنەوەی ھاووڵاتیان بە ھەماھەنگیی نێوان فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و وەزارەتی دەرەوەی عێراقى فیدڕال لەگەڵ نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە بەغداو نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە سویدو وەزارەتى دەرەوەى سویدو باڵیۆزخانەى سوید لە بەغداو  هێڵی ئاسمانى عیراقیە بەڕێوەچوو.

سەفین دزەیى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت سوپاس و پێزانینى خۆى ئاراستەى هەموو ئەو لایەنانانە کرد کە رۆلى بەرچاویان هەبووە لەسەرخستنى پرۆسەى گەڕاندنەوەى هاوڵاتیانى هەرێم لەو قۆناغە سەختەدا.

ئەو ھاووڵاتیانەی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ گەیشتنیان بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆڕۆنایان بەسەردا جێبەجێ دەکرێت و بۆ ماوەی ١٤ رۆژ كەرەنتین دەكرێن.

راگەیاندنى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت
 




مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتری لە سلێمانی رایگەیاند "شەقامی 100 مەتری سلێمانی، یەكێكە لە پڕۆژە هەرە گەورە و ستراتیژیەكانی حكومەت بۆ شاری خۆشەویستی سلێمانی و خەڵكی سلێمانی شایەنی پڕۆژەی زیاترن".
SAT, 11 JUL 2020 17:08

ئەمڕۆ شەممە 11/7/2020 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و ژمارەیەك وەزیر و پارێزگاری سلێمانی، بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دانا.

 
سەفین دزەیی: نوێنەرایەتی لە تورکیا و هەندێ لە وڵاتانی عەرەبی و ئاسیا دەکەینەوە
FRI, 10 JUL 2020 21:44

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکدا لە بارەى تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر تەمەنی کابینەی نۆیەمی حکومەت و کاروچالاکییەکانی بە کوردستان24ـی راگەیاند، سەرەڕای بەربەست و قەیرانەکان، حکومەت هەنگاوی زۆر باشی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی ناوە.

 
ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ دەربارەی سیستەمی بایۆمێتری و گرفتەکانی کەرتی کشتوکاڵ دەکات
WED, 8 JUL 2020 21:00

ھەولێر، ھەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/٧/٨ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەشداربوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبووەوە.

 

 

بەبۆنەى کۆچى دوایى کونسوڵى میسر لە هەرێم، سەفین دزەیى نامەیەکى هاوخەمى ئاراستەى وەزیرى دەرەوەى کۆمارى میسرى عەرەبى کردو پەیوەندیەکى تەلەفۆنى لەگەڵ باڵیۆزى میسر لە بەغدا ئەنجامدا

MON, 13 JUL 2020 21:00

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 13/7/2020 به‌ڕێز سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پرسه‌نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى به‌ڕێز د. سامح شوکرى وەزیرى دەرەوەى کۆمارى میسرى عەرەبى کرد، تێیدا پرسەو سەرەخۆشى خۆى ئاراستەى بەڕێزیان کرد بەبۆنەى کۆچى دوایى باڵیۆز ئه‌حمه‌د جیهاد سعید حارس كونسولى كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى له‌هەرێمى کوردستان، کە دوێنێ بە نەخۆشى لە قاهیرەى پایتەختى میسر کۆچى دوای کرد. وێڕاى بەرز نرخاندنى رۆلى خوالێخۆشبوو لە پتەوکردنى پەیوەندیەکانى نێوان هەردوولا، هیواى خواست خواى گەورە سەبرو ئارامى بە دۆستان و خانەوادەو کەسوکارى ببەخشێت و جێگەى بەهەشتى بەرین بێت.

 

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ سه‌رۆك ئه‌لسیسى ده‌كات

SUN, 12 JUL 2020 21:36

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12/7/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى به‌ڕێز عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسى، سه‌ركۆمارى میسر كرد، تیایدا بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو ئه‌حمه‌د حارس كونسولى كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى له‌ هه‌ولێر، سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێزیان كرد و هاوخه‌میى خۆى بۆ له‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو ده‌ربڕى كه‌ دوێنێ له‌ میسر كۆچى دوایى كرد.

 

فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت بە بۆنەى کۆچى دوایی کونسوڵى میسڕ لە هەرێم باڵیۆز ئەحمەد جیهاد سەرەخۆشى لە خانەوادەو ستافى کونسوڵگەرى و باڵیۆزخانەى میسڕ لە عیراق و وەزارەتى دەرەوەى میسڕ دەکات

SUN, 12 JUL 2020 21:29

بەداخەوە ئەمڕۆ وەزارەتى دەرەوەى کۆمارى میسڕى عەرەبى رایگەیاند کونسوڵى میسر لە هەرێمى کوردستان باڵیۆز ئەحمەد جیهاد سەعید حارس بە هۆى نەخۆشى لە قاهیرەى پایتەختى میسڕ کۆچى دوایی کرد.

 

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات

SUN, 12 JUL 2020 17:29

ھەولێر، ھەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢٠/٧/١٢ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕێگەی‌ ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ ، سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ كرد.