فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
TUE, 14 JUL 2020 14:24 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: MON, 18 MAY 2020 22:49
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی گشتی ئەڵمانیای فیدراڵ لە هەرێم کۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە (2020/5/18) بەبۆنەی تەواوبوونی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتی ئەڵمانیای فیدڕاڵ لە هەرێمی کوردستان، خاتوو باربارا وۆڵف سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانى دەرەوەى کردو لەگەڵ بەڕێز سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکە، سەفین دزەیی و خاتوو باربارا تاوتوێی بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و گرنگترین بەرەوپێشچوون و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان بە گشتی کرد. لەلایەکی تریشەوە، باسیان لەو دۆخە نەخوازراوە کرد کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ (کۆڤید19) هاتۆتە پێشەوە لە سەرانسەری جیهاندا وە تایبەتی لە هەرێمی کوردستان، وە لەگەڵ گرنگترین ئەو دەستپێشخەری و پلانە دەست بەجێیانەی کە حکومەتی هەرێم بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتاکە گرتیەبەر.

هەردوولا تیشکیان خستەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیای فیدڕاڵ لە ئێستا و داهاتوودا. سەفین دزەیی سوپاسی خاتوو باربارای کرد بۆ ئەو خزمەت و هەوڵانەی لە پێشخستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەماهەنگییەکان لەو ماوەیەدا پێشکەشی کردووە، هاوکات هیوای سەرکەوتنی لە پۆستی داهاتووی بۆ خواست.




مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتری لە سلێمانی رایگەیاند "شەقامی 100 مەتری سلێمانی، یەكێكە لە پڕۆژە هەرە گەورە و ستراتیژیەكانی حكومەت بۆ شاری خۆشەویستی سلێمانی و خەڵكی سلێمانی شایەنی پڕۆژەی زیاترن".
SAT, 11 JUL 2020 17:08

ئەمڕۆ شەممە 11/7/2020 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و ژمارەیەك وەزیر و پارێزگاری سلێمانی، بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دانا.

 
سەفین دزەیی: نوێنەرایەتی لە تورکیا و هەندێ لە وڵاتانی عەرەبی و ئاسیا دەکەینەوە
FRI, 10 JUL 2020 21:44

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکدا لە بارەى تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر تەمەنی کابینەی نۆیەمی حکومەت و کاروچالاکییەکانی بە کوردستان24ـی راگەیاند، سەرەڕای بەربەست و قەیرانەکان، حکومەت هەنگاوی زۆر باشی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی ناوە.

 
ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ دەربارەی سیستەمی بایۆمێتری و گرفتەکانی کەرتی کشتوکاڵ دەکات
WED, 8 JUL 2020 21:00

ھەولێر، ھەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/٧/٨ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەشداربوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبووەوە.

 

 

بەبۆنەى کۆچى دوایى کونسوڵى میسر لە هەرێم، سەفین دزەیى نامەیەکى هاوخەمى ئاراستەى وەزیرى دەرەوەى کۆمارى میسرى عەرەبى کردو پەیوەندیەکى تەلەفۆنى لەگەڵ باڵیۆزى میسر لە بەغدا ئەنجامدا

MON, 13 JUL 2020 21:00

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 13/7/2020 به‌ڕێز سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پرسه‌نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى به‌ڕێز د. سامح شوکرى وەزیرى دەرەوەى کۆمارى میسرى عەرەبى کرد، تێیدا پرسەو سەرەخۆشى خۆى ئاراستەى بەڕێزیان کرد بەبۆنەى کۆچى دوایى باڵیۆز ئه‌حمه‌د جیهاد سعید حارس كونسولى كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى له‌هەرێمى کوردستان، کە دوێنێ بە نەخۆشى لە قاهیرەى پایتەختى میسر کۆچى دوای کرد. وێڕاى بەرز نرخاندنى رۆلى خوالێخۆشبوو لە پتەوکردنى پەیوەندیەکانى نێوان هەردوولا، هیواى خواست خواى گەورە سەبرو ئارامى بە دۆستان و خانەوادەو کەسوکارى ببەخشێت و جێگەى بەهەشتى بەرین بێت.

 

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ سه‌رۆك ئه‌لسیسى ده‌كات

SUN, 12 JUL 2020 21:36

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12/7/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى به‌ڕێز عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسى، سه‌ركۆمارى میسر كرد، تیایدا بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو ئه‌حمه‌د حارس كونسولى كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى له‌ هه‌ولێر، سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێزیان كرد و هاوخه‌میى خۆى بۆ له‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو ده‌ربڕى كه‌ دوێنێ له‌ میسر كۆچى دوایى كرد.

 

فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت بە بۆنەى کۆچى دوایی کونسوڵى میسڕ لە هەرێم باڵیۆز ئەحمەد جیهاد سەرەخۆشى لە خانەوادەو ستافى کونسوڵگەرى و باڵیۆزخانەى میسڕ لە عیراق و وەزارەتى دەرەوەى میسڕ دەکات

SUN, 12 JUL 2020 21:29

بەداخەوە ئەمڕۆ وەزارەتى دەرەوەى کۆمارى میسڕى عەرەبى رایگەیاند کونسوڵى میسر لە هەرێمى کوردستان باڵیۆز ئەحمەد جیهاد سەعید حارس بە هۆى نەخۆشى لە قاهیرەى پایتەختى میسڕ کۆچى دوایی کرد.

 

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات

SUN, 12 JUL 2020 17:29

ھەولێر، ھەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢٠/٧/١٢ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕێگەی‌ ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ ، سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ كرد.