فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
TUE, 11 AUG 2020 01:22 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: SUN, 21 JUN 2020 21:30
ئەنجومەنی وەزیران چەندین بڕیار دەربارەی خۆگونجاندن لەگەل دۆخی دارایی ئێستای هەرێم دەدات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) – ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٠/٦/٢١ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەشداریی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی دارایی ئێستای هەرێم و هەوڵەکانی حکومەت بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرا.

لە دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران چەندین كۆبوونەوەی ئەنجامدا بە ئاراستەی هەرچی زوو دابینكردنی شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێمـی كوردستان له رێگەی دیراسەكردنی سەرجەم ئەگەر و دەرفەتەكان و بە ڕەچاوكردنی ئەو داهاتەی كە ئێستا لەبەردەستی وەزارەتی دارایی و ئابوورییه كە بەراورد بە خەرجییەكانی مووچە و شایستەی دارایی مووچەخۆران، كورتهێنانێكی بەرچاوی تێدایە، بۆیە بە مەبەستی خۆگونجاندن لەگەڵ ئەو كورتهێنانە كە هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ دواكەوتنـی ناردنی بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن حكومەتی فیدراڵی و لێكەوتە دارایی و ئابوورییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە سەرتاسەری جیهانی گرتەوە بە هەرێمـی كوردستانیشەوە، ئەمە سەرەڕای دابەزینی نرخی نەوت. لە كاتێكدا ئەنجومەنی وەزیران پێزانینی خۆی دەردەبڕێت بۆ تێگەیشتنی مووچەخۆران لەم بارودۆخە داراییە سەختە و بەتایبەتیش پزیشك و كارمەندانی تەندروستی كە لە هێڵی پێشەوەی جەنگن لە دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەروەها هێزەكانی ئاسایش و ئاسایشی ناوخۆ و پێشمەرگەش، ئەنجومەنی وەزیران لە دوای دیراسەكردنی گشت ئەگەرەكان بڕیاریدا بە:

یەكەم:

أ: تەمویلكردنی ڕێژەی ٧٩% ( لە سەدا حەفتا و نۆی) خەرجییەكانی مووچە و شایستەی دارایی مووچەخۆرانی گشت وەزارەت و دەستە و لایەنەكانی نەبەستراو بە وەزارەت و سەرجەم سەرۆکایەتی و دامەزراوەكانی هەرێم.

ب: ڕاگرتنـی تەمویلكردنی ئەو ڕێژەی ٢١% ( لە سەدا بیست و یەكەی) دەمێنێتەوە لەلایەن وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە بە شێوەیەكی دادپەروەرانە لەسەر سەرجەم مووچەخۆران جێبەجێ دەكرێت بە ڕەچاوكردنی زۆریی و كەمیی شایستەی دارایی مووچەخۆر.

ج: خەرجكردنی تەواوی ١٠٠%( لە سەدا سەدی) شایستەی دارایی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەو مووچەخۆرانەش كە شایستەی داراییان (٣٠٠) سێسەد هەزار دینار و خوارتره.

د: خەرجكردنی تەنیا ڕێژەی ٥٠% (لە سەدا پەنجای) شایستەی دارایی ڕاسپێردراوان بە خزمەتی گشتی و خاوەن وەزیفە باڵاكان و پلە تایبەتەكان لە (سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرەكانیان و ئەندامانی پەرلەمان و وەزیرەكان و ئەوانەی بە پلەی ئەوانن و بریكارەكانی وەزارەت و ئەوانەی بە پلەی ئەوانن و ئەوانەی مووچەی بریكاری وەزارەت وەردەگرن و خاوەن پلە تایبەتەكان و ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری و دادگای پێداچوونەوە و سەرجەم دادوەران و ئەندامانی داواكاری گشتی و گشت ئەو كەسانەی بەپێـی خشتەی كارپێكراوی مووچە، مووچە و دەرماڵەی هەردوو پلە باڵای (أ) و (ب) وەردەگرن لەسەر میلاكی شارستانی و سەربازی و ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ).

هـ: بڕگەی سەرەوە ئەو كەسانەش دەگرێتەوە كە بەو پلە و وەزیفانە خانەنشین كراون یا لە دوای جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە شایستەی مووچەی خانەنشینی دەبن بەو وەزیفە و پلانە.

دووەم:

أ : پێویستە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕێنمایی دارایی پێویست بۆ ئاسانكاری جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە دەربكات.
ب : میکانیزمی هاتوو لەم بڕیارە، ڕێکارێکی کاتییە و تەنیا بۆ مووچەی ئەمجارەیە کە دابەش دەکرێت .
ج : گشت وەزارەت و دەستە و لایەنەكانی نەبەستراو بە وەزارەت و سەرجەم سەرۆکایەتی و دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان بڕگەكانی ئەم بڕیارە جێبەجێ دەكەن لەبەر ڕۆشنایی ڕێنماییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری و بە ڕەچاوكردنی ڕێنماییەكانی خۆپارێزیی وەزارەتی تەندروستی لە كاتی دابەشكردنی مووچە.

سێیەم:

ڕاسپاردنی لیـژنەی باڵای دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی بۆ گەیشتن بە ئەنجام بە ئاڕاستەی دابینكردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان.

چوارەم:

ڕاسپاردنی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ وەرگرتنـی ڕێكاری پێویست بۆ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٠ كە لە سەرەتای مانگی تەمموزی ٢٠٢٠دا دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

 




پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بنەماڵەی بەڕێزی کاک سلێمان خالید ئاژگەیی
THU, 6 AUG 2020 17:35

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک سلێمان، كوڕەگەورەی تێکۆشەری دێرین خالید ئاژگەییم پێ گەیشت. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم . خوای گەورە بە بەهەشتی شاد بکات وئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربان
THU, 30 JUL 2020 14:00

بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم ڕۆژانی جەژن، لە خۆشی و کامەرانیدا بەسەر ببەن و پابەندی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان بن.

 
پرسه‌نامه‌ى بەڕێز سەفین دزەیی بۆ با‌تریارك كاردینال مار لویس رۆفائیل ساكۆ/ سه‌رۆكى كه‌نیسه‌ى كلدانى له‌ عێراق و جیهان
WED, 29 JUL 2020 19:38

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچیی دوایی خوشكى به‌ڕێزتان خاتوو (سامره‌ رۆفائیل ساكۆ) م پێگه‌یشت. پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم و هاوخەمی و خۆمتان پێڕادەگەیەنم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.

 

 

سەفین دزەیى بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لە جێگری باڵیۆزی کۆماری ئەندۆنیسیا لە بەغدا دەکات

SUN, 9 AUG 2020 16:52

ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی ئابی ٢٠٢٠، بەڕێز سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هاری ئانشە خیرول جێگری باڵیۆز لە باڵیۆزخانەی کۆماری ئەندۆنیسیا لە بەغدا و شاندێکی یاوەری کرد.

 

لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت، دابان شەدەڵە وەک جێگری بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە دەستبەکاربوو

SUN, 9 AUG 2020 16:36

ئەمڕۆ یەکشەممە ٩/٨/٢٠٢٠، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا کە لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو بەڕێز دابان شەدەڵە، نوێنەری پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا وەک جێگری بەرپرسی فەرمانگە دەستبەکاربوو.

 

سەفین دزەیی لە وێبکاستێکی تایبەت بە یادی ٦ ساڵەی ئێزیدی و کرستییانەکان کۆمەڵێک پرسی گرنگ تاوتوێ دەکات

SAT, 8 AUG 2020 17:49

ڕۆژی هەینی ٧/٨/٢٠٢٠، بەڕێز سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پەنێڵێکی تایبەتدا کرد لە ڕێگەی وێبکاستەوە لە ژێر ناونیشانی (گواستنەوەکان لەودیوی مانەوەدا: شەشەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدی و کرستییانەکان ).

 

بەبۆنەى کۆچى دوایی براى بەڕێزیان، سەفین دزەیی لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنى پرسەو سەرەخۆشى لە د. دلاوەر ئاژگەیى نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا کرد

THU, 6 AUG 2020 18:30

بەبۆنەى کۆچى دوایی سلێمان خالید ئاژگەیى کە دەکاتە براگەورەى د. دلاوەر خالید ئاژگەیى نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێز سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێم لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا بە ناوى خۆى و ستافى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت پرسەو سەرەخۆشى لە بەڕێزیان کردو هیواى خواست خوای گەورە كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و سەبرو ئارامى بە هەموولایەک ببەخشێت و ئەمە دوا خەم و دوا کۆستى ئەو بنەماڵە تێکۆشەرە بێت.