فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
TUE, 11 AUG 2020 00:19 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: MON, 13 JUL 2020 21:00
بەبۆنەى کۆچى دوایى کونسوڵى میسر لە هەرێم، سەفین دزەیى نامەیەکى هاوخەمى ئاراستەى وەزیرى دەرەوەى کۆمارى میسرى عەرەبى کردو پەیوەندیەکى تەلەفۆنى لەگەڵ باڵیۆزى میسر لە بەغدا ئەنجامدا

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 13/7/2020 به‌ڕێز سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پرسه‌نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى به‌ڕێز د. سامح شوکرى وەزیرى دەرەوەى کۆمارى میسرى عەرەبى کرد، تێیدا پرسەو سەرەخۆشى خۆى ئاراستەى بەڕێزیان کرد بەبۆنەى کۆچى دوایى باڵیۆز ئه‌حمه‌د جیهاد سعید حارس كونسولى كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى له‌هەرێمى کوردستان، کە دوێنێ بە نەخۆشى لە قاهیرەى پایتەختى میسر کۆچى دوای کرد. وێڕاى بەرز نرخاندنى رۆلى خوالێخۆشبوو لە پتەوکردنى پەیوەندیەکانى نێوان هەردوولا، هیواى خواست خواى گەورە سەبرو ئارامى بە دۆستان و خانەوادەو کەسوکارى ببەخشێت و جێگەى بەهەشتى بەرین بێت.

هەر ئەمڕۆ بەڕێز سەفین دزەیى لە پەیوەندیەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز عەلاء موسا باڵیۆزى کۆمارى میسرى عەرەبى لە بەغدا، هاوخەمى و سەرەخۆشى خۆى ئاراستەى بەڕێزیان کرد بەبۆنەى کۆچى دوایى باڵیۆز ئه‌حمه‌د جیهاد سعید حارس كونسولى كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى له‌هەرێمى کوردستان.

بەرپرسى پەیوەندیەکانى حکومەت رۆلى خوالێخۆشبووى بەرز نرخاند لەکاتى دەستبەکاربوونى لە ساڵى 2018 ەوە هەمیشە لە هەوڵى پێشخستنى پەیوەندیەکان بوو لەسەرجەم ئاستەکان وەک درێژەپێدەرى ئەو پەیوەندیە مێژووییەى لە نێوان هەردوو گەلى کوردستان و میسرى عەرەبى هەیە.
 




پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بنەماڵەی بەڕێزی کاک سلێمان خالید ئاژگەیی
THU, 6 AUG 2020 17:35

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک سلێمان، كوڕەگەورەی تێکۆشەری دێرین خالید ئاژگەییم پێ گەیشت. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم . خوای گەورە بە بەهەشتی شاد بکات وئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربان
THU, 30 JUL 2020 14:00

بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم ڕۆژانی جەژن، لە خۆشی و کامەرانیدا بەسەر ببەن و پابەندی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان بن.

 
پرسه‌نامه‌ى بەڕێز سەفین دزەیی بۆ با‌تریارك كاردینال مار لویس رۆفائیل ساكۆ/ سه‌رۆكى كه‌نیسه‌ى كلدانى له‌ عێراق و جیهان
WED, 29 JUL 2020 19:38

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچیی دوایی خوشكى به‌ڕێزتان خاتوو (سامره‌ رۆفائیل ساكۆ) م پێگه‌یشت. پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم و هاوخەمی و خۆمتان پێڕادەگەیەنم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.

 

 

سەفین دزەیى بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لە جێگری باڵیۆزی کۆماری ئەندۆنیسیا لە بەغدا دەکات

SUN, 9 AUG 2020 16:52

ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی ئابی ٢٠٢٠، بەڕێز سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هاری ئانشە خیرول جێگری باڵیۆز لە باڵیۆزخانەی کۆماری ئەندۆنیسیا لە بەغدا و شاندێکی یاوەری کرد.

 

لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت، دابان شەدەڵە وەک جێگری بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە دەستبەکاربوو

SUN, 9 AUG 2020 16:36

ئەمڕۆ یەکشەممە ٩/٨/٢٠٢٠، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا کە لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو بەڕێز دابان شەدەڵە، نوێنەری پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا وەک جێگری بەرپرسی فەرمانگە دەستبەکاربوو.

 

سەفین دزەیی لە وێبکاستێکی تایبەت بە یادی ٦ ساڵەی ئێزیدی و کرستییانەکان کۆمەڵێک پرسی گرنگ تاوتوێ دەکات

SAT, 8 AUG 2020 17:49

ڕۆژی هەینی ٧/٨/٢٠٢٠، بەڕێز سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پەنێڵێکی تایبەتدا کرد لە ڕێگەی وێبکاستەوە لە ژێر ناونیشانی (گواستنەوەکان لەودیوی مانەوەدا: شەشەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدی و کرستییانەکان ).

 

بەبۆنەى کۆچى دوایی براى بەڕێزیان، سەفین دزەیی لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنى پرسەو سەرەخۆشى لە د. دلاوەر ئاژگەیى نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا کرد

THU, 6 AUG 2020 18:30

بەبۆنەى کۆچى دوایی سلێمان خالید ئاژگەیى کە دەکاتە براگەورەى د. دلاوەر خالید ئاژگەیى نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێز سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێم لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا بە ناوى خۆى و ستافى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت پرسەو سەرەخۆشى لە بەڕێزیان کردو هیواى خواست خوای گەورە كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و سەبرو ئارامى بە هەموولایەک ببەخشێت و ئەمە دوا خەم و دوا کۆستى ئەو بنەماڵە تێکۆشەرە بێت.