فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
TUE, 17 JUL 2018 10:46 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: WED, 13 JUN 2018 15:53
یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگە پێشوازی لە باڵیۆزی شانشینى سوید لە عێراق کرد

ڕۆژى چوار شەممە ڕێکەوتى (13 حوزەیران 2018) خاتوو (سهام جەبەلى ) یاریدەدەرى بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێم پێشوازى لە بەڕێز (پۆنتوس مێلاندەر) باڵیۆزى شانشینى سوید لە عێراق و خاتوو (مەهیاد تەوەکولى) بەرپرسی تازەى نووسینگەى باڵیۆزخانەى سوید لە هەولێر کرد. کە بە بۆنەى ناساندن و دەست نیشان کردنى بەپرسی تازەى نووسینگەى باڵیۆزخانەى سوید لە هەولێر سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەیان کردبوو.

بەڕێز یاریدەدەرى بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوە پیرۆزبایی لە خاتوو (تەوەکولى) کرد بە بۆنەى دەست نیشان کردنى وەک بەرپرسی تازەى نووسینگەى باڵیۆزخانەى سوید لە هەولێر و ئامادەیی تەواوى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى خستە ڕوو بە مەبەستى پشتگیرى کردن لە بەڕێزیان. هەروەها سوپاسی بەڕێز باڵیۆزى سویدى کرد سەبارەت بە هەوڵەکانیان بۆ دەست نیشان کردنى بەرپرسی نووسینگەى باڵیۆزخانەى سوید لە هەولێر و ئەم کارەى بە هەنگاوێکى گرنگ وەسف کرد بۆ بەرەپێش چوونى پەیوەندیەکانى نێوان هەردوو لا.

 

لەلایەن خۆیەوە بەڕێز باڵیۆز (مێلاندەر) سوپاسی فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد بۆ ئامادەیی دەربڕینى هاوکارى و هەماهەنگى لەگەڵ نووسینگەى باڵیۆزخانە و ئاماژەى بە پەیوەندى نێوان هەردوو لادا و هیواى بەرەوپێش چوونى زیاترى ئەم پەیوەندیانەى خواست لەسەر چەندین ئاست و بوارى دیکە، بە تایبەت دواى ئەوەى هەرێمى کوردستان چەندین بارودۆخى سەختى  تێپەڕاند و توانى خۆڕاگر بێت لە بەرامبەر ئەو مەترسیانەى هاتنە پێشى لە ماوەى چوار ساڵى ڕابردوو.

لەلایەن خۆیەوە خاتوو تەوەکولى خۆشحاڵى خۆى دەربڕى کە وەک بەرپرسی نووسینگەى باڵیۆزخانەى سوید لە هەولێر دەست نیشان کراوە و ڕایگەیاند هەموو هەوڵێکى خۆى دەخاتە گەڕ بۆ پتە و کردن و بەرەو پێش بردنى پەیوەندیەکان لەسەر ئاستى جیاواز.

لە کۆتایی دیدارەکەدا هەردوولا باسیان لە دوایین بارودۆخى عێراقى دواى هەڵبژاردنى پەرلەمان و هەوڵەکانى پێکهێنانى حکومەت و ئامادەکارییەکانى حکومەتى هەرێم بۆ هەڵبژاردنى داهاتووى پەرلەمانى کوردستان کرد.  




نێچیرڤان بارزانی به‌شداری ڕیوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌ركۆماری توركیا ده‌كات
MON, 9 JUL 2018 20:42

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 9/7/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر داوه‌تی فه‌رمیی به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیر و به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی جیهان، له‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا كرد.

 
نێچیرڤان بارزانی به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى دانانى بەردی بناغەی کونسولخانەی ئەمەریکا لە هەولێر كرد
FRI, 6 JUL 2018 13:01

سه‌رله‌به‌یانیی ئەمڕۆ هەینی ٦/٧/٢٠١٨ لە  ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، به‌ڕێزان دۆگڵاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق  و كین گرۆس کونسولی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی و هه‌رێمی كوردستان، له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا بەردی بناغەی كۆمه‌ڵگه‌ى کونسولخانەی وڵاته‌ یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هەولێر دانرا.

 
نێچیرڤان بارزانی: ئاڵۆزبوونی دۆخی كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری جێگه‌ی نیگه‌رانیی ئێمه‌یه‌
THU, 5 JUL 2018 17:54

دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4/7/2018ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان باسی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ ڕه‌وشی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌وه‌ كرد.

 

 

کونسوڵی گشتی تازەی شانشینی هۆڵەندا دەست بەکار بوو

SUN, 15 JUL 2018 15:00

بەبۆنەی دەست بەکار بوونی وەک کونسوڵی گشتی نوێی شانشینی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بەڕێز ولیام نیکۆڵاس کوزین، سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کرد و لەلایەن خاتوو سیهام جەبەلی، یاریدەدەری بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لێکرا.


گرووپی دۆستایەتی هەرێمى کوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا APPG کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا

SAT, 14 JUL 2018 22:43

گرووپی پەرلەمانتارانی هەموو پارتەکانی بەریتانیا بۆ پشتگیری لە هەرێمى کوردستان بە ئامادەبوونی نوینەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەریتانیا و ژمارەیەك پەرلەمانتار و لۆرد کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی سازکرد و پەرلەمانتار جاك لۆپریستی جارێکی تر بە سەرۆکی گرووپە هەڵبژێردرایەوە.

 

نێچیرڤان بارزانی: كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا سه‌ركه‌وتوو بوو

TUE, 10 JUL 2018 16:22

دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مارك ڕۆته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له‌ ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه و سه‌ردانیان بۆ توركیا و هۆكاری دواخستنی سه‌ردانیان بۆ به‌لجیكا كرد.

 

نێچیرڤان بارزانی و مارك ڕۆته‌ هاریكاریى هه‌رێمى كوردستان و هۆڵه‌ندا تاوتوێ ده‌كه‌ن

TUE, 10 JUL 2018 15:19

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10/7/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری، به‌ داوه‌تێكی فه‌رمی سه‌ردانی هۆڵه‌ندای كرد و پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆش له‌لایه‌ن به‌ڕێز مارك ڕۆته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌نداوه‌ له‌ ئۆفیسى خۆى له‌ ده‌نهاخ، پێشوازی لێكرا.