فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
THU, 18 OCT 2018 09:07 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: MON, 17 SEP 2018 18:13
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسی ده‌كات

به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزیان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ كاره‌كانی بۆ خواست، ئه‌مه‌ ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:


جه‌نابى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق
به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى

سڵاو و ڕێز،

به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنتانه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم له‌و ئه‌ركه‌ى كه‌وتۆته‌ سه‌ر شانتان كه‌ شایسته‌تانه‌.

خۆشحاڵین كه‌ ئه‌م‌ ئه‌ركه‌تان وه‌رگرتووه‌ و هیوادارین ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى هه‌ڵبژێردراو له‌م خوله‌دا ئه‌ركه‌ قورسه‌كانى سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌ڕێ بكات و ڕۆڵى خۆى بگێڕێت له‌ به‌هێزكردنى متمانه‌، هاوبه‌شیى ڕاسته‌قینه‌، سازان و هاوسه‌نگى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كاندا و له‌ چوارچێوه‌ى پابه‌ندى به‌ ته‌واوى مادده‌ و بڕگه‌كانى ده‌ستوورى عێراقه‌وه‌ له‌پێناوى گه‌یشتن به‌ دادپه‌روه‌رى و چه‌سپاندنى بنه‌ماكانى دیموكراسى و فره‌لایه‌نى و جیگیربوونى سه‌قامگیریى سیاسى و ئارامى له‌ عێراق و ژیانێكى سه‌ربه‌رزانه‌ و خۆشگوزه‌رانى بۆ ته‌واوى پێكهاته‌كانى.

به‌ گه‌شبینییه‌كى زۆره‌وه‌ له‌ ڕۆڵى ئێوه‌ ده‌ڕوانین و هیواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین.

له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕى ڕێزماندا..

نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
17/9/2018
 




نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئوسترالیا ڕه‌وشی ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن
TUE, 16 OCT 2018 19:12

له‌ دیدارێكدا خاتوو لۆندێز خۆشحاڵیی خۆی به‌ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربڕی و له‌مباره‌یه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، هه‌روه‌ها هیوای خواست هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی هه‌ردوو كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان سه‌رکه‌وتوانه‌ به‌ڕێوه‌ بچن و سه‌قامیگری و ئاسایش بۆ ناوچه‌كه‌ بگه‌ڕێنرێته‌وه‌.

 
نێچیرڤان بارزانی و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه‌
MON, 15 OCT 2018 20:04

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15/10/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز جۆن سولیڤان جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی باڵای یاوه‌ری كرد كه‌ له‌ به‌ڕێزان ژه‌نه‌رال میگی ڤادل یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هابه‌ش، دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، ستیڤ ڤاگن كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی دیپلۆماسی و سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا پێكهاتبوو.

 
باڵیۆزى نوێى کۆمارى سڕبیا لە عیراق ویستى وڵاتەکەى خستەڕوو بۆ پەرەپێدانى پەیوەندیەکانیان لەگەڵ هەرێمى کوردستان
WED, 10 OCT 2018 21:31

دواى دەستبەکاربوونى وەک باڵیۆزى کۆمارى سڕبیا لە عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێز بالۆف ئۆرۆش سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەی کردو لەلایەن بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لێکرا.

 

 

نێچیرڤان بارزانی و عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆبوونه‌وه‌‌

WED, 17 OCT 2018 20:15

هه‌ر له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٧/١٠/٢٠١٨ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق كۆبووه‌وه‌.

 

نێچیرڤان بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆبوونه‌وه‌

WED, 17 OCT 2018 17:08

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17/10/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراقی فیدرال.

 

نێچیرڤان بارزانی چه‌ند بڕیارێك بۆ باشتركردنی بواری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌كات

WED, 17 OCT 2018 15:06

له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و  ڕیفۆرم و چاكسازییه‌كانه‌ی كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ باشتركردن و پاراستنی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ئه‌نجامیان ده‌دات، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی گرنگی له‌ بواری ته‌ندروستی و كۆنترۆڵكردنی ده‌رمان له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد كه‌ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی بڕیاره‌كانن:

 

فەلاح مستەفا لەگەڵ باڵیۆزى ئوسترالیا لە عیراق باسیان لە پتەوکردنى پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و چەند پرسێکى هەنووکەیی کرد

WED, 17 OCT 2018 09:31

لە دیدارێکى نێوان بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت و خاتوو جۆوان لۆندز باڵیۆزی ئوسترالیا له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری، باس لە پتەوکردنى زیاترى پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و بارودۆخى ئەمڕۆى هەرێم و عیراق و ئاکامى هەڵبژاردنەکان و پرسى پێکهێنانى حکومەتى فیدڕاڵ کرا.