فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
MON, 17 DEC 2018 04:11 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: SUN, 11 NOV 2018 18:03
بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە و باڵیۆزی بەلجیکا باسیان لە پرسە هەنووکەییەکان کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١١/١١/٢٠١٨، فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی له‌ هێنریك ڤان دیفیڵد، باڵیۆزی به‌لجیكا له‌ عێراق و ئوردن و شاندێكی یاوه‌ری كرد بە ئامانجی تاوتوێ کردنی دوایین بەرەوپێشچوونەکان و پەرەپێدانی پەیوەندیەکان.

لە کۆبوونەوەکەدا کە خاتوو سیهام جەبەلى یاریدەدەرى بەرپرسى فەرمانگە ئامادەبوو، باڵیۆزی بەلجیکا، دوای ناساندنی خاتوو سۆفی کارلشاوسن، وەک جێگری تازەی باڵیۆزی ووڵاتەکەی، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی سەبارەت بە بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێم و عێراق بەشێوەیەکی ئاشتیانە، پاشان تیشکی خستە سەر هەڵوێستی ووڵاتەکەی لە گرنگی بەشداری پێکردنی سەرجەم پێکهاتەکان لە حکومەتی نوێ و چڕکردنەوەی هەوڵەکان و سەقامگیری و ئاوەدان کردنەوە و دابینکردنی خزمەتگوزاریەکان.

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە، بەخێرهاتن و پیرۆزبایی لە خاتوو سۆفی کارلشاوسن وەکو جێگری باڵیۆزی ووڵاتەکەی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆخواست، پاشان پووختەیەکی پێشکەش کرد تایبەت بە دوایین بەرەوپێشچوونەکانی ناوچەکە لەگەڵ پڕۆسەی سیاسیی عێراق دوای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و بەشداری کورد وە هەوڵەکانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ و بەرنامەی لەپێشینەی حکومەتى هەرێم.

تاوتوێكردنی قۆناغی دوای شەڕی داعش و پێویستیەکان و  پرسی بەهێز کردنی پەیوەندی دامەزراوەیی و بیناکردنی تواناکان و ڕه‌وشی ئاواره‌كان و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ سەرەکیەکان و پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، تەوەرێکی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.




گرووپی دۆستایەتی و هاوکاریکردنی گەلى کوردستان لە ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا پێکهات و نوێنەری حکومەتی هەرێم لە پاریس بە فەرمى داوەتکرا
FRI, 14 DEC 2018 11:17

بۆ شی کردنەوەی بارودوخی ئێستای هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی لە گەل بەغدا و وولاتانی دراوسێ و دەوروبەر، بەڕێز عەلى دۆڵەمەڕى نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا بە فەرمى لەلایەن گرووپی دۆستایەتی و هاوکاریکردنی کەمە نەتەوەکان و گەلى کوردستان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست لەئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا داوەتکرا.

 
نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له‌ ئێزدییان ده‌كات
FRI, 14 DEC 2018 10:35

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یامێكدا جه‌ژنى "ڕۆژى یێت ئێزى" له‌ ئێزدییان پیرۆز كرد و وێڕاى پیرۆزبایى، دووپاتى كرده‌وه‌ تا ڕفێنراوێكى ئێزدى له‌ ده‌ستى داعشدا مابێت، له‌ هه‌وڵى به‌رده‌وامدا ده‌بن بۆ ڕزگاركردنیان.

ئه‌مه‌ ده‌قى په‌یامه‌كه‌یه‌:

 
نووسینگەی باڵیۆزخانەى سوید لە هەرێمی کوردستان رێوڕەسمى پێشوازى لە وەرزى زستانی لە هەولێر سازکرد
THU, 13 DEC 2018 11:11

وەک نەریتێکى ساڵانە ئێوارەى دوێنێ (١٢/١٢/٢٠١٨) بە ئامادەبوونی پۆنتۆس میلاندەر، باڵیۆزى سوید لە عیراق و خاتوو مەهیاد تەوەکەلى بەرپرسى نووسینگەى باڵیۆزخانەى سوید لە هەولێرو ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و پەرلەمانتارو دیپلۆماتکاران و ژمارەیەکى زۆرى رەوندى سویدى لە هەرێمى کوردستان، نووسینگەی باڵیۆزخانەى سوید لە هەرێمی کوردستان رێوڕەسمى پێشوازى لە وەرزى زستانی سازکرد.

 

 

نێچیرڤان بارزانی و ئه‌لحه‌لبووسی دۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

FRI, 14 DEC 2018 22:41

له‌ دیدارێكدا دۆخی سیاسی و ئه‌منیی ئێستای عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه‌ی تا ئێستا ماون و ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ی‌ دێنه‌ به‌رده‌م پرۆسه‌که‌ تاوتوێ كران و هه‌روولا جه‌ختیان له‌ گرنگیی ته‌واوكردنی و پرۆسه‌یه‌كی ته‌ندروستی سیاسی له‌ عێراق كرده‌وه‌.

 

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا دیدارێکی ئابووری و بازرگانی بۆ شاندێکی بازرگانی هه‌رێمی کوردستان لە لەندەن ڕیکخست

FRI, 14 DEC 2018 22:14

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزاوەی شارەزایانی بەریتانیای جیهانی ( British Expertise International) کۆڕبه‌ندێکی بازرگانی بۆ شاندی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەك کۆمپانیا و پیاوی کاری بەریتانیا سازدەکات.

 

وەزیری شەهیدان و کاروباری ئەنفال لەگەڵ وەزیری کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆدەبێتەوە

FRI, 14 DEC 2018 20:59

شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوو لە محمود حاجی ساڵح وەزیری شەهیدان و کاروباری ئەنفال و کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا و دکتۆر سامی جلال بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوەخۆ دیدارێکیان لەگەڵ ئەلیستەر بێرت وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سازکرد.

 

شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە سیمینارێك دەکات لە پەرلەمانی بەریتانیا

FRI, 14 DEC 2018 20:51

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا بە هەماهەنگی لەگەڵ گرووپی پەرلەمانتارانی هەموو پارتەکانی بەریتانیا APPG ،  وه‌ هه‌ردوو دامه‌زراوه‌ی ئەنجومەنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا و سەنتەری (دیراساتی ئۆپۆزسیۆن) لە زانکۆی بۆڵتن، سیمینارێکی لە تەلاری پەرلەمانی بەریتانیا لەسەر تاوانەکانی داعش دژ بە ئێزیدیەکان و بەرپرسیاریەتی نێوده‌وڵه‌تی و وەدەستهێنانی دادپەروەری  و ناساندنی تاوانه‌کان وەك جینۆساید سازکرد.