فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
TUE, 14 JUL 2020 14:26 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: TUE, 13 NOV 2018 13:39
مەڕاسیمی 100 ساڵەى یادکردنەوەی ڕۆژی نیشتیمانی و سەربەخۆیی کۆماری پۆڵۆنیا لە هەولێر بەڕێوەچوو

ئێوارەی دوێنێ ١٢/١١/٢٠١٨ مەڕاسیمی 100 ساڵەى یادکردنەوەی ڕۆژی نیشتیمانی و سەربەخۆیی کۆماری پۆڵۆنیا لە هەولێر  بە ئامادەبوونى  بەرپرسانى حکومەتى هەرێم و پەرلەمانتارو دیپلۆماتکارو نوێنەرانى لایەنە سیاسیەکان و کۆمەڵەى دۆستایەتى کوردستان پۆڵۆنیا بەڕێوەچوو کە لەلایەن ئاژانسی کونسوڵگەری کۆماری پۆڵۆنیا لە هەرێم ڕێکخرابوو.

لە دەستپێکی مەڕاسیمەکە، کونسوڵ دۆمینیک موشیال، بەرپرسى ئاژانسی کونسوڵگەری کۆماری پۆڵۆنیا ووتارێکی پێشکەشکرد و تیایدا بەخێرهاتنی سەرجەم میوانەکانی کرد و سوپاسی کردن بۆ بەشداریکردنیان لەم بۆنە تایبەتەدا.

 

لە درێژەى ووتارەکەیدا، کونسوڵی پۆڵۆنیا تیشکی خستەسەر مێژوو و ئەزموونەکانی کۆماری پۆڵۆنیا لەماوەی ساڵانی ڕابردوو کە پێیدا تێپەڕیووە، هاوکات ئاماژەی بەوەکرد کەوا گەلی پۆڵۆنیا ڕۆژگارێکی سەخت و دژواری بەڕێکردووە لە پێناو بەدەستهێنانی ئازادی و سەربەخۆیی ووڵاتەکەی. لەم بارەیەوە گووتی بەدەستهێنانی سەربەخۆیی پێویستی بە قوربانیدانەو هەندێکجاریش پێویستی بەوە هەیە بۆی بجەنگیت، پۆڵۆنیاش وەکو هەر ووڵاتێکی تر کە لە پێناو ئازادی و سەربەخۆیی جەنگاوەو تووشی چەندین قۆناغى سەخت هاتووە تا گەیشتۆتە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆ.

لە ووتارەکەیدا کونسوڵی پۆڵۆنیا پەیوەندی هەرێمی کوردستان و کۆماری پۆڵۆنیای بەرز نرخاند و هیوای خواست بتوانن لە داهاتوودا زیاتر پەیوەندیەکانیان بەرەو پێش ببەن لە سەرجەم بوارەکاندا. دووبارە سوپاسی ئامادەبووانی کرد بۆ بەشداریکردنیان و هیوای بەسەربردنی کاتێکی خۆشی بۆ خواستن.

 

دواتر فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە ووتارێکی پێشکەشکرد و تیایدا پیرۆزبایی لە گەل و حکومەتى کۆماری پۆڵۆنیا کرد و سوپاسی کونسوڵ دۆمینیک موشیال، بەرپرسى ئاژانسى کونسوڵگەری کۆماری پۆڵۆنیا لە هەولێر کرد بۆ ڕێکخستنی ئەم بۆنەیەو بوونی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە پۆڵۆنیا و بوونى نوێنەرایەتى پۆڵۆنیاى لە هەرێم بەرز نرخاند لە پێناو ئاسانکارى بۆ پەرەپێدانى پەیوەندى زیاتر. سوپاسی کۆماری پۆلۆنیای کرد بۆ دابینکردنی هاوکاری مرۆیی لە کاتى شەڕی داعش.

سەبارەت بە دوایین پێشهاتە سیاسیەکانی هەرێم و یەکەم کۆبوونەوەى پەرلەمانی کوردستان، فەلاح مستەفا ئاماژەی بەوەکرد کەوا هەرێمی کوردستان بەوپەری گەشبینیەوە لە داهاتوو دەڕوانێت بەو هیوایەی پەرلەمان درێژەپێدەری بەها دیموکراسیەکان بن لە هەرێم. هاوکات جەختی لەوە کردەوە کەوا حکومەتى هەرێم بەشێوەیەکی بەردەوام کاردەکات بۆ زیاتر گرنگیدان بە چاکسازى و خزمەتگوزارى زیاترو باشترو یەکسانی جێندەر و  بەرزکردنەوەی تواناکانی ئافرەت و گەنجان و بەشداری پێکردنیان لە پەرلەمان و دام و دەزگاکانی حکومەت.

هەر لە درێژەی قسەکانیدا، فەلاح مستەفا باسی لە پاراستنی بەها مرۆییەکان کردو گووتى تەواوى پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان لە ئەرک و ماف یەکسانن و ئەوەش هەمیشە لە کارە لەپێشینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە بۆ بەرقەرار بوونی ئاشتەوایی و سەقامگیری.

هەروەها گووتی هیواخوازین لە کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ، کورد بەشدارییەکی کارامەو ڕۆڵێکی دیاری هەبێت و بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەولێرو بەغدا کە لە بەرژەوەندى هەموولایەکە، هاوکات ئەوەشی خستەڕوو کەوا هەرێمی کوردستان ئامادەیەو دەیەوێ پەیوەندیەکانی لەگەڵ ووڵاتانی دراوسێ و هاوبەشە نێودەوڵەتیەکان زیاتر بەرەو پێش ببات لە پێناو گەشەسەندنی زیاتر و بەژەوەندی هاوبەش.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا دەربارەی قۆناغی دوای نەمانی شەڕی تیرۆرستانی داعش، فەلاح مستەفا گووتی هەرێمی کوردستان بووژانەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووەو دەرفەتى زۆری لەبەردەستە بۆ وەبەرهێنەرە بیانی و ناوخۆییەکان.

لەکۆتایی ووتارەکەیدا، فەلاح مستەفا هیوای خواست پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری پۆڵۆنیا زیاتر بەرەو پیش بچێت، هەروا گووتى شانازی بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆماری پۆڵۆنیا و سەرجەم هاوبەشەکانی دەکات لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.




مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتری لە سلێمانی رایگەیاند "شەقامی 100 مەتری سلێمانی، یەكێكە لە پڕۆژە هەرە گەورە و ستراتیژیەكانی حكومەت بۆ شاری خۆشەویستی سلێمانی و خەڵكی سلێمانی شایەنی پڕۆژەی زیاترن".
SAT, 11 JUL 2020 17:08

ئەمڕۆ شەممە 11/7/2020 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و ژمارەیەك وەزیر و پارێزگاری سلێمانی، بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دانا.

 
سەفین دزەیی: نوێنەرایەتی لە تورکیا و هەندێ لە وڵاتانی عەرەبی و ئاسیا دەکەینەوە
FRI, 10 JUL 2020 21:44

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکدا لە بارەى تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر تەمەنی کابینەی نۆیەمی حکومەت و کاروچالاکییەکانی بە کوردستان24ـی راگەیاند، سەرەڕای بەربەست و قەیرانەکان، حکومەت هەنگاوی زۆر باشی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی ناوە.

 
ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ دەربارەی سیستەمی بایۆمێتری و گرفتەکانی کەرتی کشتوکاڵ دەکات
WED, 8 JUL 2020 21:00

ھەولێر، ھەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/٧/٨ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەشداربوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبووەوە.

 

 

بەبۆنەى کۆچى دوایى کونسوڵى میسر لە هەرێم، سەفین دزەیى نامەیەکى هاوخەمى ئاراستەى وەزیرى دەرەوەى کۆمارى میسرى عەرەبى کردو پەیوەندیەکى تەلەفۆنى لەگەڵ باڵیۆزى میسر لە بەغدا ئەنجامدا

MON, 13 JUL 2020 21:00

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 13/7/2020 به‌ڕێز سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پرسه‌نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى به‌ڕێز د. سامح شوکرى وەزیرى دەرەوەى کۆمارى میسرى عەرەبى کرد، تێیدا پرسەو سەرەخۆشى خۆى ئاراستەى بەڕێزیان کرد بەبۆنەى کۆچى دوایى باڵیۆز ئه‌حمه‌د جیهاد سعید حارس كونسولى كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى له‌هەرێمى کوردستان، کە دوێنێ بە نەخۆشى لە قاهیرەى پایتەختى میسر کۆچى دوای کرد. وێڕاى بەرز نرخاندنى رۆلى خوالێخۆشبوو لە پتەوکردنى پەیوەندیەکانى نێوان هەردوولا، هیواى خواست خواى گەورە سەبرو ئارامى بە دۆستان و خانەوادەو کەسوکارى ببەخشێت و جێگەى بەهەشتى بەرین بێت.

 

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ سه‌رۆك ئه‌لسیسى ده‌كات

SUN, 12 JUL 2020 21:36

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12/7/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى به‌ڕێز عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسى، سه‌ركۆمارى میسر كرد، تیایدا بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو ئه‌حمه‌د حارس كونسولى كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى له‌ هه‌ولێر، سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێزیان كرد و هاوخه‌میى خۆى بۆ له‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو ده‌ربڕى كه‌ دوێنێ له‌ میسر كۆچى دوایى كرد.

 

فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت بە بۆنەى کۆچى دوایی کونسوڵى میسڕ لە هەرێم باڵیۆز ئەحمەد جیهاد سەرەخۆشى لە خانەوادەو ستافى کونسوڵگەرى و باڵیۆزخانەى میسڕ لە عیراق و وەزارەتى دەرەوەى میسڕ دەکات

SUN, 12 JUL 2020 21:29

بەداخەوە ئەمڕۆ وەزارەتى دەرەوەى کۆمارى میسڕى عەرەبى رایگەیاند کونسوڵى میسر لە هەرێمى کوردستان باڵیۆز ئەحمەد جیهاد سەعید حارس بە هۆى نەخۆشى لە قاهیرەى پایتەختى میسڕ کۆچى دوایی کرد.

 

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات

SUN, 12 JUL 2020 17:29

ھەولێر، ھەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢٠/٧/١٢ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕێگەی‌ ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ ، سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ كرد.