فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
WED, 19 JUN 2019 18:29 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: THU, 13 DEC 2018 11:11
نووسینگەی باڵیۆزخانەى سوید لە هەرێمی کوردستان رێوڕەسمى پێشوازى لە وەرزى زستانی لە هەولێر سازکرد

وەک نەریتێکى ساڵانە ئێوارەى دوێنێ (١٢/١٢/٢٠١٨) بە ئامادەبوونی پۆنتۆس میلاندەر، باڵیۆزى سوید لە عیراق و خاتوو مەهیاد تەوەکەلى بەرپرسى نووسینگەى باڵیۆزخانەى سوید لە هەولێرو ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و پەرلەمانتارو دیپلۆماتکاران و ژمارەیەکى زۆرى رەوندى سویدى لە هەرێمى کوردستان، نووسینگەی باڵیۆزخانەى سوید لە هەرێمی کوردستان رێوڕەسمى پێشوازى لە وەرزى زستانی سازکرد.

 

لە ڕێوڕەسمەکەدا، پۆنتۆس میلاندەر، باڵیۆزی وڵاتی سوید لە عیراق، وێڕای بەخێرهێنانی ئامادەبووان باسی وەرزى زستانی سوید کرد کە پێی دەوترێ ڤیستیڤاڵی ١٣ی دیسێمبەری لوسیا، وە بە شەوی یەڵدای هەرێمی کوردستان ناوزەندی کرد و ووتی کە هەرچەندە لەڕووی ڕەسەنایەتی و تێڕوانینەوە جیاوازن بەڵام هەردووکیان دروشمی ڕووناکیان هەڵگرتووەو پێوەی دەناسرێنەوە.

بەڕێزیان لە هاتنە سەر باسی هەرێمی کوردستان ووتی ئێمە بە کۆشش و بەهای هەرێمی کوردستان لە شەڕی سەربازی دژی داعش و قوربانیدانیان و شەهیدانیان دەزانین. خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە دوایین بەرەوپێشچوونەکانی هەرێم لە ڕووی بەرزبوونەوەی باری ئابووری و کرانەوەی فڕۆکەخانەکان و کەوتنەکاری دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێم و هەڵبژاردنی سەرکەوتووانەی پەرلەمانی کوردستان، هاوکات ئەوەشی خستەڕوو کەوا سوید چاوی لە بەرەوپێشچونی پەیوەندیەکانە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕووی بەرنامەی چاکسازی ئابووریدا.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا تێڕوانینی سویدی خستەڕوو لەڕووی هاندانى هەولێر و بەغدا بۆ دیالۆگێکی بونیاتنەرانە و چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان بەپێی دەستوور. تیشکی خستە سەر ڕۆڵی کارای سوید لەڕووی وەبەرهێنان و هاوکاری مرۆیی و سەربازی دژی داعش بۆ هەرێمی کوردستان.

لە کۆتایی ووتارەکەیدا بە شانازییەوە وەسفی هاوڵاتیانی کوردستانى و سویدى کرد کە چۆن توانیویانە لە هەردوو گۆڕەپانی سوید و هەرێمی کوردستان سەرکەوتن بەدەستبێنن لە بوارەکانی سیاسی و بازرگانى و هونەر و ڕۆشنبیری و تەندروستی و تۆپی پێ و چەندین بواری تر.

 

دواتر فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم ووتارێکی پێشکەشکرد تیایدا بەخێرهاتنی سەرجەم میوانەکان و باڵیۆزی سوید لە عێراق، پۆنتوس میلاندەر و بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی سوید لە هەرێم، خاتوو مەهیاد تەوەکەلی کرد.

بەڕێزیان گووتی"بەدەر لە یادکردنەوەی ئەم بۆنە تایبەتە، ئەمڕۆ ئێمە لێرەین بۆ زیاتر بەتواناکردنی پەیوەندیەکانمان و بەرقەرارکردنی ئاشتی و لێبووردەیی جیهانیی لەڕێگای دیپلۆماسیەتەوە". هەروەها هەرێمی کوردستانی وەک ئارامگەیەک بۆ سەرجەم گەلانی جیهانی وەسفکرد، هاوکات ئەوەشی خستەڕوو کەوا هەرێمی کوردستان لەم پێناوەدا خەباتی زۆری کردووەو بەڕوونیش لە بوارەکانی پەروەردە و دام و دەزگاکانی ڕەنگیداوەتەوە، هاوکات تیشکی خستەسەر ڕۆشنبیری دیلپۆماسیەت کە پێویستە لەناو کۆمەڵگەش بەرەوپێش ببردرێت و لەم ڕووەوەش بەڕێزیان هیوای خواست بۆ ئەوەی سوید و سەرجەم هاوبەشانی هەرێمی کوردستان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا کاراتر بن لە پەیڕەوکردنی ڕۆشنبیری دیپلۆماسیەت لە هەرێم.

لە بەشێکی تری ووتارەکەی، فەلاح مستەفا سویدی بە هاوبەشێکی سەرەکی هەرێم وەسفکرد و سوپاسی حکومەتی سوید کرد بۆ هاوکاریی مرۆیی و سەربازی کە پێشکەشی هەرێمی کوردستان و عێراقیان کرد لە شەری دژ بە تیرۆرستانی داعش. وە مێژووی پەیوەندی پتەوی نێوان سوید و هەرێمی کوردستانی وەکو نموونەیەکی زیندوو هێنایەوە لەماوەی ساڵانی ڕابردوو لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتن و هەماهەنگی. هەروەها وویستی هەرێمی کوردستانی خستەڕوو لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەکان لەگەڵ سوید و تەواوی هاوبەشانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە بوارە جیاجیاکاندا.
 




حکوومه‌تی هه‌رێم هێرشه‌که‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بها‌ ئیدانه‌ ده‌كات
THU, 13 JUN 2019 23:56

به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و‌ هێرشه مووشه‌کییه‌ ده‌که‌ین که‌ دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 12/6/2019 كرایه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بها له‌ شانشینی سعوودیه‌ و له‌ ئه‌نجامدا بیست و شه‌ش كه‌سی سڤیل بریندار بوون و زیانی گه‌وره‌ش به‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه‌ كه‌وت.

 
سه‌رۆكى هه‌رێم، مه‌سروور بارزانى بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت ڕاده‌سپێرێت
WED, 12 JUN 2019 15:48

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12/6/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونى خاتوو د. ڤاڵا فه‌رید سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریى هه‌رێمى كوردستان به‌ فه‌رمانى هه‌رێمیى ژمـــاره‌ (1)ى سـاڵـى 2019 و به‌پێى بڕگه‌ى (دوازده‌م)ى مادده‌ى (ده‌یه‌م) له‌ یاساى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ژماره ‌(1)ى ساڵى 2005ى هه‌مواركـراو و پاڵپشت به‌ بڕیارى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره ‌(7)ى ساڵى 2019 له‌ دانیشتنى ئاساییى ژماره‌ (8) له‌ (11/6/2019)، بـڕیـارى دا به‌ ڕاسپاردنى به‌ڕێز مه‌سروور بارزانى وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى وه‌زاریى نۆیه‌مى هه‌رێمى كوردستان.

 
سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد
MON, 10 JUN 2019 19:59

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە10/6/2019 بەئا‌مادەبوونی جەنابی سەرۆك بارزانی، بەڕێزان د. بەرهەم ساڵح سەركۆماری عێراقی فیدرال، محەمەد ئەلحەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، مەولوود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا، ثامر السبهان وەزیری دەوڵەتی سعوودیە بۆ كاروباری كەنداو‌، باڵیۆز و نوێنەرانی وڵاتان لەعێراق، دیپلۆماتكار و سەركردەو سیاسەتمەدار و لایەنەسیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و دەرەوه، لەهۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵا لەهەولێر دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بۆ سوێندخواردنی فەرمیی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.

 

 

پتەوکردنى پەیوەندیە دووقۆڵیەکان، تەوەرى سەرەکى دیدارى نێوان فەلاح مستەفا و باڵیۆزى هۆڵەندا لە عیراق و شاندى یاوەرى بوو

WED, 19 JUN 2019 15:03

ئەمڕۆ چوارشەممە فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێم پێشوازى لە بەڕێز ماتیێس وۆڵتەرس باڵیۆزى شانشینى هۆڵەندا لە عیراق و شاندێکى یاوەرى کرد. 

 

بە مەبەستى پیرۆزبایی کردن لە سەرۆکى تازەى هەرێمى کوردستان و سەرۆک وەزیرانى راسپێردراوى هەرێم، باڵیۆزى سودان لە عیراق سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد

TUE, 18 JUN 2019 10:41

  بە مەبەستى پیرۆزبایی کردن لە سەرۆکى تازەى هەرێمى کوردستان بەڕێز نێچیرڤان بارزانى و سەرۆک وەزیرانى راسپێردراو بەڕێز مەسرور بارزانى، ئەمڕۆ سێشەممە باڵیۆزى کۆمارى سودان لە عیراق بەڕێز یاسین عەوەز ئیسماعیل سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کردو لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازی لێکرا.

 

ئاستى پەیوەندیەکانى دەرەوەى هەرێم لە فراوانبووندایەو ئەمڕۆ کونسوڵى فەخرى کۆمارى قوبرس دەستبەکاربوو

MON, 17 JUN 2019 12:12

لەسەر داواى فەرمى وەزارەتى دەرەوەى قوبرس و دواى رەزامەندى وەزارەتى دەرەوەى حکومەتى فیدڕال و حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ دەستنیشانکردنى کونسوڵى فەخرى قوبرس لەهەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێز ئیبراهیم سندى بەبۆنەى دەستبەکاربوونى وەک کونسوڵى فەخرى وڵاتى قوبرس لە هەولێر، سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى کردو بەڵگەنامەکانى خۆى پێشکەش بە فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە کرد.

 

فه‌لاح مسته‌فا: ئه‌مه‌ریکا له‌رێگای جیاواز پەیامی پشتیوانی بۆ کوردستان ناردووه‌

MON, 17 JUN 2019 10:00

به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان باس له‌په‌یوه‌ندی هه‌رێم و وڵاتانی جیهان ده‌کات و پێی وایه‌ که‌ هه‌نگاوی گرنگ و باش نراوه‌ بۆ دروستکردنی و به‌هێزکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی کوردستان و جیهانی ده‌ره‌وه‌.