فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
WED, 19 JUN 2019 18:29 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: FRI, 14 DEC 2018 10:35
نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له‌ ئێزدییان ده‌كات

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یامێكدا جه‌ژنى "ڕۆژى یێت ئێزى" له‌ ئێزدییان پیرۆز كرد و وێڕاى پیرۆزبایى، دووپاتى كرده‌وه‌ تا ڕفێنراوێكى ئێزدى له‌ ده‌ستى داعشدا مابێت، له‌ هه‌وڵى به‌رده‌وامدا ده‌بن بۆ ڕزگاركردنیان.

ئه‌مه‌ ده‌قى په‌یامه‌كه‌یه‌:


ب گه‌رمى جه‌ژنا "ڕۆژى یێت ئێزى" ل خوشك و برایێت هێژایێت ئێزدى ل كوردستانێ و هه‌ر ده‌ره‌كا دنیایێ هه‌بن، پیرۆز دكه‌م. هیڤیدارم جه‌ژنه‌كا خۆش و ئارام ده‌رباس بكه‌ن و جه‌ژن ببێته‌ ئه‌گه‌رێ بجهبوونا زێده‌ترا ئاشتیێ و پێكڤه‌ژیانێ و ڤه‌گه‌ڕیانا خێر و خۆشیێ بۆ خوشك و برایێت مه‌ یێت ئێزدى و هه‌مى خه‌لكێ كوردستانێ.

ئه‌ڤ جه‌ژنه‌ ژى جاره‌كا دى د ده‌مه‌كێدا ڤه‌دگه‌ڕیت كو مخابن هێشتا هژماره‌كا مه‌زنا ئێزدییان د كامپێت ئاواره‌ییێدا دژین و نه‌شیاینه‌ ڤه‌گه‌ڕنه‌ سه‌ر جهـ و وارێت خۆ. هیڤیدارم جه‌ژنێت بهێن هه‌مى ب سه‌رفرازى ڤه‌گه‌ڕیابن سه‌ر جهـ و وارێت خۆ یێت ئارام و ئاڤه‌دانكرى و حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ دێ هه‌موو هه‌ولێ ژبۆ ڤێ یه‌كێ ده‌ت.

هه‌ر ب ڤێ هه‌لكه‌فتنێ هه‌مى خوشك و برایێت مه‌ یێت ئێزدى پشتڕاست ده‌كه‌ین كو هه‌تا خوشكه‌ك یان برایه‌كێ مه‌ یێ ئێزدى یێ ڕه‌ڤاندى ل ناڤ داعشێ یان ل هه‌ر جهه‌كێ مابیت، ئه‌م دێ به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ین وان ڕزگار بكه‌ین و ڤه‌گه‌ڕینین ناڤ كه‌سوكارێت وان.

سلاڤ و دروود بۆ گیانێ هه‌مى قوربانیێت ده‌ستێ تیرۆرێ و ئه‌م ب ڕێز و حورمه‌ت وان ب بیر تینین.

جاره‌كا جه‌ژنا هه‌میان پیرۆز بیت.

نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرێ هه‌رێما كوردستانێ
14/12/2018




حکوومه‌تی هه‌رێم هێرشه‌که‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بها‌ ئیدانه‌ ده‌كات
THU, 13 JUN 2019 23:56

به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و‌ هێرشه مووشه‌کییه‌ ده‌که‌ین که‌ دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 12/6/2019 كرایه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بها له‌ شانشینی سعوودیه‌ و له‌ ئه‌نجامدا بیست و شه‌ش كه‌سی سڤیل بریندار بوون و زیانی گه‌وره‌ش به‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه‌ كه‌وت.

 
سه‌رۆكى هه‌رێم، مه‌سروور بارزانى بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت ڕاده‌سپێرێت
WED, 12 JUN 2019 15:48

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12/6/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونى خاتوو د. ڤاڵا فه‌رید سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریى هه‌رێمى كوردستان به‌ فه‌رمانى هه‌رێمیى ژمـــاره‌ (1)ى سـاڵـى 2019 و به‌پێى بڕگه‌ى (دوازده‌م)ى مادده‌ى (ده‌یه‌م) له‌ یاساى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ژماره ‌(1)ى ساڵى 2005ى هه‌مواركـراو و پاڵپشت به‌ بڕیارى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره ‌(7)ى ساڵى 2019 له‌ دانیشتنى ئاساییى ژماره‌ (8) له‌ (11/6/2019)، بـڕیـارى دا به‌ ڕاسپاردنى به‌ڕێز مه‌سروور بارزانى وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى وه‌زاریى نۆیه‌مى هه‌رێمى كوردستان.

 
سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد
MON, 10 JUN 2019 19:59

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە10/6/2019 بەئا‌مادەبوونی جەنابی سەرۆك بارزانی، بەڕێزان د. بەرهەم ساڵح سەركۆماری عێراقی فیدرال، محەمەد ئەلحەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، مەولوود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا، ثامر السبهان وەزیری دەوڵەتی سعوودیە بۆ كاروباری كەنداو‌، باڵیۆز و نوێنەرانی وڵاتان لەعێراق، دیپلۆماتكار و سەركردەو سیاسەتمەدار و لایەنەسیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و دەرەوه، لەهۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵا لەهەولێر دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بۆ سوێندخواردنی فەرمیی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.

 

 

پتەوکردنى پەیوەندیە دووقۆڵیەکان، تەوەرى سەرەکى دیدارى نێوان فەلاح مستەفا و باڵیۆزى هۆڵەندا لە عیراق و شاندى یاوەرى بوو

WED, 19 JUN 2019 15:03

ئەمڕۆ چوارشەممە فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێم پێشوازى لە بەڕێز ماتیێس وۆڵتەرس باڵیۆزى شانشینى هۆڵەندا لە عیراق و شاندێکى یاوەرى کرد. 

 

بە مەبەستى پیرۆزبایی کردن لە سەرۆکى تازەى هەرێمى کوردستان و سەرۆک وەزیرانى راسپێردراوى هەرێم، باڵیۆزى سودان لە عیراق سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد

TUE, 18 JUN 2019 10:41

  بە مەبەستى پیرۆزبایی کردن لە سەرۆکى تازەى هەرێمى کوردستان بەڕێز نێچیرڤان بارزانى و سەرۆک وەزیرانى راسپێردراو بەڕێز مەسرور بارزانى، ئەمڕۆ سێشەممە باڵیۆزى کۆمارى سودان لە عیراق بەڕێز یاسین عەوەز ئیسماعیل سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کردو لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازی لێکرا.

 

ئاستى پەیوەندیەکانى دەرەوەى هەرێم لە فراوانبووندایەو ئەمڕۆ کونسوڵى فەخرى کۆمارى قوبرس دەستبەکاربوو

MON, 17 JUN 2019 12:12

لەسەر داواى فەرمى وەزارەتى دەرەوەى قوبرس و دواى رەزامەندى وەزارەتى دەرەوەى حکومەتى فیدڕال و حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ دەستنیشانکردنى کونسوڵى فەخرى قوبرس لەهەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێز ئیبراهیم سندى بەبۆنەى دەستبەکاربوونى وەک کونسوڵى فەخرى وڵاتى قوبرس لە هەولێر، سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى کردو بەڵگەنامەکانى خۆى پێشکەش بە فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە کرد.

 

فه‌لاح مسته‌فا: ئه‌مه‌ریکا له‌رێگای جیاواز پەیامی پشتیوانی بۆ کوردستان ناردووه‌

MON, 17 JUN 2019 10:00

به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان باس له‌په‌یوه‌ندی هه‌رێم و وڵاتانی جیهان ده‌کات و پێی وایه‌ که‌ هه‌نگاوی گرنگ و باش نراوه‌ بۆ دروستکردنی و به‌هێزکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی کوردستان و جیهانی ده‌ره‌وه‌.