فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
THU, 21 MAR 2019 15:31 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: FRI, 14 DEC 2018 11:17
گرووپی دۆستایەتی و هاوکاریکردنی گەلى کوردستان لە ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا پێکهات و نوێنەری حکومەتی هەرێم لە پاریس بە فەرمى داوەتکرا

بۆ شی کردنەوەی بارودوخی ئێستای هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی لە گەل بەغدا و وولاتانی دراوسێ و دەوروبەر، بەڕێز عەلى دۆڵەمەڕى نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا بە فەرمى لەلایەن گرووپی دۆستایەتی و هاوکاریکردنی کەمە نەتەوەکان و گەلى کوردستان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست لەئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا داوەتکرا.

لە کۆبوونەوەکە سەرۆکی گروپەکە بەڕێز سێناتور برونو روتایو و بەڕێز کریستیان کامبون سەرۆکی گروپی پەیوەندییەکانی دەرەوە ، بەرگری و هێزی چەکدار  لە سێناتی فەڕەنسا و ١٣ سێناتوری تر ئامادەبوون.

لە سەرەتا سەرۆکی گروپەکە بەخێر هاتنی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و هەروەها سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی کرد بۆ هەموو هەولەکانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەى تیرۆرستانى داعش و لەخۆگرتنى ئاوارەو پەنابەران.

پاشان عەلى دۆڵەمەڕی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا باسی لە دوایین پێشهاتەکانی کوردستان و عێراق کرد و هەروەها باسی سەرکەوتنی هەلبژاردنەکان و پێک هینانی حکومەتى هەرێمى کوردستان و عێراقى کرد.

نوێنەری حکومەت هیواى خواست حکومەتی نوێى عێراق رێز لە دەستوری عێراق بگریت و تەواوی مافەکانی پێکهاتەکانی عێراق دابین بکات و بەشداری راستەقینەی تەواوی پێکهاتەکانی عێراق لە دەسەلات دا رەنگ بداتەوە. هەروەها باسی ئاوارەکان و بارودخی مرویی و سیاسی و ئابووری هەرێمی کوردستانی کرد.

پاشان سێناتورەکان چەندین پرسیاریان لە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا کرد سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر لەگەڵ هەر یەک لە بەغدا و ئەنقەرە و تاران و پاریس. نوێنەری حکومەتی هەرێم وەلامی یەک بە یەکی پرسیارەکانی دایەوە و سوپاسی حکومەت و گەلی فەرەنسای کرد بۆ هەموو هاوکارییەک بۆ هەرێمی کوردستان لە رابردوو و ئێستادا.
جێگەى باسە  ئەمە یەکەمین جارە کە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا بە فەرمی داوەت بکرێت لە ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسی بۆ باس کردنی رەوشی هەرێمی کوردستان و هەروەها یەکەمین جارە کە کورد لە ناو گروپی دوستایەتی لە ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا دابێت.
 




نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم و پڕۆگرامی یادەوەریەکانی کوردستان یادەوەریەك بۆ جینۆسایدی کورد ساز دەکەن
MON, 18 MAR 2019 17:09

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا بە هەماهەنگی لەگەڵ پڕۆگرامی یادەوەریەکانی کوردستان KMP و گرووپی پەرلەمانتارانی هەموو پارتەکانی بەریتانیا بۆ پشتگیری لە کوردستان APPG بۆنەیەکیان لە BAFTA سازکرد کە یەکێکە لە ناودارترین هۆڵەکانی نمایشکردنی فیلمە جیهانیەکان لە سەنتەری لەندەن بۆ یادکردنەوەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و ئەنفال، وە ڕاگەیاندنی "پڕۆگرامی یادەوەریەکانی کوردستان" لە ئەوڕوپا و نمایشکردنی فیلمێکی دۆکیومەنتەری بەریتانیا کە پێشتر لە بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە واشنتن نمایشکراوە کە لە لایەن دەرهێنەر گوین ڕۆبەڕتس بەرهەم هێنراوە بە ناونیشانی "خێزانێکی ئێزیدی بەرانبەر داعش"، وە چەند کورتە فیلمێکی تر.

 
بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لە هەڵسوڕێنەرى کاروبارى باڵیۆزخانەى فیلیپین لە بەغدا کرد
MON, 18 MAR 2019 14:40

لە دەستپێکی دیدارەکەدا  بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوە  بەخێرهاتنى بەڕێز دى تۆریسى کرد و پووختەیەکی پێشکەش کرد تایبەت بە مێژوو و ئەزموونی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان و سیستەمی حوکمڕانی فیدڕاڵی لە عێراق لەگەڵ دوایین بەرەوپێشچوونەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

 
بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لە بەڕێز داریۆ لانزیلۆ کونسوڵ لە باڵیۆزخانەى سویسڕا لە عەممان کرد
MON, 18 MAR 2019 13:31

ئەمڕۆ دوو شەممە فەلاح مستەفا  بەرپرسی  پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێم پێشوازى لە بەڕێز داریۆ لانزیلۆ کونسوڵ لە باڵیۆزخانەى سویسڕا لە عەممان کرد.

 

 

 

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات

TUE, 19 MAR 2019 23:06

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19/3/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی كۆنگرێسمان جۆن گارامندی كرد.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لە شاندێکى سیاسى و بازرگانى هەرێمى فلاندەرزى بەلجیکا کرد

TUE, 19 MAR 2019 18:25

ئەمڕۆ سێشەممە فەلاح مستەفا  بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت، پێشوازى لە شاندێکى سیاسی و بازرگانى هەرێمى فلاندەرزى بەلجیکى کرد بە سەرۆکایەتى بەڕێز کلاودى مارینوۆر جێگرى پارێزگاى ئەنتوێرپ لە هەرێمى فلاندەرز، کە بەڕێز دلاوەر خالد ئاژگەیی نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە بەلجیکا لە دیدادرەکە ئامادەبوو.

 

لە تەلاری پەرلەمانی بەریتانیا پانێڵێك بۆ نوێنەری حکومەتی هەرێم و وەزیری کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەراستی حکومەتی بەریتانیا و جێگری باڵیۆزی عیراقی فیدڕاڵ و بەڕێوەچوو

TUE, 19 MAR 2019 14:12

لەو پانێڵەدا کە لە لایەن پەرلەمانتار جاك لۆپریستی سەرۆکی گرووپی پەرلەمانتارانی هەموو پارتەکانی بەریتانیا ڕێکخرابوو، کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا و ئەلیستەر بێرت وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نەزار مەرجان جێگری باڵیۆزی عیراقی فیدڕاڵ لە بەریتانیا باسیان لە ژمارەیەك پرسی جیا کرد سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و ئابوری و ئەمنی لە هەرێمی کوردستان و عیراق. 

 

فەلاح مستەفا لەگەڵ شاندێکى دامەزراوەى یارمەتى و ئاشتەوایى لە رۆژهەڵاتى ناوەراست کۆبووەوە

TUE, 19 MAR 2019 12:29

فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە لەگەڵ شاندێکى دامەزراوەى یارمەتى مرۆیى و ئاشتەوایى لە رۆژهەلاتى ناوەراست کە پێکهاتبوو لە بەرێزان مایک سیمپسن بەڕێوەبەرى جێبەجێکار و کریستۆفەر سیگار ئەندامى بۆردى بەرێوەبەردن و باڵیۆزى پێشووى بەریتانیا لە عیراق و عبدالرحمن محمد بەڕێوەبەرى بەرنامەى رێکخراوى ناوبراو لە عیراق  کۆبووەوە.