فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SAT, 25 MAY 2019 08:43 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: WED, 20 FEB 2019 16:06
بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ووڵاتی فەڕەنسا کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە ، ڕیکەوتی ( ٢٠/٢/٢٠١٩)،  بەڕێز برۆنۆ ئۆبێرت، باڵیۆزی فەڕه‌نسا له‌ عێراق و شاندێکی یاوەری کە پێکهاتبوون لە ڕاوێژکارانی حکومی و نوێنەری  ڕێکخراوی ناحکومی، سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەیان کرد و لەلایەن بەڕێز فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازیان لێکرا.

لە دیدارێکدا كە بەڕێزان خاتوو سیهام جەبەلی یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەو دۆمینیک ماس ، كونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێم ئامادەبوون ، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە ستایشی ئاستی پەیوەندیە دووقۆڵیەکان و ڕۆڵی فەڕەنسا وەکو هاوبەشێکی گرنگی هەرێمی کوردستان کردو سووپاسی كارەكانی باڵیۆز ئۆبێرتی  و کونسوڵی گشتی کرد بۆ ڕۆڵی بەرچاویان لە پەرەپێدانی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی فەڕەنسا. دواتر، پووختەیەکی پێشکەش کرد تایبەت بە دوایین بەرەوپێشچوونەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و پرسە سیاسی و مرۆییەکان و ڕەوشی ناوچە جێناکۆکەکان و پێداویستی پێکهاتەکان وەکو کاری لە پێشینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بەڕێزیان ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی نیشاندا بۆ هاوکاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ سەرخستنی کار و  پڕۆژەکانیان.

لەلای خۆیەوە ، باڵیۆز برۆنۆ ئۆبێرت، بەناوی شاندی میوان، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە ئاستی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی فەڕەنسا وە تیشکی خستە سەر مەبەستی سەردانەکەیان و پاشان باسی کار و چالاکی و هەوڵەکانی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان و تەواوى عیراق کرد بۆ هاوکاری کردنی پێکهاتەکان و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بە دانیشتوانی ناوچەکە.

دواتر، سووپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ دانانی پرسی پێکهاتەکان و ئاوارە و پەنابەران لەکاری لە پێشینە و ئامادەیی بۆ هاوکاری کردنیان وە پشتگیری ووڵاتەکەی دووپات کردەوە لە هەوڵەکانی گەیشتن بە چارەسەرێکی هاوبەش لەنێوان بەغدا و هەولێر بۆ ئایندەی ناوچە جێناکۆکەکان و گەیشتن بە سەقامگیری و ئاشتەوایی.

هەردوولا بیروڕایان ئاڵوگۆر کرد تایبەت بە ڕەوشی ناوخۆیی و هەرێمی  تایبەت بە دۆزینەوەی میکانیزمێکی هاوبەش بە مەبەستی بەرقەرارکردنی سەقامگیری و ئاشتەوایی و پرسەکانی پەیوەست بە دەشتەکانی نەینەوا و سنجار.




نێچیرڤان بارزانی و كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا دۆخی ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن
SUN, 19 MAY 2019 13:13

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ستیڤ ڤاگن كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان، كار و چالاكییه‌كانی كونسولخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا و باشتر بوونیان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه،‌ خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.

 
فەلاح مستەفا لەگەڵ بەرپرسى نووسینگەى کونسوڵگەرى ژاپۆن لە هەرێم کۆبووەوە
SAT, 18 MAY 2019 17:25

لە چوارچێوەى کۆبونەوەکانی لەکەڵ نێردەی دیپلۆماسی ولاتانى بیانى لەهەرێم، ئەمڕۆ شەممە فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەی حکومەت لەگەڵ کاتسۆمى مۆریاسو بەرپرسى نووسینگەى کونسوڵگەرى ژاپۆن لە هەرێم کۆبووەوە.

 
فەلاح مستەفا لەگەڵ کونسوڵی گشتی هیند کۆبووەوە
SAT, 18 MAY 2019 17:07

لە درێژەی کۆبونەوەکانی لەگەڵ نێردەی دیپلۆماسی وڵاتان لەهەرێم، ئەمڕۆ فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەی حکومەت لەگەڵ چاندرامولی کومار کێرن کونسوڵى گشتی هیند کۆبووەوە.

 

 

بەبۆنەى تەواوبوونى ئەرکەکانى، جێگرى بەرپرسى رێکخراوى کۆچى نێودەوڵەتى سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد

MON, 20 MAY 2019 13:48

ئەمرۆ دووشەممە ٢٠/٥/٢٠١٩ فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە لەگەڵ خاتوو باربارا ریجکس جێگرى بەرپرسى رێکخراوى کۆچى نێودەوڵەتى IOM سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق کۆبووەوە کە بەمەبەستى کۆتایى هاتنى ئەرکەکەى سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کردبوو.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە لەگەڵ جێگرى بەڕێوەبەرى کاروبارى عیراق و سوریا لە وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا کۆبووەوە

MON, 20 MAY 2019 13:01

ئەمڕۆ دوو شەممە (20/5/2019)، خاتوو پەگاثا تایلەر ، جێگرى بەرێوەبەرى کاروبارى عیراق و سوریا  لە وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا بە یاوەری خاتوو نانسی بێرگرۆن، بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەرێـم سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد و لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لێکرا


نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشووری له‌ جیهان كۆده‌بێته‌وه‌

SUN, 19 MAY 2019 18:14

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشووری له‌ جیهان بە سەرۆكایەتیی قەداسەتی پاتریارك مار گورگیسی سێیەم سڵێوە، پاتریاركی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان، پیرۆزباییی كردنه‌وه‌ی كه‌نیسه‌ نوێكه‌یان له‌ دیاناى سه‌ر به‌ قه‌زاى سۆران لێكردن و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی كه‌نیسه‌كه‌یان خواست، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش‌ دا كه‌ هه‌رێمی كوردستان  شانازی به‌ كولتوور‌ی پێكه‌وه‌ژیانه‌وه‌ ده‌كات و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ی له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ن، نه‌هێڵن.

 

لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوه‌ندی کوردستانی لە پەرلەمانى کوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی دەرەوەى حکومەت كۆبووه‌وه‌

SUN, 19 MAY 2019 16:45

به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و وڵاتانى ده‌ره‌وه‌، ئەمڕۆ یەکشەمه‌ لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوه‌ندی کوردستانی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتى د.رێبوار بابكه‌یى، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌‌، له‌ته‌لارى په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حكومەت و یاریدەدەرى بەرپرسى فەرمانگەو ژمارەیەک لە راوێژکارو بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگە كۆبووه‌وه‌.