فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SUN, 23 FEB 2020 17:35 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: TUE, 20 AUG 2019 13:50
بەبۆنەى کۆتایى هاتنى کارەکانى، کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێم سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کردو لەلایەن سەفین دزەیى بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لێکرا

ئەمڕۆ سێشەم (٢٠/٨/٢٠١٩) بەڕێز دۆمەنیک ماس، کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێم بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کرد و لەگەڵ سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە کۆبووەوە.

سەفین دزەیى بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەت ستایشی ڕۆڵی دۆمەنیک ماس، کونسوڵی گشتی فەڕەنساى لە هەرێم کرد کە لە ماوەى رابردوو توانى رۆلى خۆى ببینێ لە زیاتر پێشخستنى پەیوەندیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى فەڕەنسا بەتایبەت لە قۆناغە سەخت و دژوارەکان و هیواى سەرکەوتنى لە کارى داهاتووى بۆ خواست. هاوکات خۆشحاڵى خۆى بە ئاستى پەیوەندیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و فەڕەنسا دەربڕى. لەم رووەوە سوپاسى گەل و حکومەتى فەڕەنساى کرد لە پشتگیری کردنیان بۆ هەرێمى کوردستان لە قۆناغە جیاجیاکان.

دۆمەنیک ماس کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێم، سوپاسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەو دام و دەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کرد بۆ پێشکەشکردنی کارئاسانی و هەماهەنگی بەردەوامیان بۆ پێشخستنى پەیوەندیەکان و سەرخستنى کارى کونسوڵگەرى گشتى فەڕەنسا لە هەرێم. هەروەها خۆشحاڵی خۆی بە گۆڕانکارییەکانی گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستان دەربڕی و لەم ڕوانگەیەشەوە هیوای خواست پەیوەندی دۆستایەتی نێوان هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا بگاتە قۆناغێکی پێشکەوتووتر.
 




سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و عوسمان بایده‌میر كۆبوونه‌وه‌
WED, 19 FEB 2020 14:33

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19/2/2020 له‌ هه‌ولێر به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له‌ سیاسه‌تمه‌داری كورد به‌ڕێز عوسمان بایده‌میر و شاندێكی یاوه‌ری کرد.

 
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پاپا فرەنسیس كۆبووەوە
WED, 19 FEB 2020 13:30

ڤاتیكان (GOV.KRD) - رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٠/٢/١٩ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڤاتیكان لەگەڵ پاپا فرەنسیس پاپای ڤاتیكان كۆبووەوە.

 
پەیوەندیە کەلتوورییەکانى نێوان هەرێمی کوردستان شاری کراکۆڤى پۆڵۆنیا زیاتر پەرەى پێدەدرێت
WED, 19 FEB 2020 09:38

بەڕێز زیاد رەئووف ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی پۆڵۆنیا کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەڕێز ڕۆبەرت پیاسکۆڤسکی ( Robert Piaskowski ) ، نوێنەری تایبەتی پارێزگاری کراکۆڤ بۆ کاروباری کەلتوورى ئەنجامدا.

 

 

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات

WED, 19 FEB 2020 23:32

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی پاڵپشتیی ئه‌مه‌ریكای بۆ خه‌ڵكی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ کرد و جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ مه‌ترسیی داعش دژی هه‌موو مرۆڤایه‌تییه‌ بۆیه‌ به ‌پێویستی زانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ جددی سه‌یری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌ بكات.

 

بە ئامادەبوونى سەرۆكی ھەرێمی ماڵاپۆلسكا، نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پۆلۆنیا بەشداری لە دیداری ساڵانەی دەستەی دیپلۆماسی ئەو وڵاتە کرد

WED, 19 FEB 2020 21:39

زیاد رەئووف نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پۆلۆنیا بەشداربوو لە دیداری ساڵانەی دەستەی دیپلۆماسی لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی ماڵاپۆلسكا لە شاری كراكۆڤی پایتەختی ئەو ھەرێمە .

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگری ئیتاڵیا کۆبووەوە

WED, 19 FEB 2020 19:05

رۆما، ئیتاڵیا (GOV.KRD) - سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە ١٩ شوباتی ٢٠٢٠ لە رۆما لەگەڵ لۆرێنزۆ گویرینی وەزیری بەرگری ئیتاڵیا کۆبووەوە و تاوتوێی چەندین پرسی هاوبەشیان کرد.

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبوونەوە

WED, 19 FEB 2020 19:03

رۆما، ئیتاڵیا (GOV.KRD) - مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی ھەرێمی کوردستان، رۆژی چوارشەممە ١٩ شوباتی ٢٠٢٠ لە رۆما لەگەڵ لویجی دی مایۆ، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبووەوە.