فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SUN, 19 JAN 2020 10:54 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: THU, 12 DEC 2019 16:00
بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لە کونسوڵى سویسڕا لە عەممان کرد

ڕۆژى پێنج شەممە رێکەوتى (12/12/2019) بەڕێز سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لە خاتوو (ڕێگولا لیمۆس) کونسوڵى سویسڕا لە عەممان کرد کە بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە ڕەوشى هەرێمى کوردستان و دوایین پێشهاتەکان سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد.

خاتوو لیمۆش خۆشحالى خۆى دەربڕى بە سەردانى هەرێمى کوردستان و ڕایگەیاند کە ئەمە یەکەم سەردانیەتى بۆ هەرێمى کوردستان لەوکاتەى وەک کونسوڵى ووڵاتەکەى لە ئوردن دەست بەکار بووە بۆ کاروبارى ئوردن و عێراق، هەروەها ئاماژەى بەوەدا کە ووڵاتەکەى گرنگى بە هەرێمى کوردستان دەدات و مەبەستى برەودانە بە پەیوەندى لەگەڵ هەرێمى کوردستان. هەروەها ئاماژەى بەوەدا کەوا ژمارەیەکى بەرچاو لە ڕەوەندى کوردستانى لە ووڵاتەکەى دەژین،  بۆیە بۆ ئەوان گرنگە لە نزیکەوە ئاگادارى ڕەوشى هەرێمى کوردستان بن.

بەڕێز بەرپرسی پەوەندیەکان دواى بەخێرهێنانى ناوبراو، کورتەیەکى لە بارەى ئەو قۆناغانەى هەرێمى کوردستان پێیدا تیپەڕ بووە بۆ ناوبراو باس کرد و هەورەها باسی دوایین پێشهاتەکانى ناوچەکەو و پەیوەندیەکانى ئێستاى هەرێمى کوردستانى لەگەڵ بەغدا باس کرد و تیشکى خستە سەر دوایین هەنگاوەکانى گفتوگۆى نیوان بەغدا و هەولێر و هاوکات هیواى خواست حکومەتى سویسڕا هاوکارى زیاترى هەرێمى کوردستان بکات لە ڕێگاى ئاژانسە نێودەوڵەتیەکانەوە بۆ ئاوارە و پەنابەران.




سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر دۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن
WED, 15 JAN 2020 21:14

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی عێراق و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری ده‌ده‌ن و نابێت عێراق بكرێته‌ گۆڕه‌پانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێكان، هه‌روه‌ها گوتى:‌ له‌م قۆناغه‌دا بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر، عێراق پێویستی به‌ پشتگیریی هاوپه‌یمانانه‌.

 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دەکات
WED, 15 JAN 2020 17:01

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٠/١/١٥ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە‌ ئامادە‌بوونی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی حكومە‌تی ھە‌رێم، پێشوازی لە فیلیپ ئەکرمان بەرپرسی بەشی سیاسی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری کرد.

 
ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ دەربارەی پڕۆژەی چوارچێوەی هاوبەشیی هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت دەکات
WED, 15 JAN 2020 16:41

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٠/١/١٥ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبووە.

 

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی تازەى فینلەندا لەعێراق کرد

THU, 16 JAN 2020 17:42

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێز سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لەبەڕێز ڤێسا هاکینین، باڵیۆزی فینلەندا لە بەغدا کرد کە بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەکو باڵیۆزی ووڵاتەکەی لە عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد بە ئامانجی لە نزیکەوە ئاشنابوون بە هەرێمی کوردستان و هەڵوێستى حکومەتى هەرێم لەمەڕ پرسە هەنووکەییەکان.

 

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا، د. دلاوەر خالد ئاژگەیی لە گەڵ لێژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی هۆلەندا کۆبووە.

THU, 16 JAN 2020 13:02

لە سەردانێکی فەرمی بۆ پەرلەمانی هۆلەندا لە شاری لاهای،  نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان د. دلاوەر خالد ئاژگەیی بە یاوەری شاندێکی نوێنەرایەتی بە شێوازێکی فەرمی لە گەڵ سەرۆک و لێژنەی پەیوەندیەکانی پەرلەمانی هۆلەندا کۆبووە.

 

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ باڵیۆزی فنله‌ندا ده‌كات

THU, 16 JAN 2020 11:54

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوكارییه‌كانی فنله‌ندای كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ شه‌ڕی دژی داعشدا و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر هه‌ر ماون، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه‌ هه‌رێمی كوردستان ناخوازێت عێراق ببێته‌ گۆڕه‌پانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ و ناكۆكییه‌كان و هه‌وڵ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیریی عێراق ده‌دات.

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر دەکات

WED, 15 JAN 2020 21:17

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٠/١/١٥ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کرد.