ئەمڕۆ پێنج شەممە ، ڕێکەوتی ١٢/١٢/٢٠١٩، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەت پێشوازی لە بەڕێز ڕام مانیکالینگام، سەرۆکی گروپی دیالۆگی ڕاوێژکاری بە ئامانجی تاوتوێ کردنی دوایین بەرەوپێشچوونەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و دەرفەتەکانی گفتوگۆ و دیالۆگ لەنێوان پێهاتە جیاجیاکان بە مەبەستی گەیشتن بە چارەسەری ئاشتیانە و سەقامگیری لەنێوان پێکهاتە جیاجیاکان.