فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SAT, 18 AUG 2018 20:42 Erbil, GMT +3
Sat, 18 Aug 2018 20:42:22

پاسپۆرت

بە گوێرەى یاساکانى رەگەزنامەو بارى کەسێتى حکومەتى فیدراڵى عێراقى، حکومەتى هەرێمى کوردستان پاسپۆرت دەرناکات، بەڵکو حکومەتى ناوەند دەسەڵاتى جێبەجێکردنى دەرهێنان و نوێى کردنەوەى پاسپۆرتى هەیە بۆ هاوڵاتیان. حکومەتى فیدڕاڵى پاسپۆرت دەردەکات تەنها بۆ هاوڵاتیانى عێراقى. بۆ دەرهێنانى پاسپۆرت هاوڵاتیان پێویستە فۆرمى داواکارى لەگەڵ هەموو بەڵگە یاسایی پێویستیەکان پێشکەش بە بەرێوبەرایەتى پاسپۆرت لە شارەکانى عێراق بکەن.

داواکاریە گشتیەکان:-

               1.      پێشکەشکردنى زانیارى کەسى.

2.      پێدانى ناونیشانى تەواو.

3.      پێشکەشکردنى دوو کۆپى لە نووسراوى هاوڵاتى بوون وەکو ناسنامەى شارستانى و ڕەگەزنامەى عێراقى (جنسیە).

4.      چوار وێنەى ڕەنگاو ڕەنگ بە قەبارەى (٣٥*٤٥ملم) پشتى سپى بێت.

5.      پێدانى پارەى تێچوون لە ڕێگەى چەکى بانکى.

6.      پێشکەشکردنى فۆرمى داواکارى بە گوێرەى ئەو زانیاریانەى کە لە ناسنامەى فەرمى شارستانى عێراقى هاتووە.

ناونیشانى فەرمانگەى پاسپۆرتى عێراقى لە هەرێمى کوردستان:-

هەولێر:-

عینکاوە/شەقامى ١٠٠م/ تەنیشت بەرێوبەرایەتى نیشینگەى هەولێر و نزیک فرۆکەخانەى ئەربیلى نێودەوڵەتى.

سلێمانى:-

گەرەکى شەهیدانى سەرچنار/ نزیک بەنزینخانەى بینایی

دهۆک:-

شەقامى دڵخواز/ ماڵتاى خواروو

 

 

 

 


یاریدەدەری بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە ستایشی كار و چالاكییه‌كانی یاریدەدەری کونسوڵی گشتی کۆماری فەڕەنسا لە هەولێر دەکات

Fri, 17 Aug 2018 10:18:36

خاتوو سیهام جەبەلی ، یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە  پێشوازی کرد له‌ بەڕێز ئەلیکساندەر پیکێ، یاریدەدەری کونسوڵی گشتی کۆماری فەڕەنسا لە هەولێر كه‌ به‌ بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی ئەرکەکەی وەکو یاریدەدەری کونسوڵی گشتی ووڵاتەکەی، سه‌ردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی كردبوو.

 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى به‌ نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌ ده‌كات

Tue, 14 Aug 2018 20:52:22

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ به‌ڕێز مایكل پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه‌ پێگه‌یشت.

 

نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ میرى كوێت ده‌كات

Tue, 14 Aug 2018 15:50:11

به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى خوشكیانه‌وه‌، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خاوه‌نشكۆ میرى كوێت به‌ڕێز شێخ صباح الاحمد الجابر الصباح كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى: