فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
FRI, 21 JUN 2019 02:33 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: MON, 21 OCT 2013 19:33
فەلاح مستەفا داوا لە كۆمەڵەی دۆستایەتی كوردستان - ژاپۆن دەكات رۆڵی جدی لە بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان وڵاتەكەیان و هەرێم بگێڕن

ئەمڕۆ فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت پێشوازی لە شاندێكی كۆمەڵەی دۆستایەتی كوردستان – ژاپۆن كرد، كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان ئاكینۆبۆ كینۆشیتا بەرپرسی لقی تۆكیۆی كۆمەڵە و نوری رەشید سەرۆكی كۆمەڵە كە بە یاوەری سیروان سیرینی قایمقامی قەزای ڕەواندز سەردانی فەرمانگەیان كردبوو.

لە دیدارەكەدا بەرپرسی لقی تۆكیۆی كۆمەڵە وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بە سەردانیكردنی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كۆمەڵەكەیان خوازیارە پەیوەندی نێوان ژاپۆن و هەرێمی كوردستان لەبواری جیاجیادا هەبێت بەتایبەتی كە هەردوو گەل خاوەنی یەك مەینەتین و نیشانیشیدا لە دوایین یادكردنەوەی كارەساتی هیرۆشیما و ناكازاكی شاندێكی كوردی بەشداربوو ئەمەش بۆ خودی هەرێمی كوردستان گرنگی هەبوو ئاماژەی بەوەشدا حكومەتی وڵاتەكەی 6 ملیۆن دۆلاری بۆ یارمەتیدانی ئاوارەكانی سوریا كە لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێن تەرخان كردوە.

لەلای خۆشیەوە بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە وێڕای دەستخۆشی لە هەوڵەكانی كۆمەڵە دۆستایەتی كوردستان – ژاپۆن دووپاتیكردەوە حكومەتی هەرێم خوازیارە تێكەڵی لەگەڵ هەموو گەلانی دونیادا هەبێت بەتایبەتی گەلی ژاپۆن و سوپاسی هەڵوێستی حكومەتی ژاپۆنی كرد بەرامبەر یارمەتیدانی ئاوارەكانی سوریا لەهەرێمی كوردستان و داوای لێكردن وەكو رێكخراوێكی كۆمەڵگەی مەدەنی رۆڵیان لە ناساندنی هەرێمی كوردستان بە گەلی ژاپۆن هەبێت و ئاماژەی بەوەدا گرفتی ئاوارەكان تەنها خۆراك و خیوەت نیە بەڵكو حكومەتی هەرێم پێویستی بە یارمەتیە بۆ دروستكردنی كامپ بۆ ئەم پەنابەرانە بە هەموو ژێرخانیەوە بە تایبەتی كە ئێستا ژمارەیان لە 235 هەزار تێپەڕاندوە و جگە لەمەش حكومەت پێویستی بە خزمەتگوزاریە لەبواری تەندروستی وپەروەردەوەو ئاو وئاوەڕۆ.

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا حكومەتی هەرێمی كوردستان تا ئێستا درێغی نەكردوە بۆ پێشكەشكردنی یارمەتی مرۆیی بۆ پەنابەرانی سوریا.

بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە بە گرنگی زانی شاندی فەرمی ژاپۆن و میدیا و رێكخراوە ناحكومیەكانی ئەم وڵاتە بێن سەردانی هەرێمی هەرێمی كوردستان بكەن و شاندی جیاجیاش لە هەرێمەوە سەردانی ژاپۆن بكەن بەمەبەستی تێكەڵبوونی زیاتری هەردوو گەل و شارەزابوون لەو واقیعەی ئەمڕۆ هەرێمی كوردستان تیایدا دەژیت و كردنەوەی دەرگای زیاتری پەیوەندی لەنێوان هەردوولادا.




ئاستى پەیوەندیەکانى دەرەوەى هەرێم لە فراوانبووندایەو ئەمڕۆ کونسوڵى فەخرى کۆمارى قوبرس دەستبەکاربوو
MON, 17 JUN 2019 12:12

لەسەر داواى فەرمى وەزارەتى دەرەوەى قوبرس و دواى رەزامەندى وەزارەتى دەرەوەى حکومەتى فیدڕال و حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ دەستنیشانکردنى کونسوڵى فەخرى قوبرس لەهەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێز ئیبراهیم سندى بەبۆنەى دەستبەکاربوونى وەک کونسوڵى فەخرى وڵاتى قوبرس لە هەولێر، سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى کردو بەڵگەنامەکانى خۆى پێشکەش بە فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە کرد.

 
فه‌لاح مسته‌فا: ئه‌مه‌ریکا له‌رێگای جیاواز پەیامی پشتیوانی بۆ کوردستان ناردووه‌
MON, 17 JUN 2019 10:00

به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان باس له‌په‌یوه‌ندی هه‌رێم و وڵاتانی جیهان ده‌کات و پێی وایه‌ که‌ هه‌نگاوی گرنگ و باش نراوه‌ بۆ دروستکردنی و به‌هێزکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی کوردستان و جیهانی ده‌ره‌وه‌.

 
حکوومه‌تی هه‌رێم هێرشه‌که‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بها‌ ئیدانه‌ ده‌كات
THU, 13 JUN 2019 23:56

به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و‌ هێرشه مووشه‌کییه‌ ده‌که‌ین که‌ دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 12/6/2019 كرایه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بها له‌ شانشینی سعوودیه‌ و له‌ ئه‌نجامدا بیست و شه‌ش كه‌سی سڤیل بریندار بوون و زیانی گه‌وره‌ش به‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه‌ كه‌وت.

 

 

فەلاح مستەفا بەشدارى لە رۆژى جیهانى پەنابەران كرد

THU, 20 JUN 2019 23:29

لە مەڕاسیمەکەدا  فەلاح مستەفا ووتارێکى پێشکەش کردو تیایدا ئاماژەى بەوە کرد کە ئەمڕۆ دیاردەى کۆچ گەورەترین کێشەیە لەسەر ئاستى جیهان، لەهیچ سەردەم و قۆناغێک وەک چەند ساڵى رابردوو نەبووە. دەکرێ ناوى سەدەى بیست و یەک بنێین سەدەى ئاوارەو پەنابەرى. ساڵانە ژماریەکى زۆر خەلک ماڵ و حاڵى خۆیان جێ دەهێلن بە هۆى شەڕى ناوخۆ، ململانێى سەربازى، چەوساندنەوە، دەستدرێژى و توندوتیژى.

 

توێژینه‌وه‌ی قوتابیه‌كی كورد لە پۆڵۆنیا به‌یه‌كێك له‌باشترین توێژینه‌وه‌كانی ساڵ هه‌ڵبژێردرا

THU, 20 JUN 2019 11:58

پێشه‌نگ نه‌وشیروان حمه‌كریم قوتابی ماسته‌ر له‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی وارشۆ به‌شی ئه‌ندازیاری ژینگه‌توانی به‌پله‌ی 'نایاب' قۆناغی ماسته‌ر ته‌واو بكات. توێژینه‌وه‌كه‌ی پێشه‌نگ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی وارشۆ به‌یه‌كێك له‌باشترین توێژینه‌وه‌كانی ئه‌مساڵ ده‌ستنیشانكرا.

 

پتەوکردنى پەیوەندیە دووقۆڵیەکان، تەوەرى سەرەکى دیدارى نێوان فەلاح مستەفا و باڵیۆزى هۆڵەندا لە عیراق و شاندى یاوەرى بوو

WED, 19 JUN 2019 15:03

ئەمڕۆ چوارشەممە فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێم پێشوازى لە بەڕێز ماتیێس وۆڵتەرس باڵیۆزى شانشینى هۆڵەندا لە عیراق و شاندێکى یاوەرى کرد. 

 

بە مەبەستى پیرۆزبایی کردن لە سەرۆکى تازەى هەرێمى کوردستان و سەرۆک وەزیرانى راسپێردراوى هەرێم، باڵیۆزى سودان لە عیراق سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد

TUE, 18 JUN 2019 10:41

  بە مەبەستى پیرۆزبایی کردن لە سەرۆکى تازەى هەرێمى کوردستان بەڕێز نێچیرڤان بارزانى و سەرۆک وەزیرانى راسپێردراو بەڕێز مەسرور بارزانى، ئەمڕۆ سێشەممە باڵیۆزى کۆمارى سودان لە عیراق بەڕێز یاسین عەوەز ئیسماعیل سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کردو لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازی لێکرا.