فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
FRI, 6 DEC 2019 15:56 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: WED, 17 JUN 2015 16:45
فەلاح مستەفا و ڕێکخەرى کاروبارى پەنابەران لە کۆمسیۆنى باڵاى پەنابەرانى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان كۆبوونەوە

ئەمڕۆ فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە بەڕێز ئیمانوێل گیکناک ڕێکخەرى کاروبارى پەنابەران لە  کۆمسیۆنى باڵاى پەنابەرانى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمى کوردستان  کرد کە بە بۆنەى کۆتایی هێنان بە کارەکانى سەردانى فەرمانگەى کردبوو.

لەسەرەتاى دیدارەکەدا، ڕێکخەرى کاروبارى پەنابەران لە هەرێمى کوردستان سوپاس و ستایشى حکومەتى هەرێمى کوردستان و لایەنە پەیوەندارەکانى سەر بە حکومەت کرد لە سەرخستنى کارەکانى بۆ پێشکەشکردنى هاوکارى و یارمەتى بۆ پەنابەران لە ماوەى ڕابردوودا بە تایبەتى لەکاتى هاتنى ژمارەیەکى زۆر لە پەنابەران لە ناوچەکانى ناوەڕاستى عێراق و سوریا بە هۆى هێرشەکانى چەکدارانى داعش بۆ سەر ئەم ناوچانە. بەڕێزیان ڕۆڵى حکومەتى هەرێمى کوردستانى بەرز نرخاند لە وەرگرتن و دابینکردنى شوێنى مانەوە بۆ پەنابەران و دابەشکردنیان بەسەر ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستاندا.

پاشان، بەڕێزیان مەبەستى سەردانەکەى روونکردەوە کە ئەویش ماڵئاوایی کردن بوو بە بۆنەى کۆتایی هێنان بە کارەکانى لە هەرێمى کوردستان و ناساندنى بەڕێز جۆزێف مێرکس وەکو ڕێکخەرى نوێى کاروبارى پەنابەران لە شوێنى خۆیدا.

لەلایەن خۆیەوە، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت سوپاس و پێزانینى حکومەتى هەرێمى ئاڕاستەى بەڕێزیان کرد بۆ هه‌وڵه‌ پراكتیكه‌كانی  بۆ خزمەتکردنى پەنابەران لە هەرێمى کوردستان. هەروەها، پێڕۆزبایشى لە بەڕێز جۆزێف مێرکس کرد بە بۆنەى دەستبەکاربوونى وەکو ڕێکخەرى نوێى کاروبارى پەنابەران لە هەرێمى کوردستان.

لە کۆتایدا، هەردوولا باسیان لەو میکانیزم و ڕێگەیانە کرد کە دەبێتە هۆى بەرەوپێشچوونى پەیوەندیە دوولایەنەکان بە مەبەستى خزمەتکردنى زیاترى پەنابەران لە هەرێمى کوردستاندا. 




بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی ڕێکخراوی (هاوبەشانى حوکمڕانى جیهانى) بەریتانى کرد
THU, 5 DEC 2019 10:34

لە کۆبوونەوەکە، هەردوولا گفتوگۆیان کرد دەربارەی گرینگی بەرەوپێشبردنی کوالیتی سیاسەتی دەرەکی حکومەت لەسەر ئاستی جیهانی و بەهێزکردنی دام و دەزگاکاکانی حکومەت و گێڕانی ڕۆڵی دیموکراسیانە لە پێشهات و پرسە سیاسیەکاندا.

 
ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ دەربارەی رێککەوتنی پڕۆژە بودجەی ٢٠٢٠ و دۆخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکات
WED, 4 DEC 2019 15:15

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٩/١٢/٤ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبووەوە.

 
بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان و عێراق، بەشى زمانى چینى لە زانکۆى سەڵاحەدین کرایەوە
TUE, 3 DEC 2019 18:42

بە ئامادەبوونى بەڕێزان هێمن هەورامى جێگرى سەرۆکى پەرلەمان و د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و  نى روچى کونسوڵى گشتى کۆمارى چینى میللى و خاتوو سیهام جەبەلى نوێنەرى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەو سەرۆک زانکۆ و ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرانى گشتى وەزارەت و مامۆستایان، بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان و عێراق و لە هەنگاوێکى زانستیداو بەئاراستەى کرانەوە بەڕوى وڵاتانى دونیاو ئاشنا بون بە کلتور و فەرهەنگ و مێژوى وڵاتى چین، بەشى زمانى چینى لە زانکۆى سەڵاحەدین کرایەوە.

 

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە شاندی ژووری بازرگانی ئەمریکا کرد

THU, 5 DEC 2019 13:31

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی (٥/١٢/٢٠١٩) ، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە، پێشوازی له‌ به‌ڕێز ستیڤ لەتس، جێگری سەرۆکی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ژووری بازرگانی ئەمریکا و شاندی یاوەری کرد بە ئامانجی تاوتوێ کردنی برەودانی پەیوەندیەکانی  ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنان.

 

کونسوڵی گشتی نوێی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو، لەلایەن بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لێکرا

THU, 5 DEC 2019 13:10

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی (٥/١٢/٢٠١٩) ، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە، پێشوازی له‌ به‌ڕێز ئیشتڤان ئیمری کونسوڵی گشتی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان كرد کە تیایدا هەردولا تاوتوێی دوایین پرسە هەنووکەییەکان و پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنی و مرۆییەکان کرد و هیوایان خواست بەردەوام بن لەسەر برەودانی زیاتری پەیوەندیەکانی بەرژەوەندی هاوبەش.

 

راگەیاندراوێك لە فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هەرێمی كوردستانەوە

THU, 5 DEC 2019 11:39

پەلاماری داعش بۆ سەر لیوایەكی پێشمەرگەی كوردستان لە خانەقین، دوابەدوای زنجیرەیەك كردەوەی تیرۆریستیی یەك لە دوایەكی ئەم چەند مانگەی رابردوو لە ناوچەكانی دەوروبەری كەركووك و گەرمیان، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە كە داعش كۆتایی نەهاتووە و هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر ئارامی و ئاساییش، شەڕی لەنێوبردنی ئەو دوژمنە سەرسەختەی مرۆڤایەتی هێشتا درێژەی هەیە.

 

سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ ریکاردۆ رۆدریگز بەرپرسى نووسینگەى نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمى کوردستان (UNAMI) کۆبووەوە

THU, 5 DEC 2019 11:36

لە دیدارێکى نێوان سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ ریکاردۆ رۆدریگز بەرپرسى نووسینگەى نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمى کوردستان UNAMI باس لە هاوکارى هەماهەنگى نێوان دامەزراوەکانى هەرێم و ئاژانسەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان کرا.