سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4/1/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز هاكان كاراچاى كونسلى نوێى توركیا له هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز كونسلى نوێى توركیا، وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵی به دیداره‌كه، تیشكى خسته سه‌ر كار و چالاكییه‌كانى كونسولخانه‌كه‌یان له هه‌ولێر و جه‌ختى له به‌ره‌وپێشبردن و په‌ره‌پێدانى زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان توركیا و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌ییى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌وڵدان و هاوكاریكردن له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نیشان دا.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران پیرۆزبایى ده‌ستبه‌كاربوونى له به‌ڕێز كونسلى نوێى توركیا كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه هه‌رێمى كوردستان به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌ڕوانێت كه ڕۆژانی ته‌نگانه‌ی به‌رله ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 و دوای ئه‌وه‌ش هه‌میشه توركیا هاوكار بووە و پشتگیری له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
سه‌باره‌ت به دۆخی ئێستا و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند كه توركیا وه‌ك دراوسێیه‌كی گرنگی هه‌رێمی كوردستان و عیراق ده‌توانێت ڕۆڵێكی ئه‌رێنی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عیراقی فیدراڵ‌دا بگێڕێت.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به دۆخی ناوچه‌كه‌وه، به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
نێچیرڤان بارزانى و عادل عه‌بدولمه‌هدى له به‌غدا كۆبوونه‌وه
THU, 7 FEB 2019 20:16
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7/2/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبووه‌وه.
کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە وۆرکشۆپێکیان لەژێر ناونیشانی "فراوانکردنی بواری پاراستنی مافی پەنابەران و پەناخوازان لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدا
THU, 7 FEB 2019 19:09
ئەمڕۆ ( ٧ ی شوباتی ٢٠١٩) کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە عیراق UNHCR بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەتى هەرێمی کوردستان وۆرکشۆپێکیان لەژێر ناونیشانی "فراوانکردنی بواری پاراستنی مافی پەنابەران و پەناخوازان لە هەرێمی کوردستان" لە هەولێر بە ئامادەبوونى فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە و برۆنۆ گیدۆ نوێنەرى کۆمسیارى باڵاى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى پەنابەران و خاتوو سیهام جەبەلى یاریدەدەرى بەرپرسى فەرمانگە ئەنجامدا.
نوێنەرى کۆمسیارى باڵاى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى پەنابەران لە عیراق سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد
THU, 7 FEB 2019 18:40
ئەمرۆ رۆژى پێنچشەممە ٧/٢/٢٠١٩ بەڕێز برۆنۆ گیدۆ نوێنەرى کۆمسیارى باڵاى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى پەنابەران لە عیراق سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد‌و لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لێ‌کرا.