ئەمڕۆ یەکشەممە فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ بەڕێز سیامەک بوڕهانى جێگرى کونسوڵى گشتى کۆمارى ئیسلامى ئیران لە هەولێر کۆبووەوەو بە فەرمى نیگەرانی و ناڕەزاییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستانى گەیاندە کۆمارى ئیسلامى ئێران سەبارەت بە لێدوانێکى ئاغاى موحسین ڕهزایى، ئەمیندارى ئه‌نجومه‌نى ده‌ستنیشانكردنی به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئێران کە گوایە خۆپیشاندانه‌كانى ئێران له هه‌ولێره‌وه پلانى بۆ دانراوەو به‌ڕێوه ده‌برێن.
لە دیدارێکدا کە بەڕێز عبدالله ئاکرەیى بەرێوەبەرى گشتى لە فەرمانگە ئامادەبوو، فەلاح مستەفا گووتى لێدوانى ئەمیندارى ئه‌نجومه‌نى ده‌ستنیشانكردنی به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئێران پێچەوانەى بنەماو یاسا نێودەوڵەتیەکانە بۆ پەیوەندى دوولایەنە. چونکە قسەکانى چەند تۆمەتێکى هەڵبەستراوى بێ بنەمایەو یەکەم جاریش نییە ئەم تۆمەتانە لەلایەن گەورە بەرپرسانى ئێران بڵاودەکرێتەوە، داواشى لێدەكەین ئەگەر ناوبراو هەر بەڵگەیەکى هەیە لەسەر ئەم مەسەلەیە با بیخاتەڕوو.
بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت دووپاتى کردەوە کە ئەم لێدوانە بە هەڵوێستێکى نەگونجاو دەبینین و دژى پەیوەندی نێوان هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێرانە، هاوکات بەرێزیان جەختى کردەوە کە حکومەتى هەرێم خوازیارى پەیوەندى دۆستانەیە لەگەڵ تەواوى وڵاتانى ناوچەکەو کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى.
پاشان بەڕێز سیامەک بوڕهانى جێگرى کونسوڵى گشتى کۆمارى ئیسلامى ئێران گووتى من ئەو نیگەرانیانەى ئێوە بە هەند هەڵدەگرم و دەیگەیەنمە بەرپرسانى باڵاى وڵات لە تاران.
بەڕێزیان وێڕاى خستنەڕووى چەند سەرنج و تێبینیەک، گووتى ئێمە لە نزیکەوە کار لەگەڵ حکومەتى هەرێم دەکەین و هەردوولا لەسەر ئاستى باڵا کۆکین لەسەر بەردەوام بوون و فراوانبوونى پەیوەندیەکانى نێوانمان. بۆ ئەم مەبەستە لێکتێگەیشتن بۆ سەرجەم پرسەکان هەیە.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا بە فەرمی بەشداری لە کونفرانسێک لە سەر ئیزیدیەکان لە ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسی کرد
TUE, 12 FEB 2019 12:59
خاتوو جاكی دیرۆمیدی گووتى ئامانجی سه‌ره‌كی لێره‌دا پارێزگاری كردنه له ژنان و منداڵان كه بونه‌ته قوربانی ده‌ستی داعش و ئاواره و بێ سه‌رپه‌رشت. هه‌وڵبدرێت لانهیهكیان بۆ ئاماده‌بكرێت هه‌تاوه‌كو له بارودۆخێكی گونجاو‌دا بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان، ئه‌ویش به دابینكردنی داهاتووهیهك، كه تێیدا په‌روه‌رده‌و خوێندن بۆ منداڵان وه ئاماده‌كاری پیشه‌ی بۆ ژنان ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له كونسولی گشتى كوێت له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
MON, 11 FEB 2019 16:59
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11/2/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز د. عومه‌ر ئه‌لكنده‌ری، كونسولی گشتى كوێت له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ باڵیۆزی ئیسپانیا له عێراق کۆبووەوە
SAT, 9 FEB 2019 21:06
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9/2/2019 فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە، پێشوازی له خوان خۆسێ ئیسكۆبار ستێمان، باڵیۆزی ئیسپانیا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.