فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
THU, 22 FEB 2018 15:20 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: THU, 1 FEB 2018 18:00
بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەو کونسوڵی گشتی کۆریا لە هەولێر تاوتوێى پەیوەندیە دووقۆڵیەکان کرد

ئەمڕۆ پێنج شەممە فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە لەگەڵ پارک یونگ کیو کونسوڵی گشتی کۆریا لە هەرێم کۆبووەوە و تاوتوێى پەیوەندیە دوو قۆڵیەکانی نێوان هەرێمى کوردستان و کۆریا کرا.

لە کۆبوونەوەکە کە خاتوو سیهام جەبەلى یاریدەدەرى بەرپرسى فەرمانگەو هۆنگ مین ئی جێگرى کونسوڵى گشتى کۆریا ئامادەبوون، پارگ یۆنگ کیو کونسوڵی گشتی کۆریا باسی لە بەرنامەکانى کونسولگەرى کۆریا لە هەرێمى کوردستان کرد بۆ ئەم ساڵ. دواتر باسیان لە دوا پەرەسەندەکانى ناوچەکەو پرۆسەى دیالۆگ و دانووستانى نێوان هەولێر و بەغدا کرد.

 

فەلاح مستەفا خۆشحاڵى خۆى بۆ ئاستى پەیوەندیەکانى نێوان هەرێمى کوردستا و کۆریا نیشانداو بەبۆنەى کۆتایى هاتنى کارەکانى وەک جێگرى کونسوڵى گشتى کۆریا بەناوى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەو حکومەتى هەرێم سوپاسى هۆنگ مین ئی کردو هیواى سەرکەوتنى لە ئەرکى داهاتووى بۆ خواست.

هەردوولا کۆک بوون لەسەر پتەوکردنى زیاترى پەیوەندیەکان لە بوارە جیاجیاکان.




نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ئه‌لیسته‌ر بێرت كۆبووه‌وه‌
SAT, 17 FEB 2018 23:44

هه‌ر له‌ به‌رده‌وامیى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌ كۆنفرانسی ئاسایشی میوشن، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17/2/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌لیسته‌ر بێرت وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا بۆ په‌ره‌پێدان و كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شاندێكی یاوه‌ری كۆبووه‌وه‌.

 
نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی هه‌رێمی باڤاریا كۆبوونه‌وه‌
SAT, 17 FEB 2018 23:42

هه‌ر له‌ سه‌ربه‌ندى كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17/2/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ خاتوو د. پیت میرك، وه‌زیری هه‌رێمى باڤاریا بۆ كاروباری ئه‌ورووپا و په‌یوه‌ندییه‌ هه‌رێمییه‌كان و شاندێكى یاوه‌رى كۆبووه‌وه‌.

 
نێچیرڤان بارزانى و جۆ بایدن، دیالۆگى هه‌ولێر ــ به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن
SAT, 17 FEB 2018 23:40

هه‌ر له‌ په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسایشى میونشدا، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17/2/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جۆ بایدن، جێگرى سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مه‌ریكا و دۆستى دێرینى گه‌لى كوردستان كۆبووه‌وه.

 

 

نێچیرڤان بارزانی: كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌ ده‌ستووری عێراق چاره‌سه‌ر ده‌كرێن

SUN, 18 FEB 2018 21:20

دوای كۆبوونه‌وه‌كانی سێیه‌م و دوا ڕۆژی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی میدیاییی كوردستان باسی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی سێ ڕۆژی ڕابردوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی جیاوازی جیهان و ڕه‌وشی ناوچه‌كه‌ و عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد.

 

نێچیرڤان بارزانی و دیمستۆرا ڕه‌وشی سووریا و ناوچه‌كه‌ گفتوگۆ ده‌كه‌ن

SUN, 18 FEB 2018 21:06

له‌ دوا دیداری دوا ڕۆژی كۆنفرانسی ئاسایشی میوشندا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ١٨/٢/٢٠١٨ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ستیڤان دیمستۆرا نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا كۆبووه‌وه‌.

 

نێچیرڤان بارزانی و زه‌ریف په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و ئێران دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌

SUN, 18 FEB 2018 21:00

له‌ په‌راوێزی سێیه‌م و دوا ڕۆژی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا، ئێواری ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18/2/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێكی یاوه‌ری كۆبووه‌وه‌.

 

نێچیرڤان بارزانى و وه‌زیرى به‌رگریى سوێد دۆخى هه‌نووكه‌یى تاوتوێ ده‌كه‌ن

SAT, 17 FEB 2018 23:47

له‌ دوا دیداری دووه‌م ڕۆژی كۆنفرانسی ئاسایشی میوشندا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17/2/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پیته‌ر هۆڵتكڤێست وه‌زیری به‌رگریی سوید و شاندێكی یاوه‌ری كۆبووه‌وه‌.