فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
WED, 20 FEB 2019 19:19 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: SUN, 4 FEB 2018 15:24
نێچیرڤان بارزانی و یان كۆبیش فراوانكردنی گفتوگۆكانی هه‌ولێر ــ به‌غدا دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4/2/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز یان كۆبیش،نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق و خاتوو ئه‌لیس والبۆل جێگری نوێی نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق كرد.

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز كۆبیش خۆشحاڵیی خۆی به‌ گفتوگۆكانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌تایبه‌تی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی باڵا له‌نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵدا ئه‌نجام دراون، ده‌ربڕی و ئاماده‌ییی خۆی بۆ هه‌ر هاوكاری و پشتگیرییه‌ك به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی زیاتری ته‌كنیكیى نێوان هه‌ردوولا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر پرسى ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم، نیشان دا.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ و هه‌وڵ و پشتگیرییه‌كانی به‌ڕێز كۆبیشى بۆ گفتوگۆ و دیالۆگی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش‌ دا كه‌ هه‌رچه‌نده‌ هه‌نگاوی زۆر ماون بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌ڵام ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای به‌ سه‌ره‌تایه‌كی باش بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی جددیتری نێوان هه‌ردوولا زانی.

تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ بارودۆخی ناوچه‌كه‌ و عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

 




نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا بە فەرمی بەشداری لە کونفرانسێک لە سەر ئیزیدیەکان لە ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسی کرد
TUE, 12 FEB 2019 12:59

خاتوو جاكی دیرۆمیدی گووتى‌ ئامانجی سه‌ره‌كی لێره‌دا پارێزگاری كردنه‌ له‌ ژنان و منداڵان كه‌ بونه‌ته‌ قوربانی ده‌ستی داعش و ئاواره‌ و بێ سه‌رپه‌رشت. هه‌وڵبدرێت لانه‌یه‌كیان بۆ ئاماده‌بكرێت هه‌تاوه‌كو له‌ بارودۆخێكی گونجاودا بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانی خۆیان، ئه‌ویش به‌ دابینكردنی داهاتووه‌یه‌ك، كه‌ تێیدا په‌روه‌رده‌و خوێندن بۆ منداڵان وه‌ ئاماده‌كاری پیشه‌ی بۆ ژنان ده‌سته‌به‌ر بكرێت.

 
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ كونسولی گشتى كوێت له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
MON, 11 FEB 2019 16:59

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11/2/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز د. عومه‌ر ئه‌لكنده‌ری، كونسولی گشتى كوێت له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

 
بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ‌ باڵیۆزی ئیسپانیا له‌ عێراق کۆبووەوە
SAT, 9 FEB 2019 21:06

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9/2/2019  فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە، پێشوازی له‌  خوان خۆسێ ئیسكۆبار ستێمان، باڵیۆزی ئیسپانیا له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

 

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ووڵاتی فەڕەنسا کرد

WED, 20 FEB 2019 16:06

ئەمڕۆ سێشەممە ، ڕیکەوتی ( ٢٠/٢/٢٠١٩)،  بەڕێز برۆنۆ ئۆبێرت، باڵیۆزی فەڕه‌نسا له‌ عێراق و شاندێکی یاوەری کە پێکهاتبوون لە ڕاوێژکارانی حکومی و نوێنەری  ڕێکخراوی ناحکومی، سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەیان کرد و لەلایەن بەڕێز فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازیان لێکرا.

 

جێگری سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا بە یاوەرى شاندێک گەیشتە هەرێمى کوردستان

MON, 18 FEB 2019 21:46

ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێز ئەلێکساندەر دی کروو، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی و پەرەپێدانی بەلجیکا بە یاوەرى شاندێکى باڵا گەیشتە هەرێمى کوردستان و لەلایەن بەڕێزان کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆو د. عەلى سندى وەزیری پلاندان و فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت و دلاوەر ئاژگەیى نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە بەلجیکا پێشوازى لێکرا.

 

كۆنفڕانسی هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هۆڵه‌ندا بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی خۆراك له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو

MON, 18 FEB 2019 19:25

دواتر، فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت له‌، ووتارێكی پێشكه‌شكرد و تیایدا به‌خێرهاتنی سه‌رجه‌م ئاماده‌بووانی كردو خۆشحاڵی خۆی به‌ ئه‌نجامدانی كۆنفڕانسه‌كه‌ ده‌ربڕی به‌و ئومێده‌ی كه‌وا ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ببێته‌ به‌شێك له‌ كۆی هه‌وڵه‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ و ئاودێری له‌ هه‌رێمی كوردستاندا.

 

نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پۆلۆنیا لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی مازۆڤێسكی پۆڵۆنى کۆبووەوە

TUE, 12 FEB 2019 20:38

زیاد رەئوف نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پۆڵۆنیا لەگەڵ بەڕێز ئادەم ستروژیك سەرۆكی ھەرێمی مازۆڤێسكی كە گەورەترین و گرینگترین ھەرێمی پۆلۆنیایە و پایتەختەكەشی وارشۆیە کۆبووەوە.