فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
TUE, 23 OCT 2018 07:02 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: THU, 8 FEB 2018 21:17
نێچیرڤان بارزانى و دۆگلاس سیلیمان پێشهاته‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن

 ئێوارى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8/2/2018 له‌ هه‌ولێر به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ به‌ڕێز دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزى ئەمریکا لە عیراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد. 

به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، دوایین پێشهاته‌كانى دیالۆگى نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ردوولا تاوتوێ كرد، به‌تایبه‌تیش تیشكیان خسته‌ سه‌ر كارى لیژنه‌ تایبه‌ته‌كان به‌ دابینكردنى مووچه‌ى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵگرتنى قه‌ده‌غه‌ى گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى سه‌ر فڕۆكاخه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه‌، هه‌ردوولاش هیوایان خواست گفتوگۆكان ئه‌نجامى ئه‌رێنییان لێ بكه‌وێته‌وه‌ و ڕێگه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا خۆش بكرێت.

هه‌روه‌ها باسیان له‌ به‌شداریى شاندى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆنفرانسى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق كرد كه‌ بڕیاره‌ له‌ داهاتوویه‌كى نزیكدا له‌ كوێت ببه‌سترێت، به‌و هیوایه‌ى هه‌رێمى كوردستانیش له‌و ده‌رفه‌ته‌ سوودمه‌ند بێت و بتوانێت پشكى خۆى له‌و هاوكارى و پڕۆژانه‌ به‌ده‌ست بهێنێت كه‌ چاوه‌ڕان ده‌كرێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق دواى كۆتاییهاتنى شه‌ڕى دژى تیرۆر، ئه‌نجام بدرێن.

تاوتوێكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى سیاسى و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ و قۆناغى دواى كۆتاییهاتنى داعش له‌ عێراق و سووریا به‌گشتى، به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.


 




باڵیۆزى تازەى کەنەدا خواستى وڵاتەکەى بۆ پتەوکردنى پەیوەندى زیاتر لەگەڵ هەرێمى کوردستان دووپاتکردەوە
THU, 18 OCT 2018 12:43

لە دیدارێکى نێوان بەڕێزان فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت و پۆڵ گیبارد باڵیۆزى تازەى کەنەدا لە عێراق باس لە پتەوکردنى زیاترى پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و بارودۆخى ئەمڕۆى هەرێم و ئاکامى هەڵبژاردنەکان کرا.

 
نێچیرڤان بارزانی و حه‌لبووسی، دۆخی عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
WED, 17 OCT 2018 22:30

له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌كانیدا له‌ به‌غدا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17/10/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدرال كۆبووه‌وه‌.

 
نێچیرڤان بارزانی و عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆبوونه‌وه‌‌
WED, 17 OCT 2018 20:15

هه‌ر له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٧/١٠/٢٠١٨ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق كۆبووه‌وه‌.

 

 

فەلاح مستەفا پێشوازی لە باڵیۆز نەزمی حەزوری، كونسوڵی گشتی فەڵەستین لە هەرێم کرد

SUN, 21 OCT 2018 18:26

باڵیۆز نەزمی حەزوری كونسوڵی گشتی فەڵەستین سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی كرد و لەلایەن بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەى حکومەت پێشوازی لێ‌ كرا.

 

وڵاتى پۆلۆنیا ئەزمونى دەوڵەمەندى خۆی لە بواری پاراستنی بەڵگەکانی کۆمەڵکوژی و جینۆساید پێشکەش بە هەرێمى کوردستان دەکات

SUN, 21 OCT 2018 14:47

شاندی ناوبراو  سەردانی مۆزەخانەی ئاوشڤیچ بێرکناویان کردو بۆ ماوەی سێ ڕۆژ پسپۆرانی ئەو مۆزەخانەیە کە لەکاتی جەنگی جیھانی دووەم گەورەترین کامپی کۆمەڵکوژی نازیەکان بوو لە ئەوروپا، بەوردی شێوەی کاریان و ئەزمونیان ڕوونکردەوە بۆ مێوانانی هەرێمى کوردستان.

 

نێچیرڤان بارزانى و ماكرۆن پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

SAT, 20 OCT 2018 18:16

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20/10/2018 ئه‌نجام درا، هه‌ردوولا باسیان له‌ دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى تازه‌ى عێراقیان كرد و سه‌رۆك ماكرۆن جه‌ختى له‌ پێویستیى به‌شداریى هه‌موو لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان و به‌تایبه‌تى لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان له‌ پرۆسه‌ى سیاسى و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى عێراقیدا كرده‌وه‌.

 

نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی په‌روه‌رده‌یی توركیا، كۆبوونه‌وه‌

THU, 18 OCT 2018 18:07

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 18/10/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێزان مه‌هدی ئه‌كه‌ر وه‌زیری پێشووی كشتوكاڵی توركیا و هاكان كاراچای كونسولی گشتیی توركیا له‌ هه‌ولێر و شاندێكی ده‌زگای په‌روه‌رده‌ییی مه‌عارفی توركیا كرد كه‌ له‌ ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری ده‌زگاكه‌‌ پێكهاتبوو.