فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SUN, 22 APR 2018 19:01 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: TUE, 27 MAR 2018 15:13
بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوە و کونسوڵى گشتى کۆریا تاوتوێی پەیوەندیە دووقۆڵیەکان و چەند پرسێکى هەنووکەییان کرد

ئەمڕۆ سێ شەممە فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لە بەڕێزان (پارک یۆنگ کیو) کونسوڵى گشتى کۆمارى کۆریا لە هەولێر و بەڕێز (پارک جۆنگ سیک) جێگرى کونسوڵ  کرد.

لە دیدارەکەدا، کە خاتوو سهام جەبەلى یاریدەدەرى بەرپرسی فەرمانگە ئامادە بوو، بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوە بەخێر هاتنى شاندى میوانى کرد و هەروەها هیواى سەرکەوتنى بۆ جێگرى کونسوڵى تازە بەڕێز (پارک) خواست بە بۆنەى دەست بەکار بوونى و ئامادەیی فەرمانگەى نیشاندا بە پشتگیرى و هاوکارى کردنى بەڕێزیان.

 

لەلایەن خۆیەوە بەڕێز کونسوڵى گشتى كؤریا سوپاسی ئەو پێشوازیەى کردوو و پیرۆزبایی جەژنى نەورۆزى کرد و پاشان تیشکى خستە سەر ئەو چالاکیانەى لەلایەن ئاژانسى کۆیکا و کۆمپانیا کۆریەکان لە هەرێم جێبەجێ دەکرێن و پلان و بەرنامەکانى داهاتووى خستە ڕوو.

هاوکات بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوە دووبارە سوپاس و پێزانینى حکومەتى هەرێم و فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى ئاڕاستەى حکومەتى کۆریا و ئاژانسى کۆیکا کرد بۆ ئەو پڕۆژانەى ئەنجامیان داوە و ئەوانەى لە داهاتووش ئەنجامى دەدەن و دووپاتى گرنگى ئەو پڕۆژانەى کردەوە لە خزمەت کردن و بەرەوپێش چوونى هەرێمى کوردستان لە چەندین بوارى جیاوازدا وە ڕۆڵى کۆریاى و بەرز نرخاند.


 




نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئه‌مه‌ریكی گفتوگۆكانی هه‌ولێر ــ به‌غدا به‌رز ده‌نرخێنن
TUE, 17 APR 2018 23:24

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17/4/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز برێت مه‌كگۆرگ نێرده‌ی تایبه‌تیی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه له به‌ڕێزان دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ئه‌ندرۆ پیك یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مهریكا بۆ كاروباری عێراق و ئێران، كین گرۆس كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند دیپلۆماتكارێك پێكهاتبوو.

 
نێچیرڤان بارزانی: دەبێ پەرلەمان پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی په‌سه‌ند بكات
TUE, 17 APR 2018 18:00

دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17/4/2018ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، باسی ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ ڕه‌وشی ناوچه‌كه‌ و عێراق و هه‌رێمی كوردستانی كرد.

 
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پڕۆژه‌ یاسایه‌كى بۆ پاراستنى به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان په‌سه‌ند كرد
TUE, 17 APR 2018 17:46

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17/4/2018 ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاساییى خۆى ئه‌نجام دا. سه‌ره‌تا خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولوود، وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى سه‌ردانێكى خۆى و شاندێكى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار بۆ به‌ریتانیا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیا و لایه‌نێكى په‌یوه‌ندار به‌ كاروبارى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار پێشكه‌ش كرد كه‌ تیایدا تیشكى خسته‌ سه‌ر ئه‌و بوارانه‌ى بڕیاره‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌ به‌ریتانیانه‌ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى بكه‌ن.

 

 

پەیامی ئەنجومەنی وەزیران لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا

SUN, 22 APR 2018 09:25

لە سەد و بیستەمین ساڵیادی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی و بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردییەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم ڕۆژنامه‌نووسان و سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسانى کوردستان دەکەین، هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین لە کاری پیشەییانە و گەیاندنی پەیامی دروست و نیشتیمانیانەدا بۆ خزمەتكردنی زیاتر بە کۆمەڵگا، داکۆکیکردنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانیش لە ماف و خواستەکانی ڕۆژنامه‌نووسانى کوردستان بەرز دەنرخێنین.

 

یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگە پێشوازی لە شاندێکى ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی فلاندەرزى بەلجیکا کرد

THU, 19 APR 2018 17:27

ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی (١٩/٤/٢٠١٨)بەڕێز خاتوو سیهام جەبەلی ، یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە  پێشوازی کرد لە شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی فلاندەرزی بەلجیکا کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان لوک ڤان لووڤەرن، ڕاوێژکاری باڵاو پیتەر لۆریدان بەڕێوەبەر لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی فلاندەرز.

 

نێچیرڤان بارزانى و یان كۆبیش پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

WED, 18 APR 2018 12:55

سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18/4/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز یان كۆبیش، نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كرد.

 

حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ سەرسالا ئـێزدییان پیرۆز دكه‌ت

WED, 18 APR 2018 10:17

ب هه‌لكەفتا هاتنا جه‌ژنا سەرسالا ئـێزدیان (چارشه‌مبوا سۆر) به‌راهیێ هه‌موو وان زاڕۆك و ژن و گه‌نج و پیرێن ئێزدیان ب ڕێز و حورمه‌ت‌ ب بیر تینین یێن كو لسه‌ر ده‌ستێ تیرۆرستا شه‌هید بوون، جه‌ژنا كه‌سوكار و مالباتێن وان و مالباتێن ئـێسیر و گرتیان و هه‌موو ئێزدیان ل كوردستانێ و جیهانێ ب گه‌رمی پیرۆز دكه‌ین، هیڤیدارین خوشك و برایێن مه‌ یێن ئێزدی ڤێ جه‌ژنا خوه‌ د ئارامی و ته‌ناهیێ دا ده‌رباس بكه‌ن.