پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28/3/2018 به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیران و به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ره‌تا به‌ڕێز مه‌حموود حاجى ساڵح وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، كورته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى بڕیارێكى دوێنێى په‌رله‌مانى عێراق خسته ڕوو كه له به‌رژه‌وه‌ندیى كه‌سوكارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانییانى سیاسیى هه‌رێمى كوردستاندایه و ئاماژه‌ى به‌وه دا ئه‌و توێژه‌ى له هه‌رێمى كوردستان له بڕیاره‌كه سوودمه‌ند ده‌بێت، مینحه و ئیمتیازاتیان له‌گه‌ڵ عێراق یه‌كده‌خرێت و ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى حكوومه‌تى فیدراڵى عێراقه‌وه وه‌ك له ده‌ستووردا هاتووه و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش له ساڵى 2015ـوه كارى له‌سه‌ر كردووه.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ستایشى هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێزان وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و د. ئامانج ڕه‌حیم سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و تیمهكانیانى كرد بۆ كار و ماندووبوونیان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، هه‌روه‌ها سوپاسى به‌ڕێز د. حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، په‌رله‌مانتارانى عێراق به‌گشتى و په‌رله‌مانتارانى كوردستان له په‌رله‌مانى عێراق به‌تایبه‌تى كرد كه ڕۆڵیان له ده‌رچوونى ئه‌و بڕیاره‌دا هه‌بووه.
ئینجا به‌ڕێز ڕێباز حه‌ملان وه‌زیرى دارایى و ئابوورى، سیستمى نوێى مووچه‌ى ڕوون كرده‌وه و تیایدا وردهكاریى چۆنیه‌تیى خه‌رجكردنى مانگانه‌ى مووچه‌ى خسته ڕوو كه گۆڕانگارییهكى گه‌وره به ئاراسته‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌كانى پاشه‌كه‌وت له‌خۆ ده‌گرێت به جۆرێك كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و خانه‌نشینان و كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان و ئه‌وانه‌یش كه مووچه‌یان له (400) هه‌زار دینار كه‌متره، مانگانه ته‌واوى مووچه‌كانیان به‌بێ هیچ پاشه‌كه‌وت و لێبڕینێك وه‌رده‌گرن.
به‌پێى ئه‌و سیستمه نوێیه، ئه‌و مووچه‌خۆرانه‌ى له (400) هه‌زار دینار به‌ره‌و ژوور تا سێ ملیۆن دینار وه‌رده‌گرن، به‌پێى زۆر و كه‌میى مووچه‌كانیان، به ڕێژه‌ى 90% تا 75%یان بۆ خه‌رج ده‌كرێت، هه‌رچى پله تایبه‌ته‌كانه، مووچه‌كانیان به‌پێى سیستمى پاشه‌كه‌وتى جاران ده‌درێت و ته‌نها 25%ى مووچه‌یان بۆ خه‌رج ده‌كرێت. دواتر به‌ڕێزان د. ئاشتى هه‌ورامى، وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان و ڕێباز حه‌ملان وه‌زیرى دارایى و ئابوورى، داهات و خه‌رجیى مانگانه‌ى چاوه‌ڕوانكراویان بۆ هه‌رێمى كوردستان خسته ڕوو.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه هه‌ر زیادبوونێكى داهات ده‌بێته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه، جه‌ختى له به‌رده‌وامیى پرۆسه‌ى شه‌فافیه‌ت و چاكسازى و پابه‌ندبوون به پڕۆژه‌ى وردبینیى داهات و خه‌رجییه‌كان كرده‌وه كه ئێستا له‌لایه‌ن هه‌ردوو كۆمپانیاى نێوده‌وڵه‌تیى دیلۆیت و ئیواى ـیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕایگه‌یاند كه ئامانجى ئه‌وه‌یه له هه‌نگاوه‌كانى داهاتوودا پاشه‌كه‌وتى مووچه به یه‌كجاره‌كى نه‌مێنێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌ركردنى یاساى چاكسازى له مووچه و خانه‌نشینى كه ئێستا له په‌رله‌مانى كوردستانه، به هه‌نگاوێكى گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌ڕێز وه‌زیرى دارایى و ئابوورى و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى ڕاسپارد كه وردهكاریى سیستمى نوێى مووچه و دهستكاریى پاشه‌كه‌وت بۆ هاووڵاتیان ڕوون بكه‌نه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئه‌مه‌ریكی گفتوگۆكانی هه‌ولێر ــ به‌غدا به‌رز ده‌نرخێنن
TUE, 17 APR 2018 23:24
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17/4/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز برێت مه‌كگۆرگ نێرده‌ی تایبه‌تیی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه له به‌ڕێزان دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ئه‌ندرۆ پیك یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری عێراق و ئێران، كین گرۆس كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند دیپلۆماتكارێك پێكهاتبوو.
نێچیرڤان بارزانی: دەبێ پەرلەمان پڕۆژه یاسای چاكسازی په‌سه‌ند بكات
TUE, 17 APR 2018 18:00
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17/4/2018ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، باسی ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به ڕه‌وشی ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمی كوردستانی كرد.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پڕۆژه یاسایه‌كى بۆ پاراستنى به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان په‌سه‌ند كرد
TUE, 17 APR 2018 17:46
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17/4/2018 ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاساییى خۆى ئه‌نجام دا. سه‌ره‌تا خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولوود، وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى سه‌ردانێكى خۆى و شاندێكى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار بۆ به‌ریتانیا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیا و لایه‌نێكى په‌یوه‌ندار به كاروبارى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار پێشكه‌ش كرد كه تیایدا تیشكى خسته سه‌ر ئه‌و بوارانه‌ى بڕیاره وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا و لایه‌نه په‌یوه‌نداره به‌ریتانیانه هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى بكه‌ن.