فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SUN, 21 APR 2019 05:52 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: TUE, 10 APR 2018 19:07
بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری ڕووسیای فیدڕاڵ لە عێراق کرد

ئەمرۆ سێشەممە،  ١٠/٤/٢٠١٨، فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی کرد لە بەڕێز مەکسیم ماکسیمۆڤ باڵیۆزی کۆماری ڕووسیای فیدڕاڵ لە عێراق.

لە دیدارەکەدا، بەڕێزان خاتوو سیهام جەبەلى یاریدەدەرى بەرپرسى فەرمانگەو ڤیکتۆر سیماکۆڤ کونسوڵی گشتی کۆماری ڕووسیای فیدڕاڵ لە ھەولێر و بەڕێز مه‌ند ئه‌ندرێ سیلین ڕاوێژكاری باڵیۆزخانه‌ی ڕووسیا ئامادەبوون، ئاڵوگۆڕی بیروڕا و بۆچوونەکانیان کرد تایبەت بە دوایین پەرەسەندنە سیاسی و مرۆیی و ئەمنیەکانی ناوچەکە   و جەختیان کردەوە لە سەر برەودان بە پەیوەندییە دوو قۆڵیەکان لە سەرجەم بوارەکان.

 

لەلای خۆیەوە، باڵیۆزی کۆماری ڕووسیای فیدڕاڵ خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بۆ دوایین پەرەسەندنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هیوای خواست ھەڵبژاردنەکانی عێراق و ھەرێم بە سەرکەتوویی بەڕێوە بچن و ببن بە دەسپێکی قۆناغێکی نوێ بۆ چارەسەریی گشت کێشەکان.

لە بەرامبەردا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە تیشکی خستە سەر ئاستی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ڕوسیای فیدڕاڵ و چۆنیەتی فراوان کردن و پەرەپێدانی ئەم پەیوەندیە لەسەرجەم بوارەکان. دواتر، ئاماژەی بە دوایین پەرەسەندنەکان و ڕەوشی مرۆیی ناوچەکە و ھەڵبژاردنەکان کرد.

 




بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە شاندێکی پەیمانگای سمزۆنیانی ئەمریکی كرد
WED, 17 APR 2019 15:30

فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی کرد لە بەڕێز جۆن دەیڤز، یاریدەدەری ڕاگر بۆ کاروباری مۆزەخانە و توێژینەوە لە پەیمانگای سمزۆنیانی ئەمریکی بە یاوەری خاتوو جێسیکا جۆنسن، سەرۆکی بەشی پارێزگاری کردنی مۆزەخانە لە پەیمانگای ناوبراو و شاندی یاوەری.

 
نێچیرڤان بارزانی جه‌خت له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر ده‌کاته‌وه‌
WED, 17 APR 2019 14:02

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حسێن ئه‌لفه‌زاله‌ هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی قه‌ته‌ر له‌ به‌غدا، خواستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر نیشان دا، پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی قه‌یرانه‌كانی‌‌ ساڵانی ڕابردوو و تێپه‌ڕاندنیان به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو پێشكه‌ش كرد به‌تایبه‌تی ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و بڕیاردان له‌سه‌ر گفوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.

 
بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ جێگرى باڵیۆزى وڵاتى قەتەر لە عیراق پتەوکردنى پەیوەندیە دووقۆڵیەکانیان تاوتوێ کرد
WED, 17 APR 2019 12:10

لە دیدارێکى نێوان فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ بەڕێز حسین ئەلفەزالە جێگرى باڵیۆزى وڵاتى قەتەر لە عیراق باس لە میکانیزمى پتەوکردنى پەیوەندیەکان و کردنەوەى نوێنەرایەتى ئەو وڵاتە لە هەرێم و بارودۆخى سیاسى و پرسى پێکهێنانى حکومەت و دەرفەتەکانى کارو وەبەرهێنان کرا.

 

 

فەلاح مستەفا لەگەڵ شاندێکی شانشینی هۆڵەندا ویستى هەرێمى کوردستانى خستەڕوو بۆ پێشخستنى کەرتى کشتوکاڵ و خۆراک

THU, 18 APR 2019 14:44

بە مەبەستى پتەوکردنى زیاترى پەیوەندیەکان و لە نزیکەوە ئاشنا بوون بە ڕەوشی هەرێمی کوردستان و هەماهەنگى و دەرفەتەکانى کار، ئەمڕۆ شاندێکی شانشینی هۆڵەندا کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان عبدالله شاشی، لە وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا و خاتوو میلینا ڕۆو لە ئاژانسی هۆڵەندا بۆ پڕۆژەکانی پەرەپێدانی بەردەوام و ویلیام کۆزاین کونسوڵی گشتی شانشینی هۆڵەندا لە هەرێم سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەیان کرد و لەلایەن فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەت پێشوازیان لێکرا.

 

کۆماری بوڵگاریا نوێنەرایەتى وڵاتەکەى لە هەرێمى کوردستان دەباتە قۆناغێکى پێشکەوتووتر

THU, 18 APR 2019 12:10

لە دیدارێکی نێوان فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەت لەگەڵ بەڕێز پلامین هریستۆڤ، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی کۆماری بولگاریا لە عێراق باس لە پتەوکردنی پەیوەندیە دووقۆلیەکان و فراوانکردنی ئاستى پەیوەندی بازرگانی و ئابووری و ئەمنی کرا.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە شاندێکی دامەزراوەی کۆنراد ئەدیناوێری ئەڵمانی کرد

WED, 17 APR 2019 15:59

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٧/٤/٢٠١٩، فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە، پێشوازی کرد لە شاندێکی دامەزراوەی کۆنراد ئەدیناوێری ئەڵمانی بە سەرۆکایەتی بەڕێز گریگۆر جایکی، بەرپرسی بەشی کاروباری دەرەوە بۆ پرسی سوریا و عێراق و بەڕێز ڕەنج عەلائەددین، لە پەیمانگای بڕۆکینگز و شاندی یاوەری بە مەبەستی تاوتوێ کردنی دوایین بەرەوەپێشچوونەکانی ناوچەکە و بوارەکانی هەماهەنگی و لێکۆڵینەوە.

 

فەلاح مستەفا بارودۆخى سیاسى و مرۆیى لەگەڵ گەورە لێکۆڵەرێکى گروپى قەیرانەکانى نێودەوڵەتى تاوتوێ کرد

WED, 17 APR 2019 15:44

ئەمرۆ رۆژى چوارشەممە ١٧/٤/٢٠١٩ فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ خاتوو دارین خەلیفە گەورە لێکۆڵەرى گروپى قەیرانەکانى نێودەوڵەتى کۆبوونەوە و کە تیایدا گەنگەشەى رەوشى سیاسى و مرۆیى و قەیرانەکان کرد لە هەرێمى کوردستان و عیراق و سوریا بەتایبەتى لە قۆناغى دواى داعش.