فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
TUE, 17 JUL 2018 10:32 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: WED, 11 APR 2018 19:15
بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە و باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن تاوتوێی دوایین پەرەسەندنەکانیان کرد

ئەمڕۆ چوارشەمە، ڕێکەوتی ١١/٤/٢٠١٨، فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی کرد لە به‌ڕێز هندریك ڤان دی فیڵدی، باڵیۆزی به‌لجیكا له‌ عێراق و ئوردن بە مەبەستی تاوتوێ کردنی ڕەوشی هەنووکەیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و پڕۆسەی دیالۆگ و دانوستان و هەڵبژاردنەکانی عێراق.

لە دیدارەکەدا ، کە خاتوو سیهام جەبەلى یاریدەدەرى بەرپرسى فەرمانگە ئامادەبوو، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پووختەیەکی پێشکەش کرد تایبەت بە ڕەوشی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پرسی گفتوگۆ و دانوستان لە نێوان هەولێر و بەغدا و ڕەوشی مرۆیی ئاوارە و پەنابەران و ستراتیژ و پەیامی حکومەت لە چارەسەر کردنی کێشەکان بەپێی دەستور و هەڵوێستی هەرێمی کوردستان لەسەر پڕۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنەکانی داهاتوی عێراق.

 

لەلای خۆیەوە،  به‌ڕێز هندریك ڤان دی فیڵدی، باڵیۆزی به‌لجیكا له‌ عێراق و ئوردن سوپاس و ستایشی ڕۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش و قوربانیدانی هێزەکانی پێشمەرگە پاشان پەیام و ویستی ووڵاتەکەی دووپات کردەوە لە گرتنە بەری ڕێگە چارەی ئاشتیانە بۆ چارەسەری کێشە و پرسەکان.




نێچیرڤان بارزانی به‌شداری ڕیوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌ركۆماری توركیا ده‌كات
MON, 9 JUL 2018 20:42

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 9/7/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر داوه‌تی فه‌رمیی به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیر و به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی جیهان، له‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا كرد.

 
نێچیرڤان بارزانی به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى دانانى بەردی بناغەی کونسولخانەی ئەمەریکا لە هەولێر كرد
FRI, 6 JUL 2018 13:01

سه‌رله‌به‌یانیی ئەمڕۆ هەینی ٦/٧/٢٠١٨ لە  ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، به‌ڕێزان دۆگڵاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق  و كین گرۆس کونسولی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی و هه‌رێمی كوردستان، له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا بەردی بناغەی كۆمه‌ڵگه‌ى کونسولخانەی وڵاته‌ یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هەولێر دانرا.

 
نێچیرڤان بارزانی: ئاڵۆزبوونی دۆخی كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری جێگه‌ی نیگه‌رانیی ئێمه‌یه‌
THU, 5 JUL 2018 17:54

دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4/7/2018ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان باسی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ ڕه‌وشی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌وه‌ كرد.

 

 

کونسوڵی گشتی تازەی شانشینی هۆڵەندا دەست بەکار بوو

SUN, 15 JUL 2018 15:00

بەبۆنەی دەست بەکار بوونی وەک کونسوڵی گشتی نوێی شانشینی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بەڕێز ولیام نیکۆڵاس کوزین، سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کرد و لەلایەن خاتوو سیهام جەبەلی، یاریدەدەری بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لێکرا.


گرووپی دۆستایەتی هەرێمى کوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا APPG کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا

SAT, 14 JUL 2018 22:43

گرووپی پەرلەمانتارانی هەموو پارتەکانی بەریتانیا بۆ پشتگیری لە هەرێمى کوردستان بە ئامادەبوونی نوینەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەریتانیا و ژمارەیەك پەرلەمانتار و لۆرد کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی سازکرد و پەرلەمانتار جاك لۆپریستی جارێکی تر بە سەرۆکی گرووپە هەڵبژێردرایەوە.

 

نێچیرڤان بارزانی: كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا سه‌ركه‌وتوو بوو

TUE, 10 JUL 2018 16:22

دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مارك ڕۆته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له‌ ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه و سه‌ردانیان بۆ توركیا و هۆكاری دواخستنی سه‌ردانیان بۆ به‌لجیكا كرد.

 

نێچیرڤان بارزانی و مارك ڕۆته‌ هاریكاریى هه‌رێمى كوردستان و هۆڵه‌ندا تاوتوێ ده‌كه‌ن

TUE, 10 JUL 2018 15:19

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10/7/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری، به‌ داوه‌تێكی فه‌رمی سه‌ردانی هۆڵه‌ندای كرد و پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆش له‌لایه‌ن به‌ڕێز مارك ڕۆته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌نداوه‌ له‌ ئۆفیسى خۆى له‌ ده‌نهاخ، پێشوازی لێكرا.