فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SAT, 18 AUG 2018 09:55 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: WED, 6 JUN 2018 13:16
یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگە پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی داد و ئاسایشی شانشینی هۆڵەندا کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێز خاتوو سیهام جەبەلی، یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی کرد لە شاندێکی وەزارەتی داد و ئاسایشی هۆڵەندا کە بەسەرۆکایەتى بەڕێز هانز فابر بەڕێوەبەری کاروباری نێودەوڵەتی و جێگری بەڕێوەبەری گشتی کۆچ و کۆچبەران لە وەزارەتی داد و ئاسایشی شانشنی هۆڵەندا و خاتو جانێت ئەلبێرتا، کونسوڵی گشتی شانشینی هۆڵەندا.

 

لە دەسپێکدا، بەڕێز یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگە پوختەیەکی تایبەت بە دوایین بەرەوپێشچوونەکانی ناوچەکە پێشکەش کردو خۆشحاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بە ئاستی پەیوەندیەکان لەگەڵ شانشینی هۆڵەندا و بوونی کونسوڵگەری گشتی لە هەولێر. دواتر، پووختەیەکی پێشکەش کرد تایبەت بە ڕەوشی مرۆیی ئاوارە و پەنابەران و پێداویستیەکانیان.

شاندی میوان، سوپاسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەیان کرد بۆ هاوکاری و هەماهەنگی بەردەوامیان لەگەڵ کونسوڵگەری وڵاتەکەیان لە هەرێم. دواتر هەردولا جەختیان کردەوە لە هەماهەنگی زیاتر لە بوارەکانی مرۆیی و ئاوارە و پەنابەران.
 




شاندێکى کۆنگرێسى ئەمریکا بە یاوەرى کونسوڵى گشتى ئەو ووڵاتە لە هەولێر سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەیان کرد
WED, 8 AUG 2018 17:39

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی (٨/٨/٢٠١٨) شاندێکى کۆنگرێسی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بە یاوەرى ستیڤن فاگین کونسوڵى گشتى ئەو ووڵاتە لە هەولێر لە لایەن خاتوو سیهام جەبەلی یاریدەدەری بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەت لە فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازیان لێکرا.

 
نێچیرڤان بارزانی پێشوازى له‌ كونسولی نوێی ئه‌ڵمانیا كرد‌
WED, 8 AUG 2018 16:53

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌‌ 8/8/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ خاتوو باربارا وۆلڤ، كونسولی گشتیی نوێی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

 
نێچیرڤان بارزانی: ئێمه‌ له‌ناو تونێلێكی زۆر تاریكدا بووین، ئێستا ڕووناكیمان لێ دیاره‌
TUE, 7 AUG 2018 22:52

دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7/8/2018ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، باسی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ ڕه‌وشی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ى كرد.

 

 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى به‌ نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌ ده‌كات

TUE, 14 AUG 2018 23:52

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ به‌ڕێز مایكل پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه‌ پێگه‌یشت.

 

نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ میرى كوێت ده‌كات

TUE, 14 AUG 2018 18:50

به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى خوشكیانه‌وه‌، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خاوه‌نشكۆ میرى كوێت به‌ڕێز شێخ صباح الاحمد الجابر الصباح كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

 

سێیەمین ڕاپۆرتی كۆمپانیای (دیلۆیت)ی جیهانی سەبارەت بە وردبینی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان

MON, 13 AUG 2018 18:48

لە چوارچێوەی پڕۆژەی وردبینی سەربەخۆی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ڕاپۆرتی سێیەمی وردبینی و پشتڕاستكردنەوەی زانیارییەكان لەلایەن (كۆمپانیای جیهانی دیلۆیت بۆ وردبینی و ڕاوێژكاری) تایبەت بە داتا و زانیاریی نوێ دەربارەی هەناردەكردن، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوت بۆ سێ مانگی یەكەمی ساڵی 2018 (1ی كانونی دووەم تا 31ی ئاداری 2018) لە پێگەی ڕەسمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە.

 

یاریدەدەری بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە ستایشی كار و چالاكییه‌كانی بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەولێر کرد

SUN, 12 AUG 2018 20:01

خاتوو سیهام جەبەلی ، یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە  پێشوازی کرد له‌ بەڕێز پۆڵ گاریۆ، بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەولێر كه‌ به‌ بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی ئەرکەکەی وەکو بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی ووڵاتەکەی له‌ هه‌رێمی كوردستان ، سه‌ردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی كردبوو..