فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
TUE, 17 JUL 2018 10:47 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: THU, 5 JUL 2018 14:58
نێچیرڤان بارزانی پێشوازى باڵیۆزی ژاپۆن كرد

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 5/7/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێزان فۆمیۆ ئیوای، باڵیۆزی ژاپۆن له‌ عێراق و كاسۆمی موریاسۆ، كونسولی ژاپۆن له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز باڵیۆزی ژاپۆن كه‌ به‌مه‌به‌ستی ماڵئاوایی و كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی له‌ عێراق سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی كردبوو، سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ پشتگیرى له‌ كار و چالاكییه‌كانی له‌ماوه‌ی كاركردنیدا و جه‌ختى له‌ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ژاپۆن كرده‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاسی به‌ڕێز ئیوای كرد بۆ ئه‌و كار و چالاكییانه‌ی له‌ عێراق و هه‌رێمی كورستان ئه‌نجامی داون‌ كه‌ ڕۆڵێكی به‌رچاوی له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ژاپۆن و عێراق به‌گشتی و به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه‌ و له‌ كاری نوێیدا هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، هه‌روه‌ها سوپاسی حكوومه‌تی ژاپۆنی كرد بۆ هه‌موو ئه‌و هاوكارییانه‌ی پێشكه‌ش به‌ هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ و هیوای خواست له‌ چوارچێوه‌ی پرۆگرامی هاكارییاندا بۆ عێراق، به‌شی هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ن.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق كرا و هه‌ردوولا هاوڕابوون كه‌ به ‌زووترین كات كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق پێكبهێنرێت تاكو خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتیان بكات و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.




نێچیرڤان بارزانی به‌شداری ڕیوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌ركۆماری توركیا ده‌كات
MON, 9 JUL 2018 20:42

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 9/7/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر داوه‌تی فه‌رمیی به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیر و به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی جیهان، له‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا كرد.

 
نێچیرڤان بارزانی به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى دانانى بەردی بناغەی کونسولخانەی ئەمەریکا لە هەولێر كرد
FRI, 6 JUL 2018 13:01

سه‌رله‌به‌یانیی ئەمڕۆ هەینی ٦/٧/٢٠١٨ لە  ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، به‌ڕێزان دۆگڵاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق  و كین گرۆس کونسولی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی و هه‌رێمی كوردستان، له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا بەردی بناغەی كۆمه‌ڵگه‌ى کونسولخانەی وڵاته‌ یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هەولێر دانرا.

 
نێچیرڤان بارزانی: ئاڵۆزبوونی دۆخی كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری جێگه‌ی نیگه‌رانیی ئێمه‌یه‌
THU, 5 JUL 2018 17:54

دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4/7/2018ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان باسی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ ڕه‌وشی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌وه‌ كرد.

 

 

کونسوڵی گشتی تازەی شانشینی هۆڵەندا دەست بەکار بوو

SUN, 15 JUL 2018 15:00

بەبۆنەی دەست بەکار بوونی وەک کونسوڵی گشتی نوێی شانشینی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بەڕێز ولیام نیکۆڵاس کوزین، سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کرد و لەلایەن خاتوو سیهام جەبەلی، یاریدەدەری بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لێکرا.


گرووپی دۆستایەتی هەرێمى کوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا APPG کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا

SAT, 14 JUL 2018 22:43

گرووپی پەرلەمانتارانی هەموو پارتەکانی بەریتانیا بۆ پشتگیری لە هەرێمى کوردستان بە ئامادەبوونی نوینەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەریتانیا و ژمارەیەك پەرلەمانتار و لۆرد کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی سازکرد و پەرلەمانتار جاك لۆپریستی جارێکی تر بە سەرۆکی گرووپە هەڵبژێردرایەوە.

 

نێچیرڤان بارزانی: كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا سه‌ركه‌وتوو بوو

TUE, 10 JUL 2018 16:22

دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مارك ڕۆته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له‌ ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه و سه‌ردانیان بۆ توركیا و هۆكاری دواخستنی سه‌ردانیان بۆ به‌لجیكا كرد.

 

نێچیرڤان بارزانی و مارك ڕۆته‌ هاریكاریى هه‌رێمى كوردستان و هۆڵه‌ندا تاوتوێ ده‌كه‌ن

TUE, 10 JUL 2018 15:19

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10/7/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری، به‌ داوه‌تێكی فه‌رمی سه‌ردانی هۆڵه‌ندای كرد و پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆش له‌لایه‌ن به‌ڕێز مارك ڕۆته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌نداوه‌ له‌ ئۆفیسى خۆى له‌ ده‌نهاخ، پێشوازی لێكرا.