فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
MON, 15 OCT 2018 19:05 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: TUE, 10 JUL 2018 16:22
نێچیرڤان بارزانی: كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا سه‌ركه‌وتوو بوو

دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مارك ڕۆته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له‌ ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه و سه‌ردانیان بۆ توركیا و هۆكاری دواخستنی سه‌ردانیان بۆ به‌لجیكا كرد.

سه‌ره‌تا به‌ڕێزیان باسی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد و گوتی: "كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا باش بوو، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سوپاسی هۆڵه‌ندامان كرد بۆ ئه‌و هه‌موو هاوكارییانه‌ی كه‌ كردوویه‌تی له‌ شه‌ڕی دژی داعشدا و هه‌روه‌ها ئه‌و هاوكارییانه‌ی كه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ كردوویه‌تی، سوپاسیشمان كردن بۆ ڕۆڵیان له‌ یارمه‌تیدانی ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ سووریا و شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌ر بوون له‌ هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختیشمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌ داهاتوودا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ په‌ره‌ی پێبده‌ین به‌تایبه‌تی له‌ڕووی ئابوورییه‌وه‌. به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باش بوو".

هه‌ر له‌ باسكردنی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ڕێزیان ئاشكرای كرد "ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جارمه‌ دێم بۆ بینینی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا، پێموایه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كه‌ كه‌ سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بێت بۆ هاوكاریی زیاتری دوولایه‌نه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هۆڵه‌ندا و عێراق به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی".

دواتر له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌ پرۆگرامی هۆڵه‌ندا بۆ ئاوه‌ندانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كانی شه‌ڕی دژی داعش، به‌ڕێزیان ڕایگه‌یاند "ئه‌وان پرۆگرامی خۆیان هه‌یه‌ و ڕێكخراوه‌كانی هۆڵه‌ندی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كاری زۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن و خه‌ریكن به‌رنامه‌ی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن".

سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانیان بۆ توركیا، به‌ڕێزیان گوتی "سه‌ردانمان بۆ توركیا باش بوو، سه‌ردانی ئێمه‌ بۆ توركیا زیاتر بۆ به‌شداری بوو له‌ ڕێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا و هه‌ر له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا ده‌رفه‌ت هه‌بوو كه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین، ئێمه‌ پێمانوایه‌ سه‌ردانمان بۆ توركیا سه‌ره‌تایه‌كی نوێیه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا، دوای ڕووداوه‌كانی ساڵی ڕابردوو ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سه‌ردانی توركیا بكه‌م و به‌ بڕوای من سه‌ردانه‌كه‌ زۆر باش بوو و به‌ باشییش به‌ڕێوه‌چوو".

سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانی بۆ وڵاتی به‌لجیكا كه‌ بڕیار بوو دوێنێ دووشه‌ممه‌ 9/7/2018 ئه‌نجامی بدات، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كرد "سه‌ردانمان بۆ به‌لجیكا به‌هۆی سه‌ردانی توركیاوه‌ دواكه‌وت كه‌ له‌ هه‌مان كاتدا بوو، بۆ هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگ بوو به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی به‌ڕێز سه‌ركۆماری توركیا بكه‌ین و پێموایه‌  له‌لایه‌ن برۆكسلیشه‌وه‌ تێگه‌یشتن بۆ ئه‌مه‌ هه‌یه‌. جارێكی دیكه‌ له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ بروكسل ده‌ست به‌ په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ین بزانین كه‌ی ده‌توانین ئه‌م دیداره‌ ڕێكبخه‌ین و جارێكی دیكه‌ بێینه‌ به‌لجیکا




نێچیرڤان بارزانی: دەرفەتێک بۆ بەغدا و هەرێم هاتووەتە پێش لەسەر بنەمایەکی نوێ و دەستووری مامه‌ڵه‌ بكه‌ن
FRI, 5 OCT 2018 12:52

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 4/10/2018 له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، باسی له‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له‌ هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ دۆخی ئێستای به‌غدا و هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ كرد.

نێچیرڤان بارزانى و هادى ئه‌لعامرى، پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
THU, 4 OCT 2018 16:43

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 4/10/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز هادى ئه‌لعامرى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى ئه‌لفه‌تح كرد.

 
نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا بەشدارى لە ئاهەنگی ۷۵ ساڵەی لەدایک بوون و ۳۵ ەمین ساڵیادی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ بەڕێز لێخ ڤاڵێنسا کرد
THU, 4 OCT 2018 13:38

بەڕێز زیاد رەئوف نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پۆلۆنیا لەگەڵ زۆر میوانانی تری نێوخۆیی و بیانی بەشداری کرد لە ئاهەنگی ۷۵ ساڵەی لەدایک بوون و ۳۵ ەمین ساڵیادی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ بەڕێز ( لێخ ڤاڵێنسا) کە لە ھۆڵی ئۆپێرای شاری گدانسك بەڕێوەچوو .

 

 

باڵیۆزى نوێى کۆمارى سڕبیا لە عیراق ویستى وڵاتەکەى خستەڕوو بۆ پەرەپێدانى پەیوەندیەکانیان لەگەڵ هەرێمى کوردستان

WED, 10 OCT 2018 21:31

دواى دەستبەکاربوونى وەک باڵیۆزى کۆمارى سڕبیا لە عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێز بالۆف ئۆرۆش سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەی کردو لەلایەن بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لێکرا.

 

شاندێکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەریتانیا بەشداری لە کۆنفڕانسی ساڵانەی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا کرد

MON, 8 OCT 2018 18:23

شاندێکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا بەشداری لە کۆنفڕانسی ساڵانەی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا کرد کە لە شاری بێرمینگهام بەڕێوەچوو.

 

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ژنى جه‌ماى ئێزدییان پیرۆز ده‌كات

FRI, 5 OCT 2018 13:00

به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى جه‌ماى ئێزدییان، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى له‌ خوشك و برایانى ئێزدى كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

 

نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له‌ نادیا موراد ده‌كات

FRI, 5 OCT 2018 12:58

به‌بۆنه‌ى به‌ده‌ستهێنانى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتییه‌وه‌، پڕ به‌ دڵ پیرۆزبایى له‌ خاتوو نادیا موراد ده‌كه‌ین. هه‌ر وه‌ك چۆن هه‌میشه‌ كار و چالاكییه‌كانى، مایه‌ى شانازى و خۆشحاڵیى ئێمه‌ بوون، پێدانى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتیش به‌ خاتوو نادیا مایه‌ى شانازى و خۆشحاڵیى ئێمه‌ و هه‌موو خه‌ڵكى كوردستانه‌.