فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SAT, 18 AUG 2018 20:43 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: SAT, 14 JUL 2018 22:43
گرووپی دۆستایەتی هەرێمى کوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا APPG کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا

گرووپی پەرلەمانتارانی هەموو پارتەکانی بەریتانیا بۆ پشتگیری لە هەرێمى کوردستان بە ئامادەبوونی نوینەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەریتانیا و ژمارەیەك پەرلەمانتار و لۆرد کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی سازکرد و پەرلەمانتار جاك لۆپریستی جارێکی تر بە سەرۆکی گرووپە هەڵبژێردرایەوە.

سەرەتا گاری کێنت بەڕێوەبەری گرووپەکە ڕاپۆڕتێکی لەسەر دوایین سەردانی گرووپەکە بۆ کوردستان و بەغدا پێشکەشکرد و تیایدا ئامادەباشی پەرلەمانی کوردستانی نیشاندا بۆ دامەزراندنی گرووپێکی تایبەت لەو پەرلەمانە لەسەر پەیوەندیەکان لەگەڵ بەریتانیا هاوشێوەی گرووپەکەی ئەوان. ووتیشی دەکرێت هەردوو گرووپ بە هاوبەشی کار بکەن بە تایبەتی لە ڕووی ڕاهێنانی پەرلەمانتارانی کوردستان، وە دەکرێت لایەنی تریش هاوبەشی پێبکرێت لەو پڕۆسەیە، وەك دامەزراوەی وێستمینستەر بۆ دیموکراسی، هاوکات کار بکرێت لەسەر بەرزکردنەوەی تواناکانی ڕێکخراوە مەدەنیەکان، بە تایبەتیش ڕێکخراوەکانی لاوان و قوتابیان.

جاك لۆپرێستی سەرۆکی گرووپەکە ئاماژەی بەوەدا کە بەهێزترین لایەنەکانی گەشتەکەیان سەردانی بەغدا و پەرلەمانی کوردستان و ئامادەباشی پەرلەمانی کوردستان بوو بۆ دامەزراندنی گرووپی پەرلەمانتارانی کوردستان تایبەت بە پەیوەندیەکان لەگەڵ بەریتانیا. ووتیشی: " پەیوەندیە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا زۆر گرینگن. ئێمە کاری زیاتر دەکەین لەسەر برەودان بەو پەیوەندیانە."

 

لەلایەکی ترەوە پەرلەمانتار ڕۆبەڕت هاڵفن جێگری سەرۆکی گرووپەکە باسی خواستی قوتابیانی زانکۆکانی کوردستانی کرد کاتێك لە زانکۆکانیان لە هەولێر و دهۆك قسەی لەگەڵیان کردووە بۆ ئەوەی خوێندنیان لە بەریتانیا تەواو بکەن، بەڵام هاوکات دووچاری زەحمەتکاری زۆر دەبنەوە لە کاتی داواکردنی ڤیزەی بەریتانیا. بەڵێنیشیدا ئەو پرسە لەگەڵ حکومەتی ووڵاتەکەی باس بکات.

ئامادەبوانی کۆبوونەوەکە هەروەها باسیان لە پرسی بوونی پەنابەر و ئاوارەکانی ناوەخۆیی کرد لە هەرێم کە بارگرانیەکی ئابووری زۆریان خستۆتە سەر شانی هەرێم. هاوکات پەرلەمانتار خاتوو ماری گلیندن پێشنیاری کرد پەیوەندیەکانی نێوان زانکۆکان، شارەکان و لینکە کۆمەڵایەتیەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا بەکاربهێنرێت بۆ ئەوەی کاریگەری ئەرێنی زیاتر لەسەر پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا دروست بکات.

کاروان جمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا پیرۆزبایی لە جاك لۆپریستی کرد بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی گرووپی APPG وە سوپاسی ناوبراو و ئەندامانی گرووپەکەی کرد بۆ پشتگیری بەردەوامیان لە هەرێمی کوردستان. هاوکات ستایشی نمایشەکانی هێزە ئاسمانیەکانی بەریتانیای کرد لە ئاسمانی لەندەن بە بۆنەی سەد ساڵەی دامەزراندنی و ڕۆڵی کاریگەریان لە ڕاگڕتنی هێرشەکانی داعش لەسەر هەرێم و عیراق. هاوکات بە کورتی باسی هەڵبژاردنە گشتیەکانی ئەم دواییەی عێراق و ڕۆڵی کورد کرد لە دامەزراندنی حکومەتی نوێی عیراق و ووتی: " ئێمە ئێستا چاوەڕێی دامەزراندنی حکومەتێکی گشتگیر و بنکەفراوانین لە عیراق و هیوادارین ئێمەش بەشێک بین لەو حکومەتە. حکومەتێك بێت هەموو هەڵەکان و تراژیدیاکان کە بەسەر عیراقدا هاتون لەبەرچاو بگرێت. حکومەتێك بێت کە بەڕاستی نوێنەرایەتی هەموو لایەك بکات و خزمەتگوزاری پێشکەش بە هەموو لایەك بکات بە بێ جیاوازی بۆ ئەوەی سەقامگیری یەکجارەکی لە ناوچەکە دروست بکات."

 

   




یاریدەدەری بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە ستایشی كار و چالاكییه‌كانی بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەولێر کرد
SUN, 12 AUG 2018 20:01

خاتوو سیهام جەبەلی ، یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە  پێشوازی کرد له‌ بەڕێز پۆڵ گاریۆ، بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەولێر كه‌ به‌ بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی ئەرکەکەی وەکو بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی ووڵاتەکەی له‌ هه‌رێمی كوردستان ، سه‌ردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی كردبوو..

 
شاندێکى کۆنگرێسى ئەمریکا بە یاوەرى کونسوڵى گشتى ئەو ووڵاتە لە هەولێر سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەیان کرد
WED, 8 AUG 2018 17:39

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی (٨/٨/٢٠١٨) شاندێکى کۆنگرێسی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بە یاوەرى ستیڤن فاگین کونسوڵى گشتى ئەو ووڵاتە لە هەولێر لە لایەن خاتوو سیهام جەبەلی یاریدەدەری بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەت لە فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازیان لێکرا.

 
نێچیرڤان بارزانی پێشوازى له‌ كونسولی نوێی ئه‌ڵمانیا كرد‌
WED, 8 AUG 2018 16:53

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌‌ 8/8/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ خاتوو باربارا وۆلڤ، كونسولی گشتیی نوێی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

 

 

یاریدەدەری بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە ستایشی كار و چالاكییه‌كانی یاریدەدەری کونسوڵی گشتی کۆماری فەڕەنسا لە هەولێر دەکات

FRI, 17 AUG 2018 13:18

خاتوو سیهام جەبەلی ، یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە  پێشوازی کرد له‌ بەڕێز ئەلیکساندەر پیکێ، یاریدەدەری کونسوڵی گشتی کۆماری فەڕەنسا لە هەولێر كه‌ به‌ بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی ئەرکەکەی وەکو یاریدەدەری کونسوڵی گشتی ووڵاتەکەی، سه‌ردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی كردبوو.

 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى به‌ نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌ ده‌كات

TUE, 14 AUG 2018 23:52

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ به‌ڕێز مایكل پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه‌ پێگه‌یشت.

 

نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ میرى كوێت ده‌كات

TUE, 14 AUG 2018 18:50

به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى خوشكیانه‌وه‌، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خاوه‌نشكۆ میرى كوێت به‌ڕێز شێخ صباح الاحمد الجابر الصباح كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

 

سێیەمین ڕاپۆرتی كۆمپانیای (دیلۆیت)ی جیهانی سەبارەت بە وردبینی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان

MON, 13 AUG 2018 18:48

لە چوارچێوەی پڕۆژەی وردبینی سەربەخۆی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ڕاپۆرتی سێیەمی وردبینی و پشتڕاستكردنەوەی زانیارییەكان لەلایەن (كۆمپانیای جیهانی دیلۆیت بۆ وردبینی و ڕاوێژكاری) تایبەت بە داتا و زانیاریی نوێ دەربارەی هەناردەكردن، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوت بۆ سێ مانگی یەكەمی ساڵی 2018 (1ی كانونی دووەم تا 31ی ئاداری 2018) لە پێگەی ڕەسمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە.