فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
WED, 19 DEC 2018 15:14 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: FRI, 3 AUG 2018 12:15
نێچیرڤان بارزانی: چاككردنی دۆخی ئێزدیان ئەركێكی هاوبەش و هەمەلایەنەیە

بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بەبۆنەی ساڵیادی كۆمەڵكوژی و ڕفاندنی هەزاران ئێزدى لەلایەن داعشەوە، دەڵێ بەردەوام دەبین لەسەر ڕزگاركردن و بایەخدان بە ڕزگاركردنی ئەو ڕفێندراوانەی هێشتا ڕزگار نەكراون و ونن، هەروەها بایەخدان بە چاككردنی بارودۆخی ژیانیان، لە هەمان كاتدا داوا دەكات حكوومەتی فیدرالیی عێراق بە زوویی بارودۆخی دەڤەری شنگال ئاسایی بكاتەوە و ئەركی خۆی لە ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكەدا بەجێ بگەیه‌نێت، داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەكات ئەو كۆمەڵكوژییە بە شێوەیەكی فەرمی بە جینۆساید بناسێندرێت و بەشدار بن لە باشكردنی ژیانی خەڵكی شنگالدا.


ئەمەش دەقی پەیامەكەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانە:

پەیامی ساڵیادی كۆمەڵكوژی و ڕفاندنی ئێزدییان

ئەمڕۆ ساڵیادی كۆمەڵكوژییەكی دیكەی ئێزدییانە لەلایەن ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشەوە. ئەو كۆمەڵكوژییە وەك یەكێك لە دڕندانه‌ترین كۆمەڵكوژییەكانی سەدەی بیستویەك كەوتە مێژووی گەلی كوردستان و مرۆڤایەتییەوە.

لەو هێرشه‌دا بۆ سەر دەڤەری شنگال 1293 كەسی سیڤیلی دەڤەری شنگال شەهید كران، هەروەها 6417 ئێزدیش ڕفێندران كە زۆربەی زۆریان منداڵی كچ و ئافرەتن و 2745 منداڵیش بێ دایكوباوك بوون. دەیان پەرستگەی ئێزدییان وێران كران و تا ئێستا 69 گۆڕی بەكۆمەڵ دۆزراونەتەوە. ئەوانە و چەندین ئامار و بەڵگەی دیكە بەسن بۆ ئەوەی پەرلەمان و حكوومەتی عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە بڕیارێكی تایبەت دان بە جینۆسایدی ئێزدییاندا بنێن.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت لە بەجێگەیاندنی ئەركی خۆی لە پاراستنی ئێزدییان و هاوكاریكردنی زیاتری ئاوارەكانی دەڤەری شنگال، هەروەها نووسینگەی تایبەتیمان بەردەوام دەبێت لە كاركردن بۆ ڕزگاركردنی ڕفێندراوان كە تا ئێستا نیوەیان ڕزگار كراون و تا ڕزگاركردنی هەموو خوشك و برا ئێزدییە ڕفێندراوەكانمان ناوه‌ستین. حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەپێی تواناكانی هەوڵی باشكردنی ژیانی ئاوارەكانی دەڤەری شنگال ده‌دات كە چەند ساڵە لە دۆخێكی ناخۆشی ئاوارەییدا دەژین.

لەو ڕۆژە خەمناكەدا بە پێویستی دەزانین حكوومەتی فیدرالیی عێراق دەستبكات بە ئاساییكردنەوەی بارودۆخی دەڤەری شنگال و بەجێگەیاندنی ئەركی خۆی لە ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكە و دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان بۆ ئەوەی ئاوارەكان بتوانن بە شێوەیەكی ئاسایی بگەڕێنەوە سه‌ر زێدی باب و باپیرانیان.

هەروەها داوا لە دەوڵەتانی ئەندام لە هاوپەیمانیی دژی داعش و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەگشتی دەكەین بەشدار بن لە ئاوەدانكردنەوەی دەڤەری شنگال و باشكردنی ژیانی خەڵكی ئەو ناوچەیە كە جینۆسایدكردن و لێكەوتەكانی و خراپیی گوزەران، ژیانی ئەوانی تەواو ناخۆش كردووە. ئاوەدانكردنەوە و باشكردنی ژیانی خەڵكی دەڤەری شنگال ئەركێكی هاوبەش و هەمەلایەنەیە.

لەم ڕۆژەدا سەری ڕێز بۆ قوربانیان و گیانی پاكی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دادەنوێنین كە لەپێناو ڕزگاركردنی شنگالدا شەهید بوون و تێكشكاندنی داعش لە كوردستان و عێراق و ناوچەكەدا لە شنگالەوە دەستیپێكرد.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان
3/8/2018
 




وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری گەیشتنە هەرێمى کوردستان
TUE, 18 DEC 2018 17:56

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری گەیشتنە شاری هەولێر، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن کەریم سنجارى وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کورستان و فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت و دڵشاد بارزانى نوێنەرى حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا پێشوازییان لێکرا.

 
نێچیرڤان بارزانی داواى به‌رده‌وامیى هاوكارییه‌كانى هۆڵه‌ندا بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
TUE, 18 DEC 2018 11:59

دوای کۆبوونەوەی نێوان به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ستێف بلۆك وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا، لە لێدوانیكى ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا باسیان له‌ ناوه‌ڕۆكی كرد.

 
نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا كۆبوونه‌وه‌
TUE, 18 DEC 2018 11:56

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18/12/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز ستێف بلۆك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه‌ له‌به‌ڕێزان باڵیۆزی هۆڵه‌ندا له‌ عێراق وكونسوڵی گشتیی هۆڵه‌ندا له‌ هه‌رێمی كوردستان پێكهاتبوو.

 

 

بە ئامادەبوونى بەرپرسانى حکومەت، نووسینگەی کونسوڵگەری ژاپۆن یادی هەشتاو پێنجەمین ساڵیادی ڕۆژی لەدایکبوونی ئیمپڕاتۆری ژاپۆنی لە هەولێر کردەوە

WED, 19 DEC 2018 12:08

بەبۆنەى هەشتاو پێنجەمین ساڵیادى رۆژى لەدایکبوونی ئیمپراتۆری وڵاتی ژاپۆن،  نووسینگەى کونسوڵگەرى ژاپۆن لە هەرێمى کوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و باڵیۆزى ژاپۆن لە عیراق و پەرلەمانتار و دیپلۆماتکاران، رێوڕەسمێکى لە شارى هەولێر سازکرد.

 

نێچیرڤان بارزانى: له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا خوازیارى په‌یوه‌ندیى باشترین

TUE, 18 DEC 2018 22:19

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12/12/2018 دوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و هایكۆ ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان دوان.

 

نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه‌

TUE, 18 DEC 2018 22:16

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18/12/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز هایكۆ ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

 

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی نوێی ژاپۆن كۆبوونه‌وه‌

TUE, 18 DEC 2018 21:22

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18/12/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز ناوفومی هاشیمۆتۆ باڵیۆزی نوێی ژاپۆن له‌ عێراق كرد.