فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
MON, 18 FEB 2019 10:03 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: MON, 24 SEP 2018 15:00
رێوڕەسمى ٦٩یەمین ساڵیادى رۆژى نیشتمانى کۆمارى چینى میللى لە هەولێر بەڕێوەچوو

کونسوڵگەرى گشتى کۆمارى چینى میللى یادى ٦٩یەمین ساڵەى رۆژى نیشتمانى خۆى لە شارى هەولێر بە ئامادەبوونى بەرپرسانى حکومەتى هەرێم و پەرلەمانتارو دیپلۆماتکارو نوێنەرانى لایەنە سیاسیەکان کردەوە.

لە سەرەتاى رێوڕەسمەکەدا بەڕێز  نی ڕوچی، کونسوڵی گشتی کۆماری چینی میللی ووتارێکى پێشکەش کرد. تیایدا بەخێرهاتنى سەرجەم میوانەکانی کرد بۆ ٦٩یەمین ساڵیادی کۆماری چینی میللی لە هەولێرو ئاماژەی بەوەکرد کەوا ئەم مەڕاسیمە دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوەی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی دۆستانی لە هەرێمی کوردستان بکات بۆ پاڵپشتی و هەماهەنگی کردنی کونسوڵگەری گشتی چین لە هەولێر و  ووتی"٥ مانگ لەمەوبەر، کۆمەڵێک بیروڕام لەسەر چەندین پرسی جیاجیا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم و خەڵکی ئاسایی سەر شەقامەکان لێرە لە هەرێمی کوردستان گۆڕیەوەو بۆم دەرکەوت کەوا هەرێمی کوردستان دەخوازێت پەیوەندی و هەماهەنگیەکانی لەگەڵ چین زیاتر بەرەوپێش ببات لە بوارە جیاوازەکاندا.

 

کونسوڵی گشتی کۆماری چینی میللی لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند کەوا ووڵاتەکەی هیوا دەخوازێت بۆ ئەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ هەرێم زیاتر بەرەو پێش ببات و هانی کۆمپانیا چینیەکان دەدەن بۆ ئەوەی بێنە هەرێمی کوردستان و بەشداربن لە دووبارە بونیاتنانەوەی ناوچەکە لە قۆناغی دوای شەڕی تیرۆرستان.

بەڕێزیان  دووپاتی کردەوە کەوا گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستان سەختی ئێستای باری ئابووری تێدەپەڕێنێت و داهاتوویەکی سەرکەوتووانەی دەبێت.

 

پاشان فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت وتارى حکومەتى هەرێمى کوردستانى خوێندەوەو بەناوى گەل و حکومەتى هەرێمى کوردستان پیرۆزبایى لە گەل و حکومەتى کۆمارى چینى میللى کرد بە بۆنەى ٦٩یەمین سالیادى رۆژى نیشتمانى.

بەڕێزیان گووتى لە ئاکامی سیاسەتی دەرگای کراوە، ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم پەیوەندیەکی پتەوی لەگەڵ کۆماری چین و ژمارەیەکی زۆری ووڵاتانی جیهان هەیە. ئێمە پەیوەندیە دبلۆماسی و ئابووری و ئاسایش و کەلتووریەکان لەگەڵ ئەم ووڵاتانە بەهەند هەڵدەگرین.

هەروەها گووتى ئاگادارم کە زۆربەتان چاودێری هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و گفتوگۆکان لە بەغدا لەگەڵ لایەنە عێراقیەکان دەکەن بۆ پێکهێنانی حکومەتی فیدڕاڵی داهاتوو. ئامانجی هەرێمی کوردستان وەدەستهێنانی ئاسایش و سەقامگیریە لەسەرتاسەری عێراق، بونیاتنانی ئابوورییەکە کە پشت بە سەرچاوەی جۆراوجۆر ببەستێت وە پێکهێنانی حکومەتێک کە نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی سەرجەم گەلانی عێراق بکات بە یەکسانی.

بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت لە درێژەى ووتارەکەیدا گووتى حکومەتی هەرێم هانی کۆمارى چینى میللى و  تەواوی هاوبەشەکانمان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەدات کە ئاستی بارزگانی و وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستانی بەرزبکەنەوە وەکو ناوچەیەکى گرینگى ئابوورى بۆ عیراق و ناوچەکە. 

 

دەقى ووتاری بەڕێز فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ٦٩ یەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری چینی میللی

ئامادەبووانی بەڕێز..
بەڕێز نی ڕۆچی، کونسوڵی گشتی کۆماری چینی میللی لە هەولێر
دیپلۆماتکاران، بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەندامانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، میوانە بەڕێزەکان، خانمان و بەڕێزان دۆستە چینیەکانمان.

ئێوارەی هەموو لایەکتان باش!
بەناوی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم، خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم پیرۆزبایی لە دۆستە چینیەکانمان بکەم بەبۆنەی ٦٩یەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری چینی میللی وە زۆر خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم ئەم ئێوارەیە لەگەڵ تەواوی دۆستەکانمان لێرەین بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ٦٩ یەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری چینی میللی.

هەروەها سوپاسی کونسوڵگەری گشتی چین لە هەولێر دەکەین بۆ ڕەخساندنی ئەم دەرفەتە بۆ حکومەتی هەرێم تاوەکو سوپاسگوزاری خۆی دەرببڕێت بۆ ئەو پەیوەندیە پتەوەی کە لەگەڵ چین و گەلی چین هەیەتی.

کۆماری چینی میللی ئەزموون و ڕێگایەکی دوورودرێژی بڕیووە لە ڕۆژی دامەزراندنیەوە تاوەکو گەیشتۆتە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆ. وە لە ئێستاشدا بووەتە بزوێنەری گەشەسەندنی ئابووری جیهانی و دووەم گەورەترین ئابووری لە جیهاندا و گەورەترین هەنادەکار و خاوەنی ئابوورییەکی بەهێزی دراوی بیانیە.

لەماوەی ٧٠ ساڵی ڕابردوودا، بەتایبەتیش لە ٤٠ ساڵی ڕابردوودا لەکاتی دەستپێکردنی چاکسازییەکانی ئابووری ساڵی ١٩٧٨، چین گەشەسەندنێکی ناوازەی لە ڕووی ئابووری و نوێخوازی کەلتوورییەوە بەخۆیەوە بینی. ئێمەش لە هەرێمی کوردستان خوازیارین سوود لە ئەزموونەکانی بەرەوپێشچوونی چین وەربگرین.

لەگەڵ ئەوەشدا، هەرێمی کوردستان هەنگاوی باشی ناوە بۆ گەشەسەندنی بواری ئابووری و کۆمەڵایەتی هەروەها ناوچەیەکی سەقامگیر بووە لە هەرێمێکی سەخت و دژواردا.

ئێمە سوپاسی پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەین بۆ بەرجەستەبوونی ئەم سەقامگیرییە، وە ئەوان زۆر گرنگن بۆ خۆڕاگریمان بە درێژایی مێژوو. بۆیە هەرگیز قوربانیدانی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایش لەبیرناکەین کە ئارامی کوردستانیان پاراست ئەمەش بووە هۆی ئەوەی دووبارە ڕەوشی ئابووریمان هێزی بێتەوە بەر.

لە ئاکامی سیاسەتی دەرگای کراوە، ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم پەیوەندیەکی پتەوی لەگەڵ کۆماری چینی میللی و ژمارەیەکی زۆری ووڵاتانی جیهان هەیە. ئێمە پەیوەندیە دیپلۆماسی و ئابووری و ئاسایش و کەلتووریەکان لەگەڵ ئەم ووڵاتانە بەرز دەنرخێنین کە ئەمڕۆ زۆربەیان لەم بۆنەیە ئامادەن.

ئاگادارم کە زۆربەتان چاودێری هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و گفتوگۆکان لە بەغدا لەگەڵ لایەنە عێراقیەکان دەکەن بۆ پێکهێنانی حکومەتی فیدڕاڵی داهاتوو. ئامانجی هەرێمی کوردستان بریتیە لە بەرجەستەکردنی ئاسایش و سەقامگیری لەسەرتاسەری عێراق بۆ بونیاتنانی ئابوورییەکی خۆڕاگر کە پشت بە سەرچاوەی جۆراوجۆر ببەستێت وە پێکهێنانی حکومەتێک کە نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی سەرجەم گەلانی عێراق بکات بەشێوەیەکی یەکسان.

لەکاتی دووبارە هەڵسانەوەی ئابووری لە قۆناغی دوای داعش، حکومەتی هەرێم هانی حکومەتی چین و  تەواوی هاوبەشەکانمان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەدات کە ئاستی بارزگانی و وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستانی بەرزبکەنەوە وەکو هەرێمێک بتوانێت دەستی بە بازاڕی ڕاستەقینەی خۆی بگات و خزمەتی تەواوی عێراق بکات.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پابەندبوون بە پەرەپێدانی زیاتری ئاستی پەیوەندیەکانی لەگەڵ چین و بەردەوامیدان بە هەماهەنگی نێوان هەردوو حکومەت.

لە کۆتاییدا، دەمەوێت ستایشی پەیوەندی دۆستانە و هەماهەنگی نێوان چین و هەرێمی کوردستان بکەم.

حکومەتی هەرێم سەرکەوتنی زیاتر بۆ کۆماری چینی میللی و هەرێمی کوردستان و هەروەها بەختەوەری و سەلامەتیش بۆ هاوڵاتیانی هەردوولا دەخوازێت.

جارێکیتر، ٦٩یەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری چینی میللی پیرۆزبێت و بەهیوای ئێوارەیەکی ئاسوودە بە هەموولایەک.

 




نێچیرڤان بارزانى و عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌ به‌غدا كۆبوونه‌وه‌
THU, 7 FEB 2019 20:16

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 7/2/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبووه‌وه‌.

 
کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە وۆرکشۆپێکیان لەژێر ناونیشانی "فراوانکردنی بواری پاراستنی مافی پەنابەران و پەناخوازان لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدا
THU, 7 FEB 2019 19:09

ئەمڕۆ ( ٧ ی شوباتی ٢٠١٩) کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە عیراق  UNHCR بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەتى هەرێمی کوردستان وۆرکشۆپێکیان لەژێر ناونیشانی "فراوانکردنی بواری پاراستنی مافی پەنابەران و پەناخوازان لە هەرێمی کوردستان" لە هەولێر  بە ئامادەبوونى فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە و برۆنۆ گیدۆ نوێنەرى کۆمسیارى باڵاى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى پەنابەران و خاتوو سیهام جەبەلى یاریدەدەرى بەرپرسى فەرمانگە ئەنجامدا.

 
نوێنەرى کۆمسیارى باڵاى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى پەنابەران لە عیراق سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد
THU, 7 FEB 2019 18:40

ئەمرۆ رۆژى پێنچشەممە ٧/٢/٢٠١٩ بەڕێز برۆنۆ گیدۆ نوێنەرى کۆمسیارى باڵاى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى پەنابەران لە عیراق  سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کردو لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لێکرا.

 

 

نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پۆلۆنیا لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی مازۆڤێسكی پۆڵۆنى کۆبووەوە

TUE, 12 FEB 2019 20:38

زیاد رەئوف نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پۆڵۆنیا لەگەڵ بەڕێز ئادەم ستروژیك سەرۆكی ھەرێمی مازۆڤێسكی كە گەورەترین و گرینگترین ھەرێمی پۆلۆنیایە و پایتەختەكەشی وارشۆیە کۆبووەوە.

 

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا بە فەرمی بەشداری لە کونفرانسێک لە سەر ئیزیدیەکان لە ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسی کرد

TUE, 12 FEB 2019 12:59

خاتوو جاكی دیرۆمیدی گووتى‌ ئامانجی سه‌ره‌كی لێره‌دا پارێزگاری كردنه‌ له‌ ژنان و منداڵان كه‌ بونه‌ته‌ قوربانی ده‌ستی داعش و ئاواره‌ و بێ سه‌رپه‌رشت. هه‌وڵبدرێت لانه‌یه‌كیان بۆ ئاماده‌بكرێت هه‌تاوه‌كو له‌ بارودۆخێكی گونجاودا بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانی خۆیان، ئه‌ویش به‌ دابینكردنی داهاتووه‌یه‌ك، كه‌ تێیدا په‌روه‌رده‌و خوێندن بۆ منداڵان وه‌ ئاماده‌كاری پیشه‌ی بۆ ژنان ده‌سته‌به‌ر بكرێت.

 

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ كونسولی گشتى كوێت له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

MON, 11 FEB 2019 16:59

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11/2/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز د. عومه‌ر ئه‌لكنده‌ری، كونسولی گشتى كوێت له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

 

بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ‌ باڵیۆزی ئیسپانیا له‌ عێراق کۆبووەوە

SAT, 9 FEB 2019 21:06

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9/2/2019  فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە، پێشوازی له‌  خوان خۆسێ ئیسكۆبار ستێمان، باڵیۆزی ئیسپانیا له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.