فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
THU, 18 OCT 2018 09:04 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: THU, 4 OCT 2018 12:16
لە هەولێر، کونسوڵگەرى گشتى ئەڵمانیا مەڕاسیمى 28ەمین ساڵیادى یەکگرتنەوەى ئەڵمانیا و رۆژى نیشتمانى وڵاتەکەیانى کردەوە

بەبۆنەى رۆژى 3ى ئۆکتۆبەرو 28ە مین ساڵیادى یەکگرتنەوەى هەردوو ئەڵمانیاى رۆژهەڵات و رۆژئاوا، کونسوڵگەرى گشتى کۆمارى ئەڵمانیاى فیدڕاڵ بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە وەزیرانى حکومەت و پەرلەمانتارو سکرتێرو سەرۆکى پارت و لایەنە سیاسیەکان و نوێنەرانى وڵاتانى بیانى و بەرپرسانى سەربازى و ژمارەیەکى زۆرى رەوەندى ئەڵمانیا لە هەرێم ئاهەنگێکى پێشوازى لە هوتێل رۆتانا لە هەولێر رێکخست.

لە سەرەتاى مەڕاسیمەکەدا خاتوو باربارا وۆڵف بەخێرهاتنى میوانانى کرد بۆ ئاهەنگی رۆژی نیشتمانی ئەڵمانیا – رۆژی یەکگرتنەوەی ئەڵمانیا. بەڕێزیان گووتى تەنیا لەگەڵ ئێوە" درووشمی ئەمساڵی ئاهەنگگێڕانی یادی رۆژی یەکگرتنەوەی ئەڵمانیایە. تەنیا لەگەڵ ئێوە ئەوەمان وەبیردێنێتەوە کە یەکگرتنەوەی ئەڵمانیا تەنیا لەرێی کۆمەڵێک ئەکتەرەوە مەیسەربوو. سەرەتا ئەو هاوڵاتییە چالاکانەی ئەڵمانیای رۆژهەڵات بوون، کە لە پایزی 1989 رژانە سەرشەقامەکان. هەروەها دراوسێ ئەوڕوپپیەکانمان کە سنوورەکانیان ئاوەڵاکردن و پێشوازیان لە ئەڵمانیای یەکگرتوو لە یەکێتی ئەوروپادا کرد. دواجاریش هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان کە ئەوانیش پشتگیریی یەکگرتتنەوەکەیان کرد. هەموو ئەو ئەکتەرانە پێکەوە بوون بە مایەی وەدیهێنانی یەکگرتنەوەی ئەڵمانیا. هەمیشە سوپاسگوزارین بۆ ئەو پشتگیریی و متمانە نێودەوڵەتییە.

 

کونسوڵى گشتى ئەڵمانیا لە ووتارەکەى گووتى: 28 ساڵ دوای یەکگرتنەوە شانۆی نێودەوڵەتی تەواوگۆڕاوە: جیهانگیریی و مەترسییە سنووربڕەکان بوونەتە هۆی تەحەددا گەلێکی نوێ و هەروا بەیەکەوە هاوبەستەیی نوێ. ئەڵمانیا باوەڕی بە زەروورەتی هەماهەنگی فرەلایەنە هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم تەحەددایانە. بۆ ئێمە نەتەوە یەکگرتووەکان ناوەندی هەماهەنگیی فرەلایەنەیە و ئەڵمانیاش هەوڵدەدات نەتەوە یەکگرتووەکان بەهێزتربکات لە دوو ساڵی داهاتووی ئەندامێتییدا لە ئەنجومەنی ئاسایش.

سەبارەت بە هاوکارى و هەماهەنگیەکانى ئەڵمانیا لەگەڵ هەرێمى کوردستان خاتوو باربارا گووتى: ئەڵمانیا لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە هاوبەشانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق ، چ نێودەوڵەتی چ خۆجێیی، لەم بوارانەدا کاردەکات: سوپای ئەڵمانیا هێزەئەمنییەکان رادەهێنێت و لەگەڵ هاوبەشەکان راوێژ بۆ چاکسازیی لە هێزەکانی پێشمەرگەدا پێشکەشدەکات. حکومەتی ئەڵمانیا و رێکخراوە ناحکومییەکان کۆمەک پێشکەش بە ئاوارەی ناوخۆ، پەنابەران و هەروەها جڤاتە خۆجێییەکان دەکەن، دامەزراوەگەلێکی وەک پەیمانگای گوتە یان ئاژانسی ئاڵوگۆڕی ئەکادیمی ئەڵمانی پشتیوانی پەیوەندییەکان لە بوارەکانی کولتوور و خوێندنی باڵان، قوتابخانەی ئەڵمانی هەولێر بە گوێرەی پڕۆگرامی ئەڵمانی دەرفەتی فێرکردن پێشکەشدەکات، زانکۆ ئەڵمانی و کوردییەکانیش لە بابەتی نوێی وەک تراوماناسیی و چارەسەریی دەروونی پێکەوە کار دەکەن. ئێمە پابەندین و شانازیش بەو هەماهەنگییە بەرفراوانەوە دەکەین و دەخوازین سوپاسگوزاریی و پێزانینمان بۆ هەموو بەشدارانی دەربڕین.

کونسوڵى گشتى ئەڵمانیا سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان تێڕوانینى وڵاتەکەى خستەڕوو و گووتى: هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان و عێراق دەرفەتی فەسڵێکی نوێ لە رووبوڕووبونەوەی تەحەدداکان لە هەرێمدا، چ لە بواری ئەمنی یا ژێرخان، گەشەی ئابووری و حوکمڕانیی و هەروەها شەڕی دژ بە گەندەڵیی دەڕەخسێنن. ئێمە هیوای بەرنامەیەکی چاکسازییە خوازراوەکان دەخوازین و ئامادەین هاوکاری بەرنامەیەکی لەمجۆرە بکەین. ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتوانی وڵاتێکی کراوە و کۆمەڵگایەکی ئاوەڵا، کە تێیاندا تەواوی ئایینەکان و کەمە نەتەوەکان ئازادی خۆیان ببیننەوە و تەعبیر لە خۆکردن و مافەکانیان پارێزراو بێت.

 

دواتر بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت ووتارێکى پێشکەش کردو لەسەرەتا گووتى بەناوی گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە گەل و حکومەتی ئەڵمانیا دەکەین بەبۆنەی 28 ساڵەی یەکگرتنەوەی هەردوو ئەڵمانیاو بە بەدەرفەتی دەزانم بۆ ئەوەی سوپاسی ئەڵمانیا و هاوبەشە نێودەوڵەتیەکانمان بکەم بۆ ئەو پەیوەندیە بەهێزەی لە نێوانمانە، بەردەوامیش دەبین بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی لە هەرێم.

هەرێمی کوردستان یارمەتیەکانی ئەڵمانیا لەبیرناکات لە شەری دژ بە تیرۆرستانی داعش و دابینکردنی ڕاهێنان و یارمەتیدانی سەربازی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە. هاوکارییەکانی ئەڵمانیا لەم ڕووەوە بەرز دەنرخێنین و سوپاسی ئەڵمانیا و هێزە هاوپەیمانەکان و هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین کە قوربانی زۆریاندا لە پێناو داهاتوویەکی سەقامگیر و ئاشتەوایی لە هەرێمی کوردستان و عێراق.

بەڕێز فەلاح مستەفا گووتى: هیوادارین ئەڵمانیا و یەکێتى ئەوڕوپا و کۆمەڵگاى نێودەوڵەتىلە یارمەتیە مرۆییەکانى بەردەوام بێت بۆ ئاوارە پەنابەران و دابینکردنی هاوکاری بۆ قوربانیانی دەست تیرۆرستانی داعش.

 

بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت ئاماژەى بەوەدا کە حکومەتی هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ پشتیوانی و  یارمەتیەکانی ئەڵمانیاو تەواوی هاوبەشەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەتوانێت ئەرکی پاراستنی پێکهاتە جیاوازەکان لە نێویاندا ئێزیدی و کریستیانەکان لەخۆ بگرێت.

لە کۆتایی ووتارەکەیدا فەلاح مستەفا گووتى دەمەوێ جەخت لەسەر بەردەوامی هەماهەنگی پەیوەندیەکانمان بکەمەوە لەگەڵ ئەڵمانیا بۆ پشتیوانیکردن و بەرەوپێشبردنی زیاتری هەرێمی کوردستان.

 




نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئوسترالیا ڕه‌وشی ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن
TUE, 16 OCT 2018 19:12

له‌ دیدارێكدا خاتوو لۆندێز خۆشحاڵیی خۆی به‌ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربڕی و له‌مباره‌یه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، هه‌روه‌ها هیوای خواست هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی هه‌ردوو كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان سه‌رکه‌وتوانه‌ به‌ڕێوه‌ بچن و سه‌قامیگری و ئاسایش بۆ ناوچه‌كه‌ بگه‌ڕێنرێته‌وه‌.

 
نێچیرڤان بارزانی و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه‌
MON, 15 OCT 2018 20:04

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15/10/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز جۆن سولیڤان جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی باڵای یاوه‌ری كرد كه‌ له‌ به‌ڕێزان ژه‌نه‌رال میگی ڤادل یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هابه‌ش، دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، ستیڤ ڤاگن كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی دیپلۆماسی و سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا پێكهاتبوو.

 
باڵیۆزى نوێى کۆمارى سڕبیا لە عیراق ویستى وڵاتەکەى خستەڕوو بۆ پەرەپێدانى پەیوەندیەکانیان لەگەڵ هەرێمى کوردستان
WED, 10 OCT 2018 21:31

دواى دەستبەکاربوونى وەک باڵیۆزى کۆمارى سڕبیا لە عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێز بالۆف ئۆرۆش سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەی کردو لەلایەن بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لێکرا.

 

 

نێچیرڤان بارزانی و عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆبوونه‌وه‌‌

WED, 17 OCT 2018 20:15

هه‌ر له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٧/١٠/٢٠١٨ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق كۆبووه‌وه‌.

 

نێچیرڤان بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆبوونه‌وه‌

WED, 17 OCT 2018 17:08

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17/10/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراقی فیدرال.

 

نێچیرڤان بارزانی چه‌ند بڕیارێك بۆ باشتركردنی بواری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌كات

WED, 17 OCT 2018 15:06

له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و  ڕیفۆرم و چاكسازییه‌كانه‌ی كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ باشتركردن و پاراستنی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ئه‌نجامیان ده‌دات، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی گرنگی له‌ بواری ته‌ندروستی و كۆنترۆڵكردنی ده‌رمان له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد كه‌ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی بڕیاره‌كانن:

 

فەلاح مستەفا لەگەڵ باڵیۆزى ئوسترالیا لە عیراق باسیان لە پتەوکردنى پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و چەند پرسێکى هەنووکەیی کرد

WED, 17 OCT 2018 09:31

لە دیدارێکى نێوان بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت و خاتوو جۆوان لۆندز باڵیۆزی ئوسترالیا له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری، باس لە پتەوکردنى زیاترى پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و بارودۆخى ئەمڕۆى هەرێم و عیراق و ئاکامى هەڵبژاردنەکان و پرسى پێکهێنانى حکومەتى فیدڕاڵ کرا.