فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SAT, 19 JAN 2019 01:50 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: MON, 29 OCT 2018 15:13
یادى رۆژى نیشتیمانى کۆمارى چیک لە هەولێر کرایەوە

بە بۆنەى رۆژى نیشتمانى کۆمارى چیکو بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە وەزیر و پەرلەمانتارو پارێزگارو دیپلۆماتکارو نوێنەرانى ووڵاتانى بیانى، کونسوڵگەرى گشتى کۆمارى چیک رێوڕەسمێکى سازکرد.

سەرەتاى رێورەسمەکە بە ووتەى بەڕێز میخاڵ سڤۆبۆدا کونسوڵى گشتى کۆمارى چیک لە هەرێمى کوردستان دەستى پێکرد کە تیایدا بەخێرهاتنى ئامادەبووانى کرد بۆ بەشداریکردنیان لە رۆژى نیشتمانى کۆمارى چیک لە هەرێمى کوردستان و گووتى بەناوى دەوڵەتی هاوبەشی چیک و سلۆڤاکیا و چەند نەتەوەیەک تر بەخێرهاتنی سەرجەم میوانان و بەرپرسانی حکومی و باڵیۆز و کونسوڵی گشتی ووڵاتان دەکەم.

 

کونسوڵی گشتی چیک لە ووتارەکەیدا پوختەیەکی سەبارەت بە مێژوو و کەلتوور و ئەو ئەزموونانەی کە کۆماری چیک پێیدا تێپەڕیوە تاوەکو گەیشتۆتە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆ پێشکەشکرد.

سەبارەت بە پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمارى چیک بەڕێزیان گووتی مێژووی پەیوەندی نێوان کۆماری چیک و هەرێمی کوردستان لەوانەیە کەمتر بێت لە ١٠٠ ساڵ بەڵام پەیوەندیەکی تووندو تۆڵی کەلتووری، دۆستایەتی و بەیەکەوە کارکردن لەسەر پڕۆژەکان و دۆستایەتى خێزانی بەیەکەوەی بەستوونەتەوە. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کەوا کۆماری چیک یەکەم ووڵات بوو کە نووسینگەی پەیوەندیەکانی لە هەرێمی کوردستان کردۆتەوە.

بەڕێزیان گووتى کۆمارى چیک هەمیشە بە گرنگیەوە لە هەرێمی کوردستانی ڕوانیوە، هەروەها کونسوڵگەری گشتی کۆماری چیک لە نزیکەوە لەگەڵ حکومەتی هەرێم بە هەماهەنگی لە چەندین بواری جیاجیا کاردەکات و جەختی کردۆتە سەر  کەرتی پەروەردە و وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی، کۆمپانیاکانی چیک هەمیشە بەدوای دەرفەتی تازەن بۆ کارى بازرگانى لەگەڵ هەرێمی کوردستان.

لەماوەی ساڵانی داهاتوو پێمان باشە زیاتر جەخت بکەینە سەر ئاڵوگۆڕی کەلتووری بۆ زیاتر لەیەکتر نزیک کردنەوەى هەردوو گەلی چیک و کورد.

پاشان بەڕێز یان ڤیجیتاڵ باڵیۆزی کۆماری چیک لە عێراق لە ووتەیەکى کورت بەخێرهاتنى ئامادەبووانى کرد کە لەڕۆژێکى گرینگ و مێژوویى لەگەڵیان ئامادەن. بەڕێزیان خۆشحاڵى خۆى بە ئاستى پەیوەندیەکانیان لەگەڵ هەرێمى کوردستان و تەواوى عیراق دەربڕى و پوختەیەکى لەسەر مێژووى شۆڕش و قوربانیەکانى هەردوو گەلى چیک و سلۆڤاک لە پێناو ئازادى و سەربەخۆیى پێشکەشکرد. 

 

دواتر بەڕێز فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت وتارێکی پێشکەش کرد و بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لەگەل و حکومەتى کۆمارى چیک کرد بە بۆنەى رۆژى نیشتیمانى چیک و یادەوەرى سەد ساڵەى سەربەخۆیی چیکۆسلۆڤاکیاى پێشوو.

بەڕێزیان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کەوا کۆماری چیک یەکەم ووڵات بوو کە نوێنەرایەتى لە هەرێمی کوردستان کردەوە، هەروەها سوپاسی کونسوڵگەری گشتی کۆماری چیکی کرد بۆ هەوڵەکانیان لە پێناو  بەرەوپێش بردنى پەیوەندیەکانیان لەگەڵ هەرێمى کوردستان.

لەم رووەوە ئاماژەی بەوەکرد کەوا پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمارى چیک لەم چەند ساڵەی دوایی زیاتر بەرەوپێشچووەو رۆڵیان هەبووە لە هاوکاری و پشتگیری مرۆیی بۆ ئاوارەو پەنابەران و  پێشکەشکردنى یارمەتى سەربازى بۆ پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانى داعش. بەڕێزیان سوپاسی کۆمارى چیک و هاوپەیمانى نێودەوڵەتی کرد بۆ هاوکاریی و پشتگیرى بەردەوامیان لە رۆژە سەختەکان. 

هەروەها بەڕێزیان ڕۆڵی کۆمارى چیکی بەرز نرخاند لەڕووی کەرتی پەروەردەو کردنەوەی زانکۆی تەکنیکی ئۆستراڤا لە هەولێر لە پێناو زیاتر بەرەوپێشبردن و بەرزکردنەوەی ئاستی زانست هەرێمی کوردستان.

سەبارەت بەقۆناغێکى داهاتوو بەڕێزیان هیوای خواست کۆماری چیک و یەکێتی ئەوروپا و تەواوی هاوبەشەکان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە پشتیوانیەکانیان بەردەوام بن بۆ  هەرێمی کوردستان. لەسەر پەیوەندى نێوان هەولێر و بەغدا دووپاتى کردەوە کە هەرێمی کوردستان بڕوای بە پەیوەندیەکی پتەوو دروست هەیە لەگەڵ بەغدا لەچوارچێوەی دەستوور.

هەرێمی کوردستان لە ئێستادا، لە قۆناغی دوای نەمانی شەڕی داعش ژمارەیەکى زۆرى ئاوارەو پەنابەری لەخۆ گرتووە و هەمیشە وەکو پەناگەیەکى ئارام دەمێنێتەوە بۆ ئاوارەو پەنابەران و لە ڕووی  سەقامگیری و ئاسایشەوە لە ژێر چاودێری حکومەتی هەرێمی کوردستاندا دەبن. بەهۆی ئەو بەرپرسیارێتیە گەورەیەی لە ئەستۆمانە، پێویستمان بە هاوکاری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەیە بۆ دڵنیابوونەوە لە بارودۆخی ئاوارەکان لە هەرێم تا ئەوکاتەی دەگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.

لە کۆتایی ووتارەکەی، بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت جەختی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەکان لەگەڵ کۆماری چیک کردەوە لە بوارەکانى سیاسی، ئاسایش، ئابووری، کەلتووری و پەروەردەیى و هیواى خۆشگوزەرانى و پێشکەوتنى زیاترى بۆ کۆمارى چیک خواست.




به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌و كونسوڵی گشتى كۆریا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌ دووقۆڵیه‌كانیان تاوتوێ كرد
SUN, 13 JAN 2019 18:22

له‌ دیدارێك كه‌ خاتوو سیهام جه‌به‌لی، یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ ئاماده‌بوو باس له‌ پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی هەرێمى کوردستان و عیراق كرا.

 
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ شاندێكی سه‌ربازیی به‌ریتانیا ده‌كات
THU, 10 JAN 2019 13:45

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10/1/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ ژه‌نه‌راڵ سیر جۆنز لۆریمه‌ر گه‌وره‌ ڕاوێژكاری سه‌ربازیی به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و نوێنه‌ری خاتوو تێرازا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، به‌ یاوه‌ریی به‌ڕێزان جۆن وێلكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق و مارتن وار كونسولی گشتیی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

 
نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه‌
WED, 9 JAN 2019 20:41

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، به‌ڕێز پامپیۆ خۆشحاڵیی خۆی به‌ یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ ناوچه‌كه‌ و هه‌رێمی كوردستان نیشان دا. دواتر باس له‌ بارودۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و پێشهاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرا و مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر و كاری هاوبه‌ش بۆ بنبڕكردنی گفتوگۆ كرا.

 

 

بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە و شاندێکى خاچى سورى نێودەوڵەتى جەخیتان لەسەر بەردەوامبوون و هەماهەنگى کردەوە

WED, 16 JAN 2019 15:16

ئەمرۆ چوارشەممە ١٦/١/٢٠١٩ فەلاح مستەفا پێشوازى لە شاندێکى رێکخراوى خاچى سورى نێودەوڵەتى کرد بە سەرۆکایەتى مارکۆ سوچى ڕێکخەرى چالاکیەکانى رێکخراوە بۆ ناوچەى رۆژهەڵاتى نزیک و ناوەراست و بە ئامادەبوونى بەرێزان نۆوا  للینفین بەرپرسى لقى نێردەى هەولێر رێکخراوى ICRC و چیا مقداد راوێژکارى رێکخراوەکە.  

 

نێچیرڤان بارزانی و زه‌ریف دۆخی ناوچه‌که‌ تاوتوێ ده‌که‌ن

TUE, 15 JAN 2019 11:51

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٥/١/٢٠١٩ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له به‌ڕێز محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێكی یاوه‌ری کرد.

 

نێچیرڤان بارزانى و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

MON, 14 JAN 2019 22:57

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14/1/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ژان ئیڤ لودریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه‌ له‌ به‌ڕێزان باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا له‌ عێراق، كونسولى گشتیى فه‌ڕه‌نسا له‌ هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له‌ دیپلۆماتكاران پێكهاتبوو.

 

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران تاوتوێى به‌شه‌بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ بودجه‌ى گشتیى عێراقدا ده‌كات

MON, 14 JAN 2019 14:31

سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14/1/2019، به‌ سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیران و به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى خۆى له‌ ساڵى تازه‌دا به‌ست.