فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
THU, 15 NOV 2018 22:28 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: TUE, 30 OCT 2018 14:24
بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەو کونسوڵى گشتى کۆمارى ئیسلامى ئێران باسیان لە پەرەپێدانى پەیوەندیەکان و ئاکامى هەڵبژاردنەکان کرد

ئەمڕۆ سێشەممە فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ مورتەزا عەبادى کونسوڵى گشتى کۆمارى ئیسلامى ئیران لە هەولێر و شاندێکى یاوەرى کۆبووەوەو باسیان لە پەیوەندیە دووقۆڵیەکان و ئاکامى هەڵبژاردنەکان و پرۆسەى سیاسى و میکانیزمى پتەوکردنى پەیوەندیەکان کرد.

لە دیدارێکدا کە عبدالله ئاکرەیى بەرێوەبەرى گشتى بەشى پەیوەندیەکان لەگەڵ ئێران لە فەرمانگە ئامادەبوو، فەلاح مستەفا خۆشحاڵى خۆى بە ئاستى پەیوەندیەکانى نێوان هەردوولا دووپاتکردەوە بە تایبەت لە بوارەکانى ئابوورى و بازرگانی.

پاشان مورتەزا عەبادى کونسوڵى گشتى کۆمارى ئیسلامى ئێران ویستى وڵاتەکەى خستەڕوو بۆ پەیوەندیەکى باش لەگەڵ هەرێمى کوردستان لەسەر بنەماى سوود و بەرژەوەندى دوولایەنەو باشبوونى رەوشى خاڵە سنووریەکانى بە هەنگاوێکى گرینگ وەسفکرد بۆ هاتووچۆى نەخۆش و گەشتیاران.

دواتر هەردوولا باسیان لە رەوشى ئەمڕۆى هەرێمى کوردستان و عیراق و پێشهاتە سیاسیەکان و پەیوەندى نێوان هەولێرو بەغداو ئاکامى هەردوو هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانى حکومەت کرد. لەم رووەوە کونسوڵى گشتى کۆمارى ئیسلامى ئێران پیرۆزبایى سەرکەوتنى هەڵبژاردنەکانى کردو هیواى خواست بەزووترین کات حکومەتى تازە پێکبهێنرێت.




فەلاح مستەفا بەشداری لە کۆنفڕانسی دیپلۆماسی ڤیەننا 2018 تایبەت بە پرسەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کرد
SUN, 11 NOV 2018 14:48

بۆ تاوتوێکردن و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا جیاوازەکان لەسەر پەرەسەندنە سیاسی و پرسەکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و خستنەڕووى دیدگاى حکومەتى هەرێمى کوردستان و باسکردنى دوایین ئەگەرو پێشهات و ئاییندەی ناوچەکە رۆژى ٨/١١ لە ڤییەنناى پایتەختى نەمسا دیالۆگى ئەکادیمیاى دیپلۆماسی ڤیەننا 2018 بە ئامادەبوونى بەڕێزان فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەو پڕۆفیسۆر تۆماس ڕۆ، بەرپرسی بەشی مێژوو لە ئەکادیمی دیبلۆماسی ڤیەننا و باڵیۆز گودرون هاریر، نوێنەری تایبەتی پێشووی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق بەڕێوەچوو.

نێچیرڤان بارزانی و بالیۆزی به‌لجیكا دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن
THU, 8 NOV 2018 12:18

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8/11/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز هنریك ڤان دیفێڵد باڵیۆزی به‌لجیكا بۆ عێراق و ئوردن و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

 
نێچیرڤان بارزانی و یان كۆبیش پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن
WED, 7 NOV 2018 18:11

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7/11/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز یان كۆبیش نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

 

 

مەڕاسیمی 100 ساڵەى یادکردنەوەی ڕۆژی نیشتیمانی و سەربەخۆیی کۆماری پۆڵۆنیا لە هەولێر بەڕێوەچوو

TUE, 13 NOV 2018 13:39

ئێوارەی دوێنێ ١٢/١١/٢٠١٨ مەڕاسیمی 100 ساڵەى یادکردنەوەی ڕۆژی نیشتیمانی و سەربەخۆیی کۆماری پۆڵۆنیا لە هەولێر  بە ئامادەبوونى  بەرپرسانى حکومەتى هەرێم و پەرلەمانتارو دیپلۆماتکارو نوێنەرانى لایەنە سیاسیەکان و کۆمەڵەى دۆستایەتى کوردستان پۆڵۆنیا بەڕێوەچوو کە لەلایەن ئاژانسی کونسوڵگەری کۆماری پۆڵۆنیا لە هەرێم ڕێکخرابوو.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە و باڵیۆزی بەلجیکا باسیان لە پرسە هەنووکەییەکان کرد

SUN, 11 NOV 2018 18:03

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١١/١١/٢٠١٨، فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی له‌ هێنریك ڤان دیفیڵد، باڵیۆزی به‌لجیكا له‌ عێراق و ئوردن و شاندێكی یاوه‌ری كرد بە ئامانجی تاوتوێ کردنی دوایین بەرەوپێشچوونەکان و پەرەپێدانی پەیوەندیەکان.

 

نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكی ڕێكخراوی سه‌ماریتان كۆبوونه‌وه‌

SUN, 11 NOV 2018 17:41

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11/11/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز د. گراهام فرانكلین سه‌رۆكی ڕێكخراوی سه‌ماریتان پێرسى ئه‌مه‌ریكى و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

 

نێچیرڤان بارزانی و بالیۆزی به‌لجیكا دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن

SUN, 11 NOV 2018 17:35

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8/11/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز هنریك ڤان دیفێڵد باڵیۆزی به‌لجیكا بۆ عێراق و ئوردن و شاندێكی یاوه‌ری كرد.