فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
MON, 18 FEB 2019 09:53 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: THU, 29 NOV 2018 14:36
بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە و شاندێکى وەزارەتی دەرەوەی شانشینی سوید تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندیەکانیان کرد

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ڕێکەوتی ٢٩/١١/٢٠١٨، فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی کرد لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی شانشینی سوید بەسەرۆکایەتی خاتوو ئان ماوی، جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی شانشینی سوید و شاندی یاوەری  لە باڵیۆزخانەى سوید لە بەغداو نووسینگەى ئەو وڵاتە لە هەرێمى کوردستان بە ئامانجی ئاشنابوون بە دوایین بەرەوپێشچوونەکانی ناوچەکە و چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندیەکان.

لە دەستپێکی دیدارەکەدا، بەڕێز بەرپرسی پەیوندیەکانی دەرەوە پووختەیەکی پێشکەش کرد تایبەت بە ڕەوشی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان و عێراق دوای قۆناغی داعش و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەگەرەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ. دواتر، ستایشی ڕۆڵی شانشینی سویدی کرد لە هاوکاری سەربازی و مرۆیی لە کاتی شەڕی داعش و ئاوارەو پەنابەران لەگەڵ هەماهەنگی بۆ پەرەپێدانی دامەزراوەکان و بەهاکانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ.

 

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پتەوکردنى زیاترى پەیوەندیە دووقۆڵیەکان کرایەوەو جەخت لەسەر قۆناغى تازە کرایەوەو تیشک خرایە سەر بایەخدان بە کەرتەکانى ئابوورى و رۆشنبیرى و هاوکارى دامەزراوەیی، لەم رووەوە تێڕوانینی حکومەتى هەرێمى خستەڕوو بۆ قۆناغى داهاتوو. هاوکات باس لە رەوشى نالەبارى ئاوارەو پەنابەران و گرینگى دابینکردنى پێداویستیەکانیان لەم وەرزە کرایەوە.

لەلای خۆیەوە ، خاتوو ئان ماوی، جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی شانشینی سوید، تیشکی خستە سەر گرنگی بەردەوامی پەیوەندی نێوان شانشینی سوید و هەرێمی کوردستان لە سەرجەم بوارەکان و هاوکاری ووڵاتەکەی بۆ عێراق لەڕێگەی ئاژانسە نێودەوڵەتیەکان بۆ پەرەپێدانی ژێرخان و سێکتەرەکانی عێراق.

هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر بەردەوامی و برەودان بە پەیوەندیەکان و هەماهەنگی لەو بوارەکانی بەرژەوەندی هاوبەش.




نێچیرڤان بارزانى و عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌ به‌غدا كۆبوونه‌وه‌
THU, 7 FEB 2019 20:16

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 7/2/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبووه‌وه‌.

 
کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە وۆرکشۆپێکیان لەژێر ناونیشانی "فراوانکردنی بواری پاراستنی مافی پەنابەران و پەناخوازان لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدا
THU, 7 FEB 2019 19:09

ئەمڕۆ ( ٧ ی شوباتی ٢٠١٩) کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە عیراق  UNHCR بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەتى هەرێمی کوردستان وۆرکشۆپێکیان لەژێر ناونیشانی "فراوانکردنی بواری پاراستنی مافی پەنابەران و پەناخوازان لە هەرێمی کوردستان" لە هەولێر  بە ئامادەبوونى فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە و برۆنۆ گیدۆ نوێنەرى کۆمسیارى باڵاى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى پەنابەران و خاتوو سیهام جەبەلى یاریدەدەرى بەرپرسى فەرمانگە ئەنجامدا.

 
نوێنەرى کۆمسیارى باڵاى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى پەنابەران لە عیراق سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد
THU, 7 FEB 2019 18:40

ئەمرۆ رۆژى پێنچشەممە ٧/٢/٢٠١٩ بەڕێز برۆنۆ گیدۆ نوێنەرى کۆمسیارى باڵاى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى پەنابەران لە عیراق  سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کردو لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لێکرا.

 

 

نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پۆلۆنیا لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی مازۆڤێسكی پۆڵۆنى کۆبووەوە

TUE, 12 FEB 2019 20:38

زیاد رەئوف نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پۆڵۆنیا لەگەڵ بەڕێز ئادەم ستروژیك سەرۆكی ھەرێمی مازۆڤێسكی كە گەورەترین و گرینگترین ھەرێمی پۆلۆنیایە و پایتەختەكەشی وارشۆیە کۆبووەوە.

 

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا بە فەرمی بەشداری لە کونفرانسێک لە سەر ئیزیدیەکان لە ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسی کرد

TUE, 12 FEB 2019 12:59

خاتوو جاكی دیرۆمیدی گووتى‌ ئامانجی سه‌ره‌كی لێره‌دا پارێزگاری كردنه‌ له‌ ژنان و منداڵان كه‌ بونه‌ته‌ قوربانی ده‌ستی داعش و ئاواره‌ و بێ سه‌رپه‌رشت. هه‌وڵبدرێت لانه‌یه‌كیان بۆ ئاماده‌بكرێت هه‌تاوه‌كو له‌ بارودۆخێكی گونجاودا بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانی خۆیان، ئه‌ویش به‌ دابینكردنی داهاتووه‌یه‌ك، كه‌ تێیدا په‌روه‌رده‌و خوێندن بۆ منداڵان وه‌ ئاماده‌كاری پیشه‌ی بۆ ژنان ده‌سته‌به‌ر بكرێت.

 

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ كونسولی گشتى كوێت له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

MON, 11 FEB 2019 16:59

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11/2/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز د. عومه‌ر ئه‌لكنده‌ری، كونسولی گشتى كوێت له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

 

بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ‌ باڵیۆزی ئیسپانیا له‌ عێراق کۆبووەوە

SAT, 9 FEB 2019 21:06

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9/2/2019  فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە، پێشوازی له‌  خوان خۆسێ ئیسكۆبار ستێمان، باڵیۆزی ئیسپانیا له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.