فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
WED, 24 JUL 2019 02:04 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: FRI, 30 NOV 2018 15:12
بەبۆنەى رۆژى نێودەوڵەتى بۆ پشتگیرى کردن لە گەلى فەلەستین، بە ئامادەبوونى بەرپرسانى حکومەتى هەرێم، کونسوڵگەرى گشتى فەلەستین مەڕاسیمێکى سازکرد

بەبۆنەى رۆژى نێودەوڵەتى بۆ پشتگیرى کردن لە گەلى فەلەستین، ئێوارەى رۆژى پێنجشەممە لە هەولێرى پایتەخت بە ئامادەبوونى بەرپرسانى حکومەتى هەرێم و پەرلەمانتارو دیپلۆماتکارو نوێنەرانى لایەنە سیاسیەکان و ژمارەیەک لە میوانان و رەوەندى فەلەستینى، کونسوڵگەرى گشتى دەسەڵاتى فەلەستین مەڕاسیمێکى سازکرد.

سەرەتا باڵیۆز نه‌زمی حه‌زوری، كونسوڵی گشتی فه‌ڵه‌ستین له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕۆژی جیهانی پشتگیریكردن له‌ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین به‌ ووته‌یه‌كی سه‌رۆك نێڵسۆن ماندێلا ده‌قی ووتاره‌كه‌ی پێشكه‌شكرد كه‌ ده‌ڵێت "ڕه‌مزی كۆشش و سه‌ربه‌خۆیی دژ به‌ نایه‌كسانی ڕه‌گه‌زپه‌رستی باشووری ئه‌فریقا ته‌واو نابێت به‌بێ سه‌ربه‌خۆیی فه‌لە‌ستین".

 

بەڕێزیان  پووخته‌یه‌كی خسته‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌ ڕۆژی 29ی نۆڤێمبه‌ری 1977 ئه‌وكاته‌ی كه‌  کۆمەڵەى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بڕیاریدا ئه‌م ڕۆژه‌ تایبه‌ت بكه‌ن به‌ ڕۆژی پشتیگیریكردن له‌ گه‌لی فه‌له‌ستین، هه‌روه‌ها ئه‌م ڕۆژه‌ هێمای جه‌ختكردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی ووڵاتانی تری جیهانه‌ بۆ پشتگیریكردنی مافه‌ ڕه‌واكانی گه‌لی فه‌له‌ستین و مافی چاره‌ی خۆنووسین و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی. هاوكات باسی له‌ ئێش و ئازاره‌كانی گه‌لی فه‌له‌ستین كرد كه‌ ڕۆژانه‌ بریندار و قوربانی و شه‌هیدێكی زۆریان داوه‌و ده‌رده‌به‌ریان بینیووه‌ به‌ڵام سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ش حکومەتى فه‌له‌ستین بڕوای به‌ پێكدادانی تووندوتیژی نیه‌و چاوی له‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌مای دوو-ده‌وڵه‌ت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
له‌ به‌شێكی تری قسه‌كانیدا، به‌ڕێزیان په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی به‌رز نرخاند و خواستی ووڵاته‌كه‌ی بۆ په‌ره‌پێدان و به‌ره‌وپێشچوونی پەیوەندی زیاتر له‌گه‌ڵ هه‌رێم خسته‌ڕوو.

 

پاشان بەڕێز ریکاردۆ رودریگز بەرپرسى نووسینگەى نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمى کوردستان ووتارى بەڕێز ئه‌نتۆنیۆ گوتێریس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانى خوێندەوەو له‌ ووتاره‌كه‌یدا له‌ مه‌ڕاسیمی ڕۆژی جیهانی پشتگیریكردن له‌ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین گوتی"ئه‌مڕۆ لێره‌ كۆبووینه‌ته‌وه‌ بۆ یادكردنه‌وه‌ی ساڵیادی په‌سه‌ندكردنی بڕیارى 181 ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دابه‌شكاری فه‌ڵه‌ستین دوو ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ (یه‌كێكیان ده‌وڵه‌تێكی عه‌ره‌بی و ئه‌وه‌ی تریش جووله‌كه‌)"

به‌ڕێزیان پرسی فه‌له‌ستینی به‌ستایه‌وه‌ به‌ مێژووی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ووتی كه‌ ئه‌م پرسه‌ وه‌كو یه‌كێك له‌ درێژترین پرسی ناكۆكی چاره‌سه‌رنه‌كراو له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا ماوەتەوە‌. هه‌روه‌ها ووتی سه‌ڕه‌ڕای هه‌وڵ و كۆششێكی زۆری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ووڵاتانی تری جیهان به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌. 

له‌ به‌شێكی تری قسه‌كانیدا، سكرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هانی سه‌رجه‌م ووڵاتانی جیهان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕێگای نووسینگه‌كانیان هانی لایه‌نه‌كان بده‌ن له‌ فه‌راهه‌مبوونی په‌یوه‌ندیه‌كی دۆستایه‌نه‌ی واقیعبین به‌گوێره‌ی بڕیارەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان و مافه‌كانی مرۆڤ و یاسا نێوده‌وڵه‌تیەکان.

 

دواتر بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت بە ناوى حکومەتى هەرێم ووتەیەکى پێشکەش کرد و سوپاسى کونسوڵگەرى گشتى فەلەستینى کرد بۆ سازکردنى ئەم رێوڕەسمەو گوتى لەم دەرفەتە پشتگیرى گەلى کوردستان و حکومەتى هەرێم بۆ گەل و حکومەتى فەلەستین دووپاتدەکەینەوە. ئێمە لە حکومەتى هەرێم بڕیارى فەلەستین بۆ کردنەوەى کونسوڵگەرى گشتیان لە هەولێر بەرز دەنرخێنین و بە هەنگاوێکى ئەرێنى دەیبینین.

بەڕێزیان گوتى سەردانى بەڕێز محمود عباس (ابو مازن) سەرۆکى فەلەستین لە  ١٣/٤/٢٠٠٩ بۆ هەرێمى کوردستان هەنگاوێکى گرینگ بوو بۆ زیاتر پتەوکردنى پەیوەندى لە نێوان هەردوو گەلى کوردستان و فەلەستین. هەروا ئەم پەیوەندیانە پێشکەوتنى زیاترى بەخۆیەوە دیت دواى سەردانەکەى بەڕێز ریاز ئەلمالکى وەزیرى دەرەوەى فەلەستین لە ٥/٢/٢٠١١ و دواتر کردنەوەى کونسوڵگەرى گشتى لە هەولێر

بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت گوتى: ئێمە لە هەرێمى کوردستان وەک گەل و حکومەت خۆشحاڵین بە ئاستى ئەو پەیوەندیانە کە لەڕووى مێژووییەوە بەیەکەوەمان گرێ دەدات لە بوارەکانى پەروەردەو رۆشنبیرى و هونەرى و وەرزشى، دەخوازین ئەو پەیوەندیانە زیاتر بەرەو پێش بچن.

بەم بۆنەیەوە دووپاتى دەکەینەوە کە گەلى کوردستان وحکومەتى هەرێم لەگەڵ ویستى گەل و سەرکردایەتى فەلەستینە و پشتگیرى لە هەموو هەوڵە نێودەوڵەتیەکان دەکات لە پێناو چارەسەرکردنى کێشەکان لە چوارچێوەى دوو وڵات لە پێناو بونیاتنانى پاشەڕۆژێکى پڕشنگدار بۆ ناوچەکە. بێگومان دۆزى گەلى فەلەستین وەک دۆزى گەلى کوردستان دۆزێکى ڕەوایە. ئێمە بڕوامان بە دیالۆگى ئاشتیانەو چارەسەرکردنى کێشەکان بە گفتوگۆ و رێزگرتن لە بڕیارە نێودەوڵەتیەکان هەیە کە دەبێتە هۆکارێک بۆ چارەسەر کردنى کێشەکان و بەرقەرار بوونى ئاشتى.

سەبارەت بە رەوشى هەرێمى کوردستان و عیراق دواى هەردوو هەڵبژاردن و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانى حکومەتى هەرێم و فیدڕاڵ بەڕێز فەلاح مستەفا گوتى: ئێمە لە هەرێمى کوردستان سیاسەتمان روون و ئاشکرایە، دەخوازین هاوبەشى راستەقینە و چالاک بین لە سەقامگیرى ئاسایش و بووژانەوەى ئابوورى و هاندانى زیاترى عیراق و هەرێمى کوردستان بۆ پێشکەوتن و خۆشگوزەرانى. کاردەکەین بۆ دروستکردنى میکانیزمێکى گونجاو بۆ هاوکارى و هەماهەنگى لە نێوان هەردوو حکومەتى هەرێم و فیدڕاڵ بە گوێرەى دەستوورى وڵات.




به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا ده‌ستخۆشی له‌ هێزی ئاسایش و دژه‌تیرۆری هه‌رێمی كوردستان كرد
SAT, 20 JUL 2019 23:55

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا ده‌ستخۆشی له‌ هێزی ئاسایش و دژه‌تیرۆری هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ ده‌ستگیركردنی تاوانباری سه‌ره‌كی و هاوكارى كاره‌ تیرۆرستییه‌كه‌ی ڕۆژی 17/7/2019ی ته‌قه‌كردن له‌ ڕێستورانتێكی هه‌ولێر، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

 
راگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە: تاوانباری سەرەکی تەقەکردنەکەی هەولێر دەستگیر کرا
SAT, 20 JUL 2019 16:59

دوای هەڵمەتێکی فراوانی هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ( مەزلوم داغ )ی سەرپەرشتیار و بکوژی سەرەکی کردەوەی تەقەکردن لە رێستورانتێکی شاری هەولێر، لەلایەن هێزی دژە تیرۆری کوردستانەوە دەستگیر کرا

راگەیێنراوێک لە لایەن وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە بارەی دەستگیرکردنی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان لە تورکیا
FRI, 19 JUL 2019 13:47

لە چەند رۆژی رابردوودا چەند هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان لە شاری ترابزۆنی تورکیا ، تووشی پەلاماردان و دەستدڕێژی بوونەوە بە هۆی ئەوەی ویستوویانە بە ئاڵای کوردستانەوە وێنە بگرن ، دواتر دەستگیراون و بە نیازن بیاندەنە دادگە.

 

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆریا کرد و بەردەوامی پتەوترکردنی پەیوەندیە دووقۆڵیەکانیان تاوتوێکرد

TUE, 23 JUL 2019 14:27

ئەمڕۆ (٢٣ی تەموزی ٢٠١٩) سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لە بەرێز چۆى کوانگ ژین، کونسوڵی گشتی کۆریا و شاندێکی یاوەری لە کونسوڵگەری کۆماری کۆریا لە هەرێم کرد.

 

سەفین دزەیی پێشوازى لەکونسوڵى گشتى کۆمارى تورکیا کردو تاوتوێی پتەوکردنى زیاترى پەیوەندیەکانیان کرد

MON, 22 JUL 2019 17:36

بەبۆنەى دەستبەکاربوونى وەک بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت، ئەمڕۆ شاندێکى کونسوڵگەرى گشتى کۆمارى تورکیا  بە سەرۆکایەتى بەرێز هاکان کارەچای کونسوڵی گشتی کۆماری تورکیا سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەیان کردو لەلایەن بەڕێز سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازیان لێکرا.

 

دووەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا

MON, 22 JUL 2019 16:53

رۆژی دووشەممە 22 ی تەمووزی 2019 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دووەمین کۆبوونەوەی خۆی ساز کرد.

 

سەفین دزەیى وەک بەرپرسى تازەى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت دەستبەکاربوو

SUN, 21 JUL 2019 16:45

ئەمڕۆ یەکشەممە، بە ئامادەبونى بەڕێزان شەعبان شەعبان چالى بەڕێوەبەرى نوسینگەى بەرێز سەرۆکى حکومەت و د. ئومێد سەباح سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران و د. ئامانج رەحیم سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیران، پرۆسەی ئاڵوگۆڕی پۆستی بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت ئەنجامدراو بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسى پێشووى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە وێڕاى بەخێر هێنانى ئامادەبووان سوپاسى هەموولایەکى کرد کە لە ماوەى ١٣ ساڵى کارکردنى پشتگیریان کردووە بۆ سەرخستنى ئەرکەکەى، هاوکات پیرۆزبایى لە بەڕێز سەفین دزەیى بەرپرسى تازەى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت کردو هیواى سەرکەوتنى لە ئەرکەکەى بۆ خواست.