فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
WED, 24 JUL 2019 02:02 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: THU, 18 APR 2019 12:10
کۆماری بوڵگاریا نوێنەرایەتى وڵاتەکەى لە هەرێمى کوردستان دەباتە قۆناغێکى پێشکەوتووتر

لە دیدارێکی نێوان فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەت لەگەڵ بەڕێز پلامین هریستۆڤ، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی کۆماری بولگاریا لە عێراق باس لە پتەوکردنی پەیوەندیە دووقۆلیەکان و فراوانکردنی ئاستى پەیوەندی بازرگانی و ئابووری و مەشق و راهێنان کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێزان هەڤاڵ دەسکۆ نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە ئوستراڵیا و ڤاسیل ڤاسیلیڤ بەرپرسى بەشى بازرگانى و ئابورى بوڵگاریا لە هەرێم ئامادەبوون، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی کۆماری بولگاریا لە عێراق گوتی، بولگاریا خوازیارە پەیوەندیەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان بباتە قۆناغێکی پێشکەوتوو، تا ئێستا دوو کۆبوونەوەی فراوانمان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئەنجامداوە چاوەڕوان دەکەین یاداشتی لێکتێگەیشتن لە چەند بوارێک واژوو بکەین و تیمی ڕاهێنانی سەربازی لە عێراق زیاد بکەین.

فەلاح مستەفا خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم هەنگاوەی کۆماری بولگاریا دەربڕی و گوتی سیاسەتی حکومەتی هەرێم فراوانکردنی پەیوەندیە دووقۆڵیەکان و پەرەپێدانی پەیوەندیەکانە لەڕووی ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنان. خوازیارین هەرێمی کوردستانیش بەشێک بێت لە واژووکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان عێراق و بولگاریادا یاخود ڕاستەوخۆ یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەرێمی کوردستان و بولگاریا واژوو بکرێت. ئێمە هانی کۆمپانیا بولگارییەکان دەدەین کە سوود لە دەرفەتەکانی کار لە هەرێمی کوردستان وەربگرن هاوکات بولگاریا ڕۆڵی هەبێت لە مەشق و ڕاهێنان بە پێشمەرگە. بەڕێزیان داوایکرد بولگاریا ئاستی نوێنەرایەتی خۆی لە هەرێمی کوردستان بەرز بکاتەوەو هێڵی ئاسمانى ڕاستەوخۆی نێوان هەرێم و سۆفیا بکرێتەوە.

لە بەرامبەردا، ، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی کۆماری بولگاریا لە عێراق گوتی لە داهاتوویەکی نزیک کونسوڵگەری گشتی بولگاریا لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە، چونکە بڕیارمان داوەو بەغداش ڕەزامەندی لەسەر داوە هۆکاری دواکەوتنەکەشی تەنها تەکنیکیە. هەروا گوتى خوازیارین کۆڕبەندی بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و بولگاریا ئەنجام بدرێت بۆ زیاتر ئاشناکردنی دەرفەتی کارو بازرگانی. 




به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا ده‌ستخۆشی له‌ هێزی ئاسایش و دژه‌تیرۆری هه‌رێمی كوردستان كرد
SAT, 20 JUL 2019 23:55

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا ده‌ستخۆشی له‌ هێزی ئاسایش و دژه‌تیرۆری هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ ده‌ستگیركردنی تاوانباری سه‌ره‌كی و هاوكارى كاره‌ تیرۆرستییه‌كه‌ی ڕۆژی 17/7/2019ی ته‌قه‌كردن له‌ ڕێستورانتێكی هه‌ولێر، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

 
راگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە: تاوانباری سەرەکی تەقەکردنەکەی هەولێر دەستگیر کرا
SAT, 20 JUL 2019 16:59

دوای هەڵمەتێکی فراوانی هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ( مەزلوم داغ )ی سەرپەرشتیار و بکوژی سەرەکی کردەوەی تەقەکردن لە رێستورانتێکی شاری هەولێر، لەلایەن هێزی دژە تیرۆری کوردستانەوە دەستگیر کرا

راگەیێنراوێک لە لایەن وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە بارەی دەستگیرکردنی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان لە تورکیا
FRI, 19 JUL 2019 13:47

لە چەند رۆژی رابردوودا چەند هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان لە شاری ترابزۆنی تورکیا ، تووشی پەلاماردان و دەستدڕێژی بوونەوە بە هۆی ئەوەی ویستوویانە بە ئاڵای کوردستانەوە وێنە بگرن ، دواتر دەستگیراون و بە نیازن بیاندەنە دادگە.

 

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆریا کرد و بەردەوامی پتەوترکردنی پەیوەندیە دووقۆڵیەکانیان تاوتوێکرد

TUE, 23 JUL 2019 14:27

ئەمڕۆ (٢٣ی تەموزی ٢٠١٩) سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لە بەرێز چۆى کوانگ ژین، کونسوڵی گشتی کۆریا و شاندێکی یاوەری لە کونسوڵگەری کۆماری کۆریا لە هەرێم کرد.

 

سەفین دزەیی پێشوازى لەکونسوڵى گشتى کۆمارى تورکیا کردو تاوتوێی پتەوکردنى زیاترى پەیوەندیەکانیان کرد

MON, 22 JUL 2019 17:36

بەبۆنەى دەستبەکاربوونى وەک بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت، ئەمڕۆ شاندێکى کونسوڵگەرى گشتى کۆمارى تورکیا  بە سەرۆکایەتى بەرێز هاکان کارەچای کونسوڵی گشتی کۆماری تورکیا سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەیان کردو لەلایەن بەڕێز سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازیان لێکرا.

 

دووەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا

MON, 22 JUL 2019 16:53

رۆژی دووشەممە 22 ی تەمووزی 2019 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دووەمین کۆبوونەوەی خۆی ساز کرد.

 

سەفین دزەیى وەک بەرپرسى تازەى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت دەستبەکاربوو

SUN, 21 JUL 2019 16:45

ئەمڕۆ یەکشەممە، بە ئامادەبونى بەڕێزان شەعبان شەعبان چالى بەڕێوەبەرى نوسینگەى بەرێز سەرۆکى حکومەت و د. ئومێد سەباح سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران و د. ئامانج رەحیم سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیران، پرۆسەی ئاڵوگۆڕی پۆستی بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت ئەنجامدراو بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسى پێشووى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە وێڕاى بەخێر هێنانى ئامادەبووان سوپاسى هەموولایەکى کرد کە لە ماوەى ١٣ ساڵى کارکردنى پشتگیریان کردووە بۆ سەرخستنى ئەرکەکەى، هاوکات پیرۆزبایى لە بەڕێز سەفین دزەیى بەرپرسى تازەى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت کردو هیواى سەرکەوتنى لە ئەرکەکەى بۆ خواست.