فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
WED, 21 AUG 2019 10:38 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: SUN, 5 MAY 2019 18:41
بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لە شاندێکى شارى ئەکادیمى چیک کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت، پێشوازى لە شاندێکى شارى ئەکادیمى چیکى کرد کە بە سەرۆکایەتى پڕۆفیسۆر یۆرسلاڤ میللەر، سەرۆکی زانکۆی پالاسکی کە بە یاوەرى بەڕێز میخاڵ سڤوبودا، کونسوڵى گشتى کۆمارى چیک لە هەولێر سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەیان کرد.

لە سەرەتاى دیدارەکەدا بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە سوپاسی حکومەتى چیکى کرد سەبارەت بە فراوان کردنى پڕۆژەی ئەکادیمی زانکۆى ئۆستراڤا- کەمپەسى هەولێر بۆ شارى ئەکادیمى چیکى کە دەبێتە هەنگاوێکى گرنگ لە بەرەو پێش خستنى ئاستى زانستى و ئەکادیمى لە هەرێمى کوردستان لە بوارەکانى پزیشکى و ئەندازیارى و ڕایگەیاند حکومەتى هەرێم بە گرنگیەوە دەڕوانێتە ئەم پڕۆژەیە و ئامادەیی هەموو جۆرە هاوکاریەکە بۆ تەواو بوون و بە ئەنجام گەیاندنى پڕۆژەى شارى ئەکادیمى چیکى.

لەلایەن خۆیەوە بەڕێز یۆرسلاڤ میللەر، سەرۆکى زانکۆى پالاسکى، بە ناوى خۆیی و شاندى میوان سوپاسی بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەی کرد بۆ ئەم پێشوازیە و پاشان باسی لە پڕۆژەى شارى ئەکادیمى چیکى کرد کە لەلایەن زانکۆى پالاسکى و چەند زانکۆیەکى دیکەى ووڵاتى چیک و بە هاوکارى حکومەتى چیک بە نیازى ئەنجامدانى پڕۆژەى شارى ئەکادیمى چیک لە هەولێرن.

 

بەڕێزیان پوختەیەکى لە سەر مێژوو و ئاستى ئەکادیمى زانکۆى پالاسکى لەسەر ئاستى ووڵاتى چیک و ووڵاتانى ئەوروپا خستە ڕوو و ڕایگەیاند کە زانکۆى ناوبراو یەکێکە لە زانکۆ پێشکەوتووەکانى ووڵاتى چیک و مێژووەکەى بۆ نزیکەى 500 ساڵ دەگەڕێتەوە، بۆیە ئەوان بە نیازن لەسەر هەمان شێوازى زانستى و ئەکادیمى ووڵاتى چیک پڕۆگرامەکانى خوێندنیان لە شارى ئەکادیمى چیکى پێشکەش بە قوتابیانى کوردستان بکەن، هەروەها بەڕێزیان خۆشحاڵى خۆى دەربڕى لە ئاستى خەمخۆرى و پشتگیرى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ تەواو بوون و سەرکەوتنى پڕۆژەکە.

لە کۆتایی دیدارەکەدا بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوە پوختەیەکى لەسەر ڕەوشى ئەمڕۆى هەرێمى کوردستان بۆ شاندى میوان ڕوون کردەوە و جەختی لە گرنگی کەرتی پەروەردە و فێرکردن و تەندروستی کردەوە وەکو گرنگترین بوار بۆ پێشکەوتنی هەر کۆمەڵگایەک.
 




به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌، بەڕێز مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان كرد.
SAT, 10 AUG 2019 18:13

بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە ، پیرۆزباییەکی گەرم لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق وجیهان دەکەم . بەتایبەتیش جەژنی  خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان پیرۆز دەکەم.

 
په‌یامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه‌
SAT, 10 AUG 2019 17:57

به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى پیرۆزى قوربانه‌وه‌، ‌پیرۆزباییه‌كى گه‌رم له‌ خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان‌، له‌ حاجییان و زیاره‌تكارانى ماڵى خوا و ته‌واوى موسڵمانان له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م، هیوادارم جه‌ژن بۆ ھەموو لایەک مایەی خێر و خۆشی بێت.

 
بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە لەگەڵ کونسوڵى گشتی ئەڵمانیاو شاندێکى یاوەرى باسیان لە میکانیزمى زیاتر پتەوکردنى پەیوەندیە دووقۆڵیەکان کرد
WED, 7 AUG 2019 16:11

بەمەبەستى زیاتر پتەوکردنى پەیوەندیە دووقۆڵیەکان و ناساندنی بەڕێز سڤێن کراوسپێ، وەک جێگری تازەی کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا خاتوو باربارا وۆڵف، کونسوڵی گشتی کۆماری ئەڵمانیای فیدڕاڵ لە هەرێم بەیاوەرى شاندێک سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کرد و لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازیان لێکرا.

 

 

لە پەیوەندیەکى تەلەفۆنیدا وەزیرى دەرەوەى عیراق لەگەڵ بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت باسى لە هاوکارى و هەماهەنگى لە پێناو زیاتر فراوانکردنى پەیوەندیەکان کرد

TUE, 20 AUG 2019 14:26

ئەمڕۆ سێشەممە بەڕیز محمد على الحکیم وەزیرى دەرەوەى عیراق پەیوەندیەکى تەلەفۆنى لەگەڵ بەڕێز سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت ئەنجامدا، وێڕاى پیرۆزبایى باسیان لە هاوکارى و هەماهەنگى لە پێناو زیاتر فراوانکردنى پەیوەندیەکان کرد.

 

بەبۆنەى کۆتایى هاتنى کارەکانى، کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێم سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کردو لەلایەن سەفین دزەیى بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لێکرا

TUE, 20 AUG 2019 13:50

ئەمڕۆ سێشەم (٢٠/٨/٢٠١٩) بەڕێز دۆمەنیک ماس، کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێم بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کرد و لەگەڵ سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە کۆبووەوە.

 

بەرپرسى یونامى لە هەرێمى کوردستان UNAMI سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد

TUE, 20 AUG 2019 12:07

ئەمرۆ ٢٠/٨/٢٠١٩ بەرێز ریکاردۆ رۆدریگز بەرپرسى نێردەى هاریکارى عیراق (یونامى) سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد و لەگەڵ بەرێز سەفین دزەیى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە کۆبوونەوە.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئەمریکا و شاندێکی یاوەری کرد

MON, 19 AUG 2019 12:32

ئەمڕۆ دووشەممە (١٩/٨/٢٠١٩) سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ ستیڤ فەیگن، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێم و شاندێکی یاوەری کۆبۆوەو تاوتوێی پتەوکردنى زیاترى پەیوەندیەکان و دوایین بارودۆخی سیاسی و ئابووری و بەرەوپێشچوونەکانى هەرێمی کوردستان و ناوچەکەیان کرد.