فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
WED, 21 AUG 2019 11:07 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: SAT, 18 MAY 2019 14:25
کونسوڵى گشتى ئەمریکا لە هەرێم: ئێمە لە هەرێمى کوردستان، لە ئەرک و کارو چالاکی خۆمان بەردەوامین

ئەمڕۆ شەممە (18/5/2019) ستیڤ فەیگن کونسوڵى گشتى ئەمریکا بە یاوەرى شاندێکى کونسوڵگەرى سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد و لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازیان لێکرا. 

لە دیدارێکدا کە خاتوو سیهام جبلى یاریدەدەرى بەرپرسی فەرمانگە و عبدالسلام رشید بەڕێوەبەرى گشتى لە فەرمانگە ئامادەبوون، کونسوڵى گشتى ئەمریکا جەختى لەسەر بەردەوامبوونى ئەرکى کونسوڵگەرى گشتى ئەمریکا لە هەرێم کردەوەو ڕایگەیاند ئەوان بەردەوام دەبن لەسەر کارو چالاکیەکانیان، بەڕێزیان گوتى وێڕاى کەمکردنەوەى ژمارەیەک لەکارمەندانیان بەهۆى پەرەسەندنەکانى ئەم دواییە بەڵام لەبەجێهێنانى ئەرکەکانیان بەردەوامن.

ستیڤ فەیگن کونسوڵى گشتى ئەمریکا پوختەیەکى لەسەر چالاکیەکانیان پێشکەش کرد و بەردەوام بوونى کونسوڵگەرى گشتى لە هاوکارى و هەماهەنگى لەگەڵ حکومەتى هەرێم دووپاتکردەوە و خۆشحاڵى خۆى دەربڕى لە ئاستى پەیوەندى و هەماهەنگیان لەگەڵ دامەزراوەکانى هەرێم.

 

لە بەرامبەردا فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە تێگەیشتنى خۆى نیشان دا بۆ ئەو بڕیارە و خۆشحاڵ بوو بە بەردەوامى کونسوڵگەرى گشتى لەسەر چالاکى ئاسایی خۆیان و جەختى لەسەر دۆستایەتى لەگەڵ ئەمریکا کردەوە و پابەند بوونى هەرێمى کوردستانى لە چوارچێوەى سیاسەتى حکومەتى عێراق بە سزاکانى ئەمریکا دووپات کردەوە.

هەر لە دیدارەکەدا باس لە هەوڵەکانى کارا کردنەوەى دامەزراوەى سەرۆکایەتى هەرێم و هەنگاوەکانى پەرلەمان لەم ڕووەوەو پڕۆسەى پێکهێنانى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێم کراو تیشک خرایە سەر پەیوەندیەکانى نێوان هەولێر و بەغدا و هەوڵەکانى هەردوولا بۆ چارەسەرى پرسەکان بە هاوبەشى و لە ڕێگەى دیالۆگ.
لە کۆتایی دیدارەکەدا باس لەدوا پەرەسەندنەکانى ناوچەکە و هەڵوێستى هەرێم لەمەڕ رووداوو پێشهاتەکان کرا.  




به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌، بەڕێز مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان كرد.
SAT, 10 AUG 2019 18:13

بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە ، پیرۆزباییەکی گەرم لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق وجیهان دەکەم . بەتایبەتیش جەژنی  خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان پیرۆز دەکەم.

 
په‌یامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه‌
SAT, 10 AUG 2019 17:57

به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى پیرۆزى قوربانه‌وه‌، ‌پیرۆزباییه‌كى گه‌رم له‌ خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان‌، له‌ حاجییان و زیاره‌تكارانى ماڵى خوا و ته‌واوى موسڵمانان له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م، هیوادارم جه‌ژن بۆ ھەموو لایەک مایەی خێر و خۆشی بێت.

 
بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە لەگەڵ کونسوڵى گشتی ئەڵمانیاو شاندێکى یاوەرى باسیان لە میکانیزمى زیاتر پتەوکردنى پەیوەندیە دووقۆڵیەکان کرد
WED, 7 AUG 2019 16:11

بەمەبەستى زیاتر پتەوکردنى پەیوەندیە دووقۆڵیەکان و ناساندنی بەڕێز سڤێن کراوسپێ، وەک جێگری تازەی کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا خاتوو باربارا وۆڵف، کونسوڵی گشتی کۆماری ئەڵمانیای فیدڕاڵ لە هەرێم بەیاوەرى شاندێک سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کرد و لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازیان لێکرا.

 

 

لە پەیوەندیەکى تەلەفۆنیدا وەزیرى دەرەوەى عیراق لەگەڵ بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت باسى لە هاوکارى و هەماهەنگى لە پێناو زیاتر فراوانکردنى پەیوەندیەکان کرد

TUE, 20 AUG 2019 14:26

ئەمڕۆ سێشەممە بەڕیز محمد على الحکیم وەزیرى دەرەوەى عیراق پەیوەندیەکى تەلەفۆنى لەگەڵ بەڕێز سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت ئەنجامدا، وێڕاى پیرۆزبایى باسیان لە هاوکارى و هەماهەنگى لە پێناو زیاتر فراوانکردنى پەیوەندیەکان کرد.

 

بەبۆنەى کۆتایى هاتنى کارەکانى، کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێم سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کردو لەلایەن سەفین دزەیى بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لێکرا

TUE, 20 AUG 2019 13:50

ئەمڕۆ سێشەم (٢٠/٨/٢٠١٩) بەڕێز دۆمەنیک ماس، کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێم بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کرد و لەگەڵ سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە کۆبووەوە.

 

بەرپرسى یونامى لە هەرێمى کوردستان UNAMI سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد

TUE, 20 AUG 2019 12:07

ئەمرۆ ٢٠/٨/٢٠١٩ بەرێز ریکاردۆ رۆدریگز بەرپرسى نێردەى هاریکارى عیراق (یونامى) سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد و لەگەڵ بەرێز سەفین دزەیى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە کۆبوونەوە.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئەمریکا و شاندێکی یاوەری کرد

MON, 19 AUG 2019 12:32

ئەمڕۆ دووشەممە (١٩/٨/٢٠١٩) سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ ستیڤ فەیگن، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێم و شاندێکی یاوەری کۆبۆوەو تاوتوێی پتەوکردنى زیاترى پەیوەندیەکان و دوایین بارودۆخی سیاسی و ئابووری و بەرەوپێشچوونەکانى هەرێمی کوردستان و ناوچەکەیان کرد.