فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SAT, 21 SEP 2019 06:09 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: SAT, 18 MAY 2019 15:28
بەپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەت لەگەڵ نێردەی دیپلۆماسی ووڵاتانی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە

بە مەبەستی تاوتوێ کردن و هەڵسەنگاندنی دوایین پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، ئەمڕۆ شەممە فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە بە ئامادەبوونی خاتوو کلاریس پاستۆری، بەرپرسی نێردەی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ نێردەی دیپلۆماسی ووڵاتانی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە کە تێیدا کونسوڵى گشتى و نوێنەرانى هەر یەک لەشانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و کۆماری فەڕەنسا و ئەڵمانیای فیدڕاڵ و شانشینی هۆڵەندا و کۆماری چیک و هەنگاریا ویۆنان و ئاژانسی کونسوڵگەری و نووسینگەی بازرگانی پۆلەندا و ڕۆمانیا و بولگاریا بەشداربوون. 

لە دیدارێکدا کە خاتوو سیهام جەبەلی، یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگە و بەڕێز د. عبدالسلام ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگە ئامادەبوون، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پووختەیەکی پێشکەش کرد سەبارە بە دوایین پەرەسەندنەکان و هەڵسەنگاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دواتر، تیشکی خستە سەر ئاستی پەیوەندیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەم ووڵاتانە و سووپاسی ئەو ووڵاتانەی کرد کە نێردەی دیپلۆماسیان لە هەرێمی کوردستان هەیە بۆ برەودانی زیاتری پەیوەندیەکان و بەشداریان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە تیرۆریستانی داعش و پێشکەش کردنی هاوکاری مرۆیی بە ئاوارە و پەنابەران و بەشداری و ڕۆڵیان لە قۆناغی بنیاتنانەوەی ناوچە ئازادکراوەکان.


لە بەرامبەردا، نوێنەرانی دیپلۆماسی ووڵاتانی ئەوروپی لە هەرێمی کوردستان تیشکیان خستە سەر دوایین کار و چالاکیەکانیان بە ڕەچاوکردنی دوایین بەرەوپێشچوونەکانی ناوچەکە وە هەروەها جەختیان لەسەر بەردەوام بوونی نێردەکانیان لە کار و چالاکیەکانیان کردەوە لە هەرێمی کوردستان و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە ئاستی پەیوەندی و هەماهەنگیان لەگەڵ دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان.

هەر لە دیدارەکەدا باس لە دوا هەوڵەکانى کارا کردنەوەى دامەزراوەى سەرۆکایەتى هەرێم و بەرنامەی پەرلەمان بۆ ئەو مەبەستە و پڕۆسەى پێکهێنانى کابینەى تازەی حکومەت کراو تیشک خرایە سەر باش بوونی پەیوەندیەکانى نێوان هەولێر و بەغدا و هەوڵەکانى هەردوولا بۆ چارەسەرى پرسەکان بە هاوبەشى و لە ڕێگەى دیالۆگ.

لە کۆتایی دیدارەکەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا لەسەر دوایین بەرەوپێشچوونەکانی ناوچەکە و هەڵوێستى هەرێم و ووڵاتانی ئەوروپا لەمەڕ رووداوەکان. 
 




ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوەو ئەم بڕیارانەی دەرکرد
WED, 18 SEP 2019 17:24

• لیژنەیەکی تایبەتمەند لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان پێکدەهێنرێت بۆ رێکخستنەوەو هەماهەنکی لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان.

• ئاسانکاری یاسایی پێویست بۆ دانەوەی قەرزە کشتوکاڵییەکان دەکرێت بە شێوەیەک بارگرانی نەخاتە سەر گوزەرانی جووتیاران.

• لیژنەیەکی یاسایی پێکدەهێنرێت بۆ دەستنیشانکردن و ئامادەکردنی ئەو پڕۆژە یاسایانەی کە پێویستە لەم وەزرە یاساییەدا بنێردرێنە پەرلەمانی کوردستان.

مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم پێشوازى لە شاندێکی وڵاتی هیند بە سەرۆکایەتی ڤێرڤالی مۆرالی دەهاران وەزیری دەولەت بۆ کاروباری دەرەوە کرد
TUE, 17 SEP 2019 22:28

ئەمڕۆ سێشەممە 2019/9/17 بەڕێز مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم پێشوازى لە شاندێکی وڵاتی هیند بە سەرۆکایەتی ڤێرڤالی مۆرالی دەهاران وەزیری دەولەت بۆ کاروباری دەرەوە کرد.

 

 
نێچیرڤان بارزانی به‌شداریی ڕێوڕه‌سمی په‌رده‌لادان‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری گاندی له‌ هه‌ولێر ده‌كات
TUE, 17 SEP 2019 19:03

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17/9/2019 به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رێز ڤێرماڤالی مۆرالی دەھاران وەزیری دەوڵەتی هیندستان بۆ كاروباری دەرەوە و په‌رله‌مان، ڕێوڕه‌سمی په‌رده‌لادان له‌سه‌ر په‌یكه‌ری مه‌هاتما غاندی له‌ پاركی شه‌هید سامی عبدالرحمن له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

 

 

نێچیرڤان بارزانی: بەهێزترین سه‌رچاوه‌ی سرووشتی، بیركردنه‌وه‌یه‌

THU, 19 SEP 2019 20:48

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19/9/2019 به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها به‌ڕێزان محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دكتۆر به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ماتیوو تیوولەر بالیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، په‌رله‌مانتارانی كوردستان و عێراق و به‌رپرسانی سیاسی و ئیداری و نوێنه‌ر و كونسولی وڵاتانی بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان، ڕێوڕه‌سمی ده‌رچووانی یه‌كه‌م خولی قوتابیانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له‌ پارێزگای دهۆك به‌ڕێوه‌چوو.

 

مه‌سرور بارزانی: له‌ كابینه‌ی نۆیه‌م گرنگی تایبه‌ت به‌ كه‌رتی خوێندن و په‌روه‌رده‌ ده‌درێت

THU, 19 SEP 2019 20:46

دهۆک، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 19ی ئه‌یلوولی 2019، له‌ وتارێكدا له‌ ئاهه‌نگی خولی یەکەمی ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له‌ دهۆك، جه‌ختی له‌ گرنگی كه‌رتی خوێندن و په‌روه‌رده‌ كرده‌وه‌ و گوتی له‌ كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م، ئه‌و كه‌رته‌ له‌ پێشینه‌ی كاره‌كانه‌.

 

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه‌

THU, 19 SEP 2019 19:56

دهۆک، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 19ی ئه‌یلوولی 2019، له‌ په‌راوێزی ئاهه‌نگی یه‌كه‌م خولی ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له‌ دهۆك، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه‌.

 

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

THU, 19 SEP 2019 11:14

لە کاتێکدا کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان شێلگێرانە سەرقالی گرتنەبەری رێکاری زیاتری خزمەتی ھاووڵاتیانە، ھەندێ دەزگای نابەرپرسی میدیایی لە ئاراستەیەکی پێچەوانەدا سەرقالی دروستکردن و بڵاوکردنەوەی ھەواڵی چەواشاکارانەن و بە تایبەت ھەوڵ دەدەن ناوی سەرۆکی حکومەت ئاوێتەی ئەم ھەوڵە نابەجێیانەیان بکەن.