فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
THU, 20 JUN 2019 14:48 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: SUN, 19 MAY 2019 16:45
لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوه‌ندی کوردستانی لە پەرلەمانى کوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی دەرەوەى حکومەت كۆبووه‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و وڵاتانى ده‌ره‌وه‌، ئەمڕۆ یەکشەمه‌ لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوه‌ندی کوردستانی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتى د.رێبوار بابكه‌یى، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌‌، له‌ته‌لارى په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حكومەت و یاریدەدەرى بەرپرسى فەرمانگەو ژمارەیەک لە راوێژکارو بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگە كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا فه‌لاح مسته‌فا، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت، وێڕاى سوپاس و خۆشحاڵى بۆ ئەو کۆبوونەوەیە، باسى لە پەیوەندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى کردو گووتى ٣٨ وڵات نوێنەرایەتیان لە هەرێمى کوردستان هەیە، لە نێویاندا وڵاتانى هەمیشە ئەندام لە ئەنجومەنى ئاسایش و یەکێتى ئەوروپا و وڵاتانى عەرەبى و دراوسێ و رۆژهەڵاتى دوور. لەم بارەیەوە گوتى ئاستى پەیوەندیەکانمان لە رووى دیپلۆماسى و سیاسى و ئابوورى و بازرگانى لە قۆناغێکى پێشکەوتووەو کارى بەردەوام هەیە بۆ زیاتر فراوانکردنى پەیوەندیەکان.

سەبارەت بەگرژیەکانى ناوچەکەو کاریگەرى لەسەر ئەرک و کارى دیپلۆماتکاران و نوێنەرانى وڵاتانى بیانى، بەڕێزیان گوتى لە چەند رۆژى رابردوو دیدارو کۆبوونەوەمان لەگەڵ زۆربەى نوێنەرانى بیانى لە هەرێم هەبووەو دڵنیایی ئەوەیان داوە کە ئەوان لێرە دەمێننەوەو درێژە بە ئەنجامدانى ئەرکى خۆیان دەدەن. سەبارەت بە کونسوڵگەرى گشتى ئەمریکا لە هەرێم گوتى: لەوانەیە کونسوڵگەرى گشتى ئەمریکا لە ژێر رۆشنایی رێنماییەکانى وەزارەتى دەرەوەى ئەو وڵاتە ژمارەى کارمەندانى کەم کردبێتەوە بەڵام کارى ئاسایی خۆیان دەکەن و راگرتنی ڤیزاش بۆ ماوەیەکى کاتى تەنها پەیوەست دەبێت بە داواکارى ئاسایی. فەلاح مستەفا بە بایەخەوە باسى لە رەوەندى کوردستانى کردو گوتى سەرچاوەى مرۆیی ئێمەن و نوێنەرانى حکومەتى هەرێم بە ئەرکى خۆیان دەزانن بایەخ بە ویست و داواکاریەکانى رەوەندى کوردستانى بدەن، لەم رووەوە بەڕێزیان خواستى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى خستەڕوو بۆ کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ لیژنەى پەیوەندییەکان و ڕەوه‌ندی کوردستانی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بۆ بایەخدانى زیاتر بەم پرسە گرینگە.

لە کۆتاییدا بەڕێزیان‌ لیژنەکەى دڵنیا كرده‌وه‌ كه‌ پەیوەندییەکانى هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ ئەمریکا و ھەموو ئەو وڵاتانەی کە پێش ئێستا نوێنەرایه‌تییان لە هەرێمى کوردستان ھەبووه‌، تا ئێستاش ماون و په‌یوەندییەکانیش لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ماون و لە ئاستێکی باشیشدان.

له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانى لیژنه‌ى پەیوەندییەکان و ڕەوندی کوردستانی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، وێڕای گه‌یاندنی سوپاسگوزاریى خۆیان بۆ به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم بۆ روونكردنه‌وه‌كانى، سەرنج و پرسیارەکانی خۆیان کەتایبەت بوون بە پرسی پەیوەندییەکانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ دەرەوە، ئاراستەی سەرۆکی فەرمانگەى کردو ئه‌ویش وه‌ڵامی پێویستی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانى دایه‌وه‌.
 




فه‌لاح مسته‌فا: ئه‌مه‌ریکا له‌رێگای جیاواز پەیامی پشتیوانی بۆ کوردستان ناردووه‌
MON, 17 JUN 2019 10:00

به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان باس له‌په‌یوه‌ندی هه‌رێم و وڵاتانی جیهان ده‌کات و پێی وایه‌ که‌ هه‌نگاوی گرنگ و باش نراوه‌ بۆ دروستکردنی و به‌هێزکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی کوردستان و جیهانی ده‌ره‌وه‌.

 
حکوومه‌تی هه‌رێم هێرشه‌که‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بها‌ ئیدانه‌ ده‌كات
THU, 13 JUN 2019 23:56

به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و‌ هێرشه مووشه‌کییه‌ ده‌که‌ین که‌ دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 12/6/2019 كرایه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بها له‌ شانشینی سعوودیه‌ و له‌ ئه‌نجامدا بیست و شه‌ش كه‌سی سڤیل بریندار بوون و زیانی گه‌وره‌ش به‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه‌ كه‌وت.

 
سه‌رۆكى هه‌رێم، مه‌سروور بارزانى بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت ڕاده‌سپێرێت
WED, 12 JUN 2019 15:48

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12/6/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونى خاتوو د. ڤاڵا فه‌رید سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریى هه‌رێمى كوردستان به‌ فه‌رمانى هه‌رێمیى ژمـــاره‌ (1)ى سـاڵـى 2019 و به‌پێى بڕگه‌ى (دوازده‌م)ى مادده‌ى (ده‌یه‌م) له‌ یاساى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ژماره ‌(1)ى ساڵى 2005ى هه‌مواركـراو و پاڵپشت به‌ بڕیارى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره ‌(7)ى ساڵى 2019 له‌ دانیشتنى ئاساییى ژماره‌ (8) له‌ (11/6/2019)، بـڕیـارى دا به‌ ڕاسپاردنى به‌ڕێز مه‌سروور بارزانى وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى وه‌زاریى نۆیه‌مى هه‌رێمى كوردستان.

 

 

توێژینه‌وه‌ی قوتابیه‌كی كورد لە پۆڵۆنیا به‌یه‌كێك له‌باشترین توێژینه‌وه‌كانی ساڵ هه‌ڵبژێردرا

THU, 20 JUN 2019 11:58

پێشه‌نگ نه‌وشیروان حمه‌كریم قوتابی ماسته‌ر له‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی وارشۆ به‌شی ئه‌ندازیاری ژینگه‌توانی به‌پله‌ی 'نایاب' قۆناغی ماسته‌ر ته‌واو بكات. توێژینه‌وه‌كه‌ی پێشه‌نگ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی وارشۆ به‌یه‌كێك له‌باشترین توێژینه‌وه‌كانی ئه‌مساڵ ده‌ستنیشانكرا.

 

پتەوکردنى پەیوەندیە دووقۆڵیەکان، تەوەرى سەرەکى دیدارى نێوان فەلاح مستەفا و باڵیۆزى هۆڵەندا لە عیراق و شاندى یاوەرى بوو

WED, 19 JUN 2019 15:03

ئەمڕۆ چوارشەممە فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێم پێشوازى لە بەڕێز ماتیێس وۆڵتەرس باڵیۆزى شانشینى هۆڵەندا لە عیراق و شاندێکى یاوەرى کرد. 

 

بە مەبەستى پیرۆزبایی کردن لە سەرۆکى تازەى هەرێمى کوردستان و سەرۆک وەزیرانى راسپێردراوى هەرێم، باڵیۆزى سودان لە عیراق سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد

TUE, 18 JUN 2019 10:41

  بە مەبەستى پیرۆزبایی کردن لە سەرۆکى تازەى هەرێمى کوردستان بەڕێز نێچیرڤان بارزانى و سەرۆک وەزیرانى راسپێردراو بەڕێز مەسرور بارزانى، ئەمڕۆ سێشەممە باڵیۆزى کۆمارى سودان لە عیراق بەڕێز یاسین عەوەز ئیسماعیل سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کردو لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازی لێکرا.

 

ئاستى پەیوەندیەکانى دەرەوەى هەرێم لە فراوانبووندایەو ئەمڕۆ کونسوڵى فەخرى کۆمارى قوبرس دەستبەکاربوو

MON, 17 JUN 2019 12:12

لەسەر داواى فەرمى وەزارەتى دەرەوەى قوبرس و دواى رەزامەندى وەزارەتى دەرەوەى حکومەتى فیدڕال و حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ دەستنیشانکردنى کونسوڵى فەخرى قوبرس لەهەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێز ئیبراهیم سندى بەبۆنەى دەستبەکاربوونى وەک کونسوڵى فەخرى وڵاتى قوبرس لە هەولێر، سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى کردو بەڵگەنامەکانى خۆى پێشکەش بە فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە کرد.