فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
TUE, 25 JUN 2019 05:10 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: MON, 20 MAY 2019 13:01
بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە لەگەڵ جێگرى بەڕێوەبەرى کاروبارى عیراق و سوریا لە وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا کۆبووەوە

ئەمڕۆ دوو شەممە (20/5/2019)، خاتوو پەگاثا تایلەر ، جێگرى بەرێوەبەرى کاروبارى عیراق و سوریا  لە وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا بە یاوەری خاتوو نانسی بێرگرۆن، بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەرێـم سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد و لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لێکرا. 

لە دیدارێکدا کە خاتوو سیهام جەبەلى، یاریدەدەرى بەرپرسی فەرمانگە ئامادەبوو، خاتوو پەگاثا تایلەر گوتى بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە کارو چالاکی نێردە دیپلۆماسیەکانمان لە بەغدا و هەولێر و ئاستى پەیوەندیەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق و پلان و ستراتیژی کەنەدا بۆ ئایندە ئەم سەردانەمان ئەنجامداوە.

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە تیشکی خستە سەر بەرەوپێشچوونی پەیوەندیەکانی هەردوولا و دۆستایەتی و هاوبەشی نێوان کەنەدا و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە قۆناغی شەڕی تیرۆریستانی داعش و کارەکانی لە پێشینەی قۆناغی دوای ململانێکان و پلان و کاری لە پێشینەی ناوچە تازە ئازادکراوەکان لە دابینکردنی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکان و ئاسایش و هەلی کار.

پاشان، سوپاسی گەل و حکومەتی کەنەدای کرد لە بەشداری لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش و پێشکەش کردنی هاوکاری مرۆیی بۆ ئاوارە پەنابەران و هیوای خواست کەنەدا لەم قۆناغەشدا بۆ کارکردن لەسەر پرسە کۆمەڵایەتیەکان و پرسەکانی پەیوەند بە پەرەپێدان و پێکەوەژیان و سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوە و دابین کردنی خزمەتگوزاریەکان و بیناکردنی تواناکان بەردەوام بێت. هاوکات، پوختەیەکی لەسەر دوایین بەرەوپێشچوونەکانی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان پێشکەشکرد.

لەلای خۆیەوە، خاتوو پەگاثا، دووپاتی کردەوە حکومەتەکەی بەردەوام دەبێت لە کار و چالاکی و بەرنامەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان وە پابەندبوونی ووڵاتەکەی دووپات کردەوە لە بەردەوامیدان بە پەیوەندیەکانیان لەگەڵ بەغدا و هەولێر بەپێی ستراتیژیەتی ڕاگەیندراوی حکومەتەکەیان.




بە مەبەستى پیرۆزبایی کردن لە سەرۆکى تازەى هەرێمى کوردستان و سەرۆک وەزیرانى راسپێردراوى هەرێم، باڵیۆزى سودان لە عیراق سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کرد
TUE, 18 JUN 2019 10:41

  بە مەبەستى پیرۆزبایی کردن لە سەرۆکى تازەى هەرێمى کوردستان بەڕێز نێچیرڤان بارزانى و سەرۆک وەزیرانى راسپێردراو بەڕێز مەسرور بارزانى، ئەمڕۆ سێشەممە باڵیۆزى کۆمارى سودان لە عیراق بەڕێز یاسین عەوەز ئیسماعیل سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کردو لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازی لێکرا.

 
ئاستى پەیوەندیەکانى دەرەوەى هەرێم لە فراوانبووندایەو ئەمڕۆ کونسوڵى فەخرى کۆمارى قوبرس دەستبەکاربوو
MON, 17 JUN 2019 12:12

لەسەر داواى فەرمى وەزارەتى دەرەوەى قوبرس و دواى رەزامەندى وەزارەتى دەرەوەى حکومەتى فیدڕال و حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ دەستنیشانکردنى کونسوڵى فەخرى قوبرس لەهەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێز ئیبراهیم سندى بەبۆنەى دەستبەکاربوونى وەک کونسوڵى فەخرى وڵاتى قوبرس لە هەولێر، سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى کردو بەڵگەنامەکانى خۆى پێشکەش بە فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە کرد.

 
فه‌لاح مسته‌فا: ئه‌مه‌ریکا له‌رێگای جیاواز پەیامی پشتیوانی بۆ کوردستان ناردووه‌
MON, 17 JUN 2019 10:00

به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان باس له‌په‌یوه‌ندی هه‌رێم و وڵاتانی جیهان ده‌کات و پێی وایه‌ که‌ هه‌نگاوی گرنگ و باش نراوه‌ بۆ دروستکردنی و به‌هێزکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی کوردستان و جیهانی ده‌ره‌وه‌.

 

 

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان: زه‌مینه‌ى وه‌به‌رهێنان باشتر ده‌كه‌ین

SUN, 23 JUN 2019 23:11

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23/6/2019 به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێزان ئه‌ندرۆ پیك جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ماتیۆ تیووله‌ر باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و ستیڤ لوتس جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانیی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سه‌رۆكی یه‌كێتیی ژووره‌ بازرگانییه‌كانی عێراق و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بزنسمان و خاوه‌ن كارانی بیانی و ناوخۆ، به‌بۆنه‌ى ئیمزاكرنی یاداشتى لێكگه‌یشتنی نێوان ژوورى بازرگانیى ئه‌مه‌ریكى و یه‌كێتیى ژووره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازیى هه‌رێمى كوردستان كه‌ ئه‌مڕۆ واژۆ كرا بوو، به‌ڕێوه ‌چوو.

 

فەلاح مستەفا بەشدارى لە رۆژى جیهانى پەنابەران كرد

THU, 20 JUN 2019 23:29

لە مەڕاسیمەکەدا  فەلاح مستەفا ووتارێکى پێشکەش کردو تیایدا ئاماژەى بەوە کرد کە ئەمڕۆ دیاردەى کۆچ گەورەترین کێشەیە لەسەر ئاستى جیهان، لەهیچ سەردەم و قۆناغێک وەک چەند ساڵى رابردوو نەبووە. دەکرێ ناوى سەدەى بیست و یەک بنێین سەدەى ئاوارەو پەنابەرى. ساڵانە ژماریەکى زۆر خەلک ماڵ و حاڵى خۆیان جێ دەهێلن بە هۆى شەڕى ناوخۆ، ململانێى سەربازى، چەوساندنەوە، دەستدرێژى و توندوتیژى.

 

توێژینه‌وه‌ی قوتابیه‌كی كورد لە پۆڵۆنیا به‌یه‌كێك له‌باشترین توێژینه‌وه‌كانی ساڵ هه‌ڵبژێردرا

THU, 20 JUN 2019 11:58

پێشه‌نگ نه‌وشیروان حمه‌كریم قوتابی ماسته‌ر له‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی وارشۆ به‌شی ئه‌ندازیاری ژینگه‌توانی به‌پله‌ی 'نایاب' قۆناغی ماسته‌ر ته‌واو بكات. توێژینه‌وه‌كه‌ی پێشه‌نگ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی وارشۆ به‌یه‌كێك له‌باشترین توێژینه‌وه‌كانی ئه‌مساڵ ده‌ستنیشانكرا.

 

پتەوکردنى پەیوەندیە دووقۆڵیەکان، تەوەرى سەرەکى دیدارى نێوان فەلاح مستەفا و باڵیۆزى هۆڵەندا لە عیراق و شاندى یاوەرى بوو

WED, 19 JUN 2019 15:03

ئەمڕۆ چوارشەممە فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێم پێشوازى لە بەڕێز ماتیێس وۆڵتەرس باڵیۆزى شانشینى هۆڵەندا لە عیراق و شاندێکى یاوەرى کرد.