فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
SAT, 21 SEP 2019 06:10 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: TUE, 28 MAY 2019 15:26
بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەت ستایشی کارەکانی باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن دەکات

بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانى وەک باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن، ئەمڕۆ سێشەممە، به‌ڕێزهندریك ڤان دی فیڵدی، سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى کردو لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لێکرا.

لە دیدارەکەدا ، کە خاتوو سیهام جەبەلى یاریدەدەرى بەرپرسى فەرمانگەو خاتوو سوفى کارلهاوسن جێگرى باڵیۆزى بەلجیکا لە عیراق و ئوردن ئامادەبوون، باڵیۆزی به‌لجیكا خۆشحاڵی خۆى بە ئاستی پەیوەندى و هاوکاری و هەماهەنگى لەگەڵ حکومەتی هه‌رێمی كوردستان دەربڕى هیواى خواست پەیوەندیە دووقۆڵیەکان بچنە قۆناغى پێشکەوتووتر.

هندریك ڤان دی فیڵدی،  ئارامى و سەقامگیری هەرێمی کوردستانی بە هۆکارێکی ئەرێنی دەستنیشانکرد بۆ فراوانکردنى پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکان. هاوکات، سوپاسی گەل و حكومه‌ت و دامەزراوەکانی هه‌رێمى كوردستانی كرد له‌ ماوه‌ی كاركردنیدا وەکو باڵیۆزی ووڵاتەکەی لە عێراق و ئوردن هەمیشە پشتگیریان کردووە بۆ سەرخستنى کارەکانیان.

لەلای خۆیەوە، فەلاح مستەفا سوپاسى باڵیۆزى بەلجیکای کرد کە لەماوەى کارکردنى وەک باڵیۆزى وڵاتەکەى لە عیراق و ئوردن هەوڵی داوە ئاستى پەیوەندیەکانیان لەگەڵ هەرێمى کوردستان بگەیەنێتە قۆناغێکى پێشکەوتووتر و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئەرکى‌ نوێیدا بۆ خواست و دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە بەردەوام دەبێت له‌ هاوكاری و هەماهەنگی بۆ بەردەوامیدان و بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەکان.

بەڕێزیان  سوپاسی گەل و حکومەتی بەلجیکای کرد وەکو ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، بۆ هاوکاری و پاڵپشتی کردنیان لە شەڕی دژ بە داعش و پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی بە ئاوارە و پەنابەران.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی دامەزراوە فەرمیەکانی هەرێمی کوردستان و پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ کرا.




ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوەو ئەم بڕیارانەی دەرکرد
WED, 18 SEP 2019 17:24

• لیژنەیەکی تایبەتمەند لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان پێکدەهێنرێت بۆ رێکخستنەوەو هەماهەنکی لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان.

• ئاسانکاری یاسایی پێویست بۆ دانەوەی قەرزە کشتوکاڵییەکان دەکرێت بە شێوەیەک بارگرانی نەخاتە سەر گوزەرانی جووتیاران.

• لیژنەیەکی یاسایی پێکدەهێنرێت بۆ دەستنیشانکردن و ئامادەکردنی ئەو پڕۆژە یاسایانەی کە پێویستە لەم وەزرە یاساییەدا بنێردرێنە پەرلەمانی کوردستان.

مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم پێشوازى لە شاندێکی وڵاتی هیند بە سەرۆکایەتی ڤێرڤالی مۆرالی دەهاران وەزیری دەولەت بۆ کاروباری دەرەوە کرد
TUE, 17 SEP 2019 22:28

ئەمڕۆ سێشەممە 2019/9/17 بەڕێز مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم پێشوازى لە شاندێکی وڵاتی هیند بە سەرۆکایەتی ڤێرڤالی مۆرالی دەهاران وەزیری دەولەت بۆ کاروباری دەرەوە کرد.

 

 
نێچیرڤان بارزانی به‌شداریی ڕێوڕه‌سمی په‌رده‌لادان‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری گاندی له‌ هه‌ولێر ده‌كات
TUE, 17 SEP 2019 19:03

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17/9/2019 به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رێز ڤێرماڤالی مۆرالی دەھاران وەزیری دەوڵەتی هیندستان بۆ كاروباری دەرەوە و په‌رله‌مان، ڕێوڕه‌سمی په‌رده‌لادان له‌سه‌ر په‌یكه‌ری مه‌هاتما غاندی له‌ پاركی شه‌هید سامی عبدالرحمن له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

 

 

نێچیرڤان بارزانی: بەهێزترین سه‌رچاوه‌ی سرووشتی، بیركردنه‌وه‌یه‌

THU, 19 SEP 2019 20:48

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19/9/2019 به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها به‌ڕێزان محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دكتۆر به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ماتیوو تیوولەر بالیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، په‌رله‌مانتارانی كوردستان و عێراق و به‌رپرسانی سیاسی و ئیداری و نوێنه‌ر و كونسولی وڵاتانی بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان، ڕێوڕه‌سمی ده‌رچووانی یه‌كه‌م خولی قوتابیانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له‌ پارێزگای دهۆك به‌ڕێوه‌چوو.

 

مه‌سرور بارزانی: له‌ كابینه‌ی نۆیه‌م گرنگی تایبه‌ت به‌ كه‌رتی خوێندن و په‌روه‌رده‌ ده‌درێت

THU, 19 SEP 2019 20:46

دهۆک، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 19ی ئه‌یلوولی 2019، له‌ وتارێكدا له‌ ئاهه‌نگی خولی یەکەمی ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له‌ دهۆك، جه‌ختی له‌ گرنگی كه‌رتی خوێندن و په‌روه‌رده‌ كرده‌وه‌ و گوتی له‌ كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م، ئه‌و كه‌رته‌ له‌ پێشینه‌ی كاره‌كانه‌.

 

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه‌

THU, 19 SEP 2019 19:56

دهۆک، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 19ی ئه‌یلوولی 2019، له‌ په‌راوێزی ئاهه‌نگی یه‌كه‌م خولی ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له‌ دهۆك، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه‌.

 

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

THU, 19 SEP 2019 11:14

لە کاتێکدا کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان شێلگێرانە سەرقالی گرتنەبەری رێکاری زیاتری خزمەتی ھاووڵاتیانە، ھەندێ دەزگای نابەرپرسی میدیایی لە ئاراستەیەکی پێچەوانەدا سەرقالی دروستکردن و بڵاوکردنەوەی ھەواڵی چەواشاکارانەن و بە تایبەت ھەوڵ دەدەن ناوی سەرۆکی حکومەت ئاوێتەی ئەم ھەوڵە نابەجێیانەیان بکەن.