فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
WED, 16 OCT 2019 00:53 Erbil, GMT +3
Source: KRG-DFR DFR publication date: WED, 10 JUL 2019 16:43
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌ باره‌ی تۆپبارانی ئێران بۆ سنووره‌كان و هێرش بۆ سه‌ر چه‌ند ئه‌ندامێكی سوپای پاسداران بڵاوكرده‌وه‌

ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌:

دوێنێ سێشەممە 9l7l2019 لە ناوچه‌ى پیرانشارى سنوورى لەگەڵ هەرێمى کوردستان، هێرشێکى چەکدارى کرایە سەر چەند ئەندامێکى سوپاى پاسداران، له‌ به‌رامبه‌ردا کۆمارى ئیسلامیى ئێران ناوچە سنوورییەکانى ناوخاکى هەرێمى کوردستانى بۆردومان کرد. کە بەداخەوە بە هۆی بۆردوومانەکە لە یەک خانەوادەدا هاووڵاتیەک شەهید و دووی دیکەش برینداربوون.  هه‌ردوو ڕووداوه‌كه‌ مایه‌ى نیگه‌رانى و ناڕه‌زاییى ئێمه‌یه‌.

دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان كه‌ سه‌لماندوویه‌تى له‌ ناوچه‌كه‌دا فاكته‌رى سه‌قامگیرییه و ڕێز له‌ هاوسنوورى و دراوسێیه‌تى ده‌گرێت‌، هه‌رگیز ‌ڕێگە نادات و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ ناكات‌ سنووره‌كانى بۆ هێرش و تێكدانى ئاسایشى وڵاتانى دراوسێ و كرده‌وه‌ى نابه‌رپرسانه‌ به‌كار بهێنرێت، داواش لە کۆمارى ئیسلامیى ئێران دەکەین بۆردومانكردنى ناوچه‌كە ڕابگرێت و نه‌بێته‌ هۆى دڵه‌ڕاوكێ و ده‌ربه‌ده‌ربوونى دانیشتووان.

حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان

10/7/2019




د. دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا کۆبۆوە
SUN, 13 OCT 2019 13:03

لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا، د. دلاوەر خالید ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا سەردانی پەرلەمانی ئەوروپای کرد و لەگەڵ پاپادیمۆلیس، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا کۆبۆوە.

 
بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا کۆبووەوە باسیان لە چەند پرسێکى هەنووکەیى کرد
FRI, 11 OCT 2019 21:40

سەفین دزەیى بەرپرسی پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ خاتوو باربارا وۆڵف کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا کۆبووەوە باسیان لە چەند پرسێکى هەنووکەیى کرد

 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە د.فوئاد مەعسوم دەکات
WED, 9 OCT 2019 17:24

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٩/١٠/٩ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە د.فوئاد مەعسوم سەرۆکی کۆماری پێشووی عێراق کرد.

 

 

وەزارەتی ناوخۆو فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە دوایین بەرەوپێشچوونەکانی سوریا و دەرئەنجامەکانیان لەگەڵ نێردەی دیپلۆماسی و ووڵاتان تاوتوێ کرد

TUE, 15 OCT 2019 18:29

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ١٥/١٠/٢٠١٩، فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی و ناوخۆ و ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان سازدا لەگەڵ نێردەی دیپلۆماسی ووڵاتان لە هەرێمی کوردستان و ووڵاتانی کۆمەکبەخش بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێزان ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە و دکتۆر جوتیار عادل، ووتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان  بە ئامانجی تاوتوێ کردنی دوایین پەرەسەندنەکانی سوریا و دەرئەنجام و کاریگەری مرۆیی لەسەر هەرێمی کوردستان و پێداویستیەکانی هاوکاری مرۆیی و هەماهەنگی.

 

نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە یەکێتی ئەوروپا پێشوازى لە جۆرج دالامان ئەندامی پەرلەمان و ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانى بەلجیکا کرد

TUE, 15 OCT 2019 17:19

لە برۆکسل، د. دلاوەر خالد ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە یەکێتی ئەوروپا لە ئۆفیسی نوێنەرایەتی پێشوازی کرد لە بەرێز جۆرج دالامان، ئەندامی پەرلەمانی فیدرالی بەلجێکا و ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی لە پەرلەمانی فیدرالی بەلجێکا.

 

لە کراکۆڤ، بە ئامادەبوونى نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە پۆڵۆنیا پیشانگاى ڕۆژهه‌ڵاتی تاریك کە پەیوەستە بە ڕۆژه‌ ناخۆشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کرایەوە

TUE, 15 OCT 2019 11:58

سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌ چەند وتارێك له‌ لایه‌ن سەرۆكی سەنتەری كولتوری نێودەولەتی خاتو (ئەگاتە ڤەنسۆڤسكە پاڤلیك ) و (زیاد رەئووف)نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پۆلۆنیا و له‌لایەن هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د نه‌به‌ز پێشكه‌شكرا.

 

بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری دارایی عێراق کۆنفرانسی (هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا ـ هاوبەشى ئاشتى و پەرەسەندن) لە هەولێر بەڕێوەچوو

MON, 14 OCT 2019 19:59

بە هاوکاریى نوێنەرایەتی حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمەریکا و کونسوڵگەرى گشتى ئەمریکا لە هەرێم و ئەنجومەنى بزنسى ئەمەریکا ـ کوردستان و زانکۆى کوردستان ـ هەولێر،  ئەمڕۆ دووشەممە (۲٠۱۹/۱٠/۱٤) کۆنفرانسی (هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا ـ هاوبەشى ئاشتى و پەرەسەندن) بە ئامادەبوونی بەڕێزان قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، فواد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ئابووری و وەزیری دارایی عێراق، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و ژمارەیەک لە وەزیران و بەرپرسانی باڵای حکومەتى هەرێم و دیپلۆماتکاران و پیاوانى کار، لە هەولێری پایتەخت بەڕێوەچوو.